پلانی كاری گروپەكە، بۆ رووماڵكردنی كۆڕی راوێژكردن لەبارەی یاسای تاوانی زانیاری لە عێراق
ئەم پلانە بەسەر ئەو كەسانەدا جێبەجێ دەكرێت كە بەشداری كۆڕەكە دەكەن، یان ئەوانەی لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە بەشدارن، هەمووان لەم گروپە بەرپرسیارێتیمان هەیە بەرامبەر ئەم كۆڕە، یەكەم وەك ئەوەی كە بلۆگەرین، دووەمیش وەك ئەوەی كە ئەندامین لە تۆڕی عێراقی بۆ میدیای كۆمەڵایەتی (ئەنسم) .
1- تەوەری فەیسبوك : پەیجێكی تایبەت لەبارەی یاساكەوە هەیە كە دەتوانن بەم ناونیشانە سەردانی بكەن .
https://www.facebook.com/No4ICLinIraq
تیایدا تەواوی هەواڵەكانی كۆڕەكەو بیروبۆچوونی ئامادەبووان بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان ئەوانەی لە رێگەی تۆڕِە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەشدارن دەخرێتەڕوو . خوازیارین هەموو وردەكارییەكان لەرێگەی ناونیشانی سەرەوە بنووسنەوە، ئەوانەی بەڕێوەبەر نین لە پەیجەكە، با ئاگادارمان بكەنەوە تا بیانكەینە بەڕێوەبەر لە پەیجەكە (بەڵام) پێویستە تێبینییەكی زۆر گرنگ لە یادتان بێت، ئەوەیە كە هەر چییەك بڵاو دەكەنەوە بەناوی ئێوەوە دەرناكەوێت بەڵكو ناونیشانی پەیجەكەی لەسەر دەبێت، ئەم پەیجە پرۆژەی هەڵمەتێكی بلۆگی (شەقامەكانی عێراقە – شوارع عراقیە – Iraqistreets Website )و ئێمە لە تۆڕەكە تەنها تەواوكارو هاوكاری هەڵمەتەكە بووین ،بۆیە خوازیارین بەرپرسیارانە مامەڵە بكەنو بە شێوازێكی دیبلۆماسیو واقیعیو زانستیو راستگۆیانە بەشدار بن لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانتان لەسەر پەیجەكە، هەروەها دەتوانن بەشداربن لە بڵاوكردنەوەی هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر لاپەڕەكە بڵاو دەكرێتەوەو لە تۆڕە تایبەتییەكانی خۆتان بڵاویان بكەنەوە .
2- تویتەر : یەكێكە لە گرنگترین ئامرازەكان بۆ رووماڵكردنی كۆڕەكە ... ئەو هاش تاكانەی پێشنیاركراون بۆ ئەم مەبەستە بە پێی ئەوەی لەبەرترە زنجیرە كراون لەسەرەوە تا دوایی بە پێی درێژی تویتەكە، ئازادیشن لە بەكارهێنانی هەر هاش تاكێكی تر، بەو مەرجەی ئەمانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرن :
هاش تاك – بۆ زمانی عەرەبی
#انترنیت
#العراق
#حریات
هاش تاك – بۆ زمانی ئینگلیزی
#ICLiq
#netfreedom
#Iraq
خوازیارین لە هەمووان ئامرازی تویتەر بەكاربهێنن ئەمەش بەهۆی گرنگییەوە یان بۆ هەر رووداوێكی كوتووپڕی نەمانی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لەناو هۆڵی كۆڕەكە (تا بە ئاسانی بتوانن لە رێگەی مۆبایلەكانتانەوە راستەوخۆە تویت لەسەر تویتەر بكەن ) بۆیە خوازیارین هێڵەكانی پریپەیدی مۆبایلەكانتان بە یەكەی گونجاو زەخیرە بكەن بۆ گرتنەبەری ئەم رێگەیە تكایە سەردانی ئەم ناونیشانە بكە بۆ دەستبەركردنی ئەو رێنماییانەی كە ئامادەكراوە بۆ ئەم مەبەستە .
http://www.slideshare.net/hamzoz/a-11193955
3 – بلۆگەرەكان :
ئەمەشیان لە گرنگترین ئامرازەكانە، لەوانەیە وتەیەكی بچوك كاریگەرییەكی زۆری هەبێت . بە ئازادی بنووسن لە رێگەی بینینی هەموو ئەو بابەتانەی لە فەیسبووكو تویتەرو بە هەموو زمانەكان بڵاو دەكرێنەوە .
4- هەر ناونیشانێك (پێگەیەكی )تری پەیوەندی .. كە پەسەندن :
5- ئەوانەی تواناو لێهاتوون لە وەرگێڕان بۆ زمانەكانی تری وەك (ئینگلیزی – فەرەنسی – كوردی...هتد) داوایان لێدەكەین ئەم كارە بگرە ئەستۆ تا بتوانین تەواوی بڵاوكراوەو تویتەكان بە زۆرترین خەڵك بگەن .
بۆ هەر زیادەیەك یان گۆڕانكارییەك لە پلانەكە، خۆشحاڵ دەبین بە بەشداریتان لە گەڵماندا .
تێبینییەكی زۆر گرنگ : بلۆگەر سیاسەتمەدار نییە، بلۆگەر دوژمنی دەوڵەت نییە، بلۆگەر ئامرازە نا توندوتیژەكان بە كار دەهێنێت بۆ گەیشتن بەو راستییەی لەسەر زەوی هەیە بە هەموو (شەفافییەت)و (راستگۆییەك)، ئەم كۆڕە ئامرازێكی ناتوندوتیژە بۆ گەیاندنی پایامێكی ناتوندوتیژ بە لایەنە بەرپرسەكان بۆ ئەوەی (چاو بخشێنن بە پرۆژە یاسای تاوانی زانیاری و بڕیارنەدان لەسەریو باشتری بكەن) چونكە دەرچوونی بەم شێوەیەی ئێستا دەبێتە هۆی (زەوتكردنی ئازادییەكان)و (بونیادنەنانی دەوڵەتی هاوڵاتی) كە لەسەر بنەمای (رێزگرتنی بەرامبەر) بونیاد دەنرێت .
لەگەڵ رێزماندا
حمزوز
ترجمە : aso wahab
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق