پێنج هەنگاو بۆ ئەوەی هەر كەسێك لە كوردستاندا ببێتە هاوڵاتییەكی رۆژنامەوان
1- توانات هەبێت لە بەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان (سۆسیال میدیا) (ئەنتەرنێت – بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەری دسكتۆپ – لاپتۆپ) لەگەڵا :-
أ- لاپەڕەیەكی (فەیسبوك) كە ماڵپەڕێكی كۆمەڵایەتییەو زۆر بەناوبانگە لە جیهاندا بە گشتیو كوردستاندا بە تایبەتی، چونكە كاركردن لەسەری ئاسانەو بەهێڵی ئەنتەرنێتی لاوازیش كاردەكات .
ب- لاپەڕەیەكی (تویتەر) بەناوبانگترین ماڵپەڕی جیهانییەو لە پلەی یەكەمدایە لە رووی ژمارەی بەكارهێنەرانەوە، زۆر خێرایە لە گەیاندنی زانیاری، لە تویتەردا درێژدادڕی ناكرێت لە نووسینەوەی بابەتو كۆمێت، چونكە تەنها بواری نووسینی 140 پیت هەیە بۆ تۆماركردن، بۆیە پەیوەندی تۆ لە گەڵ ئەو كەسانەی كە دەتبینن لە رێگەی كورتە نامەی 140 پیتییەوە دەبێت .
2- بلۆگەر Bloger زۆر گرنگە بلۆگەرێكت هەبێت كە نیمچە ماڵپەڕێكی تایبەتییەو فەزایەكی ئازادە بۆت تا بە ئازادی شتەكانی خۆت تیایدا بڵاو بكەیتەوە بە بێ ئەوەی كەس شتت بەسەردا بسەپێنێت یان دەستكاری شتەكانت بكات .
لە جیهانی بلۆگەردا وا پەسەندە لە خۆت شت بنووسیت نەك بیگوازیتەوە ئیدی كەسانی تر نووسیبێتیان یان لە ماڵپەڕێكی ترەوە وەرتگرتبێت .. دیارترین ئەو ماڵپەڕانەی كە بە بێ بەرامبەر بواری ئەوەت دەدەنێ بە خۆڕایی بلۆگەر دروست بكەیت ئەمانەن Yahoo – Blogger – World Press .
3- مۆبایلێكت هەبێت لە نەوەی پێنجەم بێت، مەرج نییە i phone بێت، بەڵام مەرجە لە نەوەی پێنجەم بێت بۆ ؟ لەبەر :-
أ- ئاسانیو سانایی بەكارهێنانی ئەنتەرنێت لەم جۆرە مۆبایلانە . هاوشێوەی كۆمپیوتەرە .
ب- كامیراكەی پێشكەوتووەوە وردو روونە .
ج- توانای زەخیرەكردنی زۆرە (هەڵگرتنی زانیاری وێنە ...هتد لە میمۆرییەكەیدا زۆرە ) .
د- تۆماركردنی دەنگ لەم جۆرە مۆبایلانە زۆر باشەو وردییەكەی مامناوەندە .
4- پێویستە هاوڵاتی رۆژنامەوان شارەزایی باشی هەبێت لە بارەی تواناكانی مۆبایلەكەی، بۆ ئەوەی هیچ هەلێك لە دەست نەدات، چونكە ئەو رووداوانەی كە روودەدەن دووبارە نابنەوە، گرتنی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی ناوازە هاندەرە پێشكەوتنو داهێنانو پەرەسەندنی هاوڵاتی رۆژنامەوان، هەر ئەمەشە كە وا دەكات ببێتە جێی بایەخی كەناڵەكانی راگەیاندن .
5- پێویستە ئامرازو ئامێرە رۆژنامەوانییە پیشەگرییەكان بەكار نەهێنیت وەك :-
أ – كامیرای دیجیتەڵ .
ب – مسەجەل بۆ تۆماركردنی دەنگ .
ج – ئەو جۆرە جلانە نەپۆشیت كە لەسەری نووسراوە (Press) كە مانای رۆژنامەنووس دەگەیەنێت .
د – لۆگۆی – ئاڕمی هیچ كەناڵێكی راگەیاندن هەڵنەگریت یا هەڵنەواسیت یان لۆگۆیەكی تایبەت بە بلۆگەرەكەت دروست نەكەیت .
لێرەدا لەوانەیە پرسیاری ئەوە بكەن ئەی باشە ئێمە رۆژنامەنووس نین ؟؟؟
- لە راستیدا تۆ هاوڵاتییەكی رۆژنامەوانی نەك رۆژنامەنووسێكی پیشەگر، كە تەواوی ئامێرە رۆژنامەوانییەكان لە كاتی هەر رووداوێكو خۆپیشاندانێك بەكاردەهێنن، تۆ لە ناو رووداوەو خۆپیشاندانەكەی هێزەكانی پۆلیس مامەڵەی خۆپیشاندەرێكت لە گەڵدا دەكەن، ئەگەر بەر دەستیان كەویت كەرەستەكانت دەشكێننو لەوانەیە رووبەڕووی لێدان یان كوشتن ببیتەوە، هیچ لایەنیكیش بەرگریت لێ ناكات (بۆ نموونە سەندیكای رۆژنامەنووسان) چونكە تۆ سەر بە هیچ سەندیكایەك نیت، كاتێك تەنها مۆبایلەكەت بەكار دەهێنیت وا دەردەخەیت كە تەنها هاوڵاتییەكیت هەروەها لە كاتی راكردندا هیچ بارێكی قورسو گەورەت پێ نییە تا ببێتە بار بەسەرتەوە .
- گرنگ جۆری ئەو كامیرایە نییە كە كاری پێدەكەیت، بەڵكو گرنگترین شت ناوەڕۆكی هەواڵەكەو وێنەو ئەو گرتە فیدیۆییە كە دەستی كەس ناكەوێتو تەنها لای تۆ هەیە، ئەمەشیان تەنها تۆ دەتوانیت بڵاوی بكەیتەوە ..
گرنگترین شت ئەوەیە كە [ هیچ شتێك ئەوە ناهێنیت ژیانت لە پێناویدا دانێیت ]
ئاسوَ وه هاب كردويه تى بة كوردى

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق