پەیمانگای عێراقی
پرۆژەی پەرەپێدانی دیموكراسی دوای قۆناغی هەڵبژاردنەكان .
فۆرمی تایبەت بە پاڵیوراوان بە بەرنامەی خەیوەتگەی هاوینەی گەنجان ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 18 تا 25 ساڵانە .
ئامانجی ئەم پرۆژەیە پشتگیری كردنی تێگەیشتنی گەنجانی عێراقە بۆ پرۆسەی بە مەدەنیكردنو دیموكراسیو سەركردایەتی كردن بە بێ گوزەركردن بەسەر هێڵی مەزهەبییەكاندا بە مەبەستی چارەسەركردنی ململانییەكانی كۆمەڵگە بە شێوەیەكی دروست . پرۆژەكە سازدانی چەندان خەیوەتگەی هاوینانە لە خۆ دەگرێت، كە بە هاوكاری زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی ساز دەدرێت، بۆ راهێنانی بەشداربووان لەسەر مافو بەرپرسیارێتی هاوڵاتیان لە سایەی دەستوورو گیانی لێبوردەییو نەهێشتنی ململانییە كۆمەڵگەییەكانو هاریكاری یەكتر لە سایەی فرە مەزهەبیدا . ئەو خوێندكارانەی بەشدار دەبنو باشترین رۆڵیان دەبێت لە خەیوەتگەكاندا، پەیمانگای عێراقی هەلی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێنێت داواكاری پێشكەش بكەن بۆ بەدەستهێنانی هەلی خوێندن لەو رێكخراوانەی كە تایبەتن بە چاودێریو چاودێریكردنی ئازادییەكان، تەواوی مەسروفاتی خوێندكاریش لە لایەن پەیمانگای عێراقییەوە دابین دەكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی لێهاتوویو شارەزایی گەنجانی بەشداربوو لەبواری توێژینەوەكردن لەسەر باری ئازادییە مەدەنیو سیاسییەكان لە وڵاتی خۆیاندا، لەگەڵا بەشداربوونیان لە هەوڵەكانی جێگیركردنی شەفافییەتی دامودەزگاكانی حكومەت ..
داواكارییەكان :-
- ناوی سیانی بەشداربوو .
- شوێنو كاتی لە دایكبوون .
- رەگەز .
- ژمارەی مۆبایل .
- ئیمێڵ .
- بڕوانامە .
- ناونیشانی كار / كاری ئێستا .
- ئەو زانكۆ یان پەیمانگا یان خوێندنگەیەی تیایدا دەخوێنیت .
پێویستە بەلای كەمەوە وەسپدانەوەیەكی خۆت بنووسیت كە لە 450 وشە زیاتر نەبێت تیایدا تواناكانی خۆت لە بواری سەركردایەتیكردنو ئاڕاستەی دروستی دیموكراسیانەی خۆت بخەیتەڕوو لەگەڵا نووسینی هۆكارەكانی هەوڵدانت تا ببیتە بەشێك لە پرۆژەیە .. ئەم پرسیارانەش یامەتیدەرن بۆ نووسینی وەڵامەكانت لەم بەشەدا .
- بۆ چی دەتەوێت بەشداری لەم راهێنانە بكەیت ؟
- شارەزای پێشینەت لە بواری سەركردایەتكردنەوە چییە ؟ (پێویستە بە وردی ئەمە وەڵام بدەیتەوە) .
- بۆ چی بڕوات بەوە هەیە سوود لەم راهێنانە وەردەگریت بۆ ئەنجامدانی گۆرانكاری بەرەو باشتر لە كۆمەڵگەدا .
- ئەگەر توانات هەبوو گۆرانكاری بەرەو باشتر لە كۆمەڵگەدا ئەنجام بدەیت، بە ڕای تۆ ئەو جۆرە گۆڕانكارییە چییە كە دەیكەیتو چۆن كار دەكەیت بۆ ئەنجامدانی .
- پێناسەت چییە بۆ چەمكی سەركردایەتیكردن .
** پێویستە پشتگیرییەك هاوپێچ بكەی بە داواكەتەوە كە تیایدا مامۆستایانی (زانكۆكەت / پەیمانگەكەت/ خوێندنگەكەت) هەڵسەنگاندنی تێدا بكەن بۆ (كەسایەتیت / چالاكییەكانت) لە ڕووی (بەرپرسیارێتی – دەستپێشخەری – داهێنان – سەركردایەتیكردن – حەماسەت – پێگەیشتنی گشتی ) ..
تكایە فۆرمی داواكاری بۆ ئەم ئیمێڵەی پەیمانگای عێراقی بنێرن ...
hr_if@yahoo.com
دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی داواكاری 10ی ئایار (نیسان ) 2012 یە ..
لە لایەن: HaMzOz حمزوز نێردراوە .... وەرگێڕانی aso wahab
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق