ئێمە وەك رێكخراوەكان و چالاكەوانانی مەدەنی لە گەرمیان، لە رۆژی یەكشەممە 11ی ئاداری 2012، یەكەمین كۆنفرانسی خۆمان بە ئامادەبوونی (38) رێكخراو و چالاكەوانی مەدەنی سازدا. دوای ئەنجامدانی بڕگەكانی كۆنفرانسەكە و گفتوگۆكردن لەبارەیانەوە، بەرنامەی كاری رێكخراوەكە بە كۆ دەنگ، پەسەند كرا و، بڕیار درا، بەكاركردن لەژێر ناوی ( رێكخراوە مەدەنییەكان و چالاكەوانان لە گەرمیان) دەرئەنجامیش ئەم راسپاردانەی خوارەوە دەخەینە بەرچاوی ڕای گشتی دانیشتووانی گەرمیان و كەناڵەكانی راگەیاندن:-
1. پێشخستنی كەلتووری كاری مەدەنییانە لە گەرمیان .
2. رێگریكردن لە دەستێوەردانی حیزبی لە كاروباری رێكخراوەیی و دەستەی باڵای رێكخراوەكان .
3. رێگریكردن لەوەی بەرژەوەندی تاكەكەسی بخرێتە بەردەم بەرژەوەندی رێكخراوەیی .
4. تەواوی رێكخراوەكان بەرپرسیار بن بەرامبەر نوێنەرایەتی كردنی ئەو چین و توێژانەی نوێنەرایەتی دەكەن.
5. پەرەپێدانی كاری رێكخراوەیی بە شێوەیەك بگونجێ لەگەڵا سەردەمی زانیاری.
6. پەیڕەوكردنی سیستەمی كاری مەدەنی ناتوندوتیژ لە كاتی ململانییەكان .
7. دروستكردنی پەیوەندی بەهێز، لەگەڵا رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ وەرگرتنی شارەزایی و ئەزموونی نوێ، لە بواری رێكخراوەیی و پیادەكردنی لە كۆمەڵگەكەماندا .
8. دانانی بەرنامە و پلانێك، بۆ چۆنێتی دروستكردنی كادرو چالاكەوانی بواری رێكخراوەیی بۆ ئەوەی ئەركەكانی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پیادە بكات لە كۆمەڵگەدا.
9. بایەخدان بە كاری مەدەنی و هۆشیاری لە شوێنە دوور دەستەكان، كە بێبەرین لە كاری مەدەنی.
یەكەمین كۆنفرانسی رێكخراوەكانی گەرمیان
كەلار – 11ی ئاداری 2012
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق