بە پشتگیری رێكخراوی IMS دانیماركی تایبەت بە برەودانی بە راگەیاندنی نێودەوڵەتیو گروپی (رەبیع) بۆ كەرەستەكانی خوێندن، تۆڕی عێراقی بۆ راگەیاندنی كۆمەڵگەیی INSM راگەیاندنێكی بێوكردووەتەوە لەبارەی سازدانی یەكەمین كۆنفرانسی بلۆگەرەكانی عێراق لە سلێمانی لە رۆژانی 8 – 9 ی شوبات 2012 بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی ئامادەكارییەكان ئەنجام دراونو فۆرمێكی ئەلكترۆنی بڵاوكراوەتەوە بۆ ئەوانەی كە دەخوازن بەشداری ئەو كۆنفراسە بكەن، دوای پڕكردنەوەی ئەو فۆرمەو ناردنی پرۆفایلی كەسی لیژنەی وەرگرتنی فۆرمەكان كەسانی بەشداربوو ئاگادار دەكەنەوە، مەرجی یەكەمیش بۆ ئەوانەی فۆرمەكان پڕ دەكەنەوە بلۆگەر بن ..
- بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەكاریو چالاكییەكانی كۆنفرانسەكە دەتوانن لە كاتی خۆیدا سەردانی ئەم ناونیشانە بكەن :
http://1stconference4iraqibloggers.wordpress.com
پڕكردنەوەی فۆرمەكان بۆ بەشداربوون تا 13ی كانوونی دووەم 2012 كاتژمێر 12ی شەو بەردەوامە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق