05‏/01‏/2017

عەلی و مەعاوییەو جەنگی غاز


نووسینی نایف عەبدوڵڵا لە ڕۆژنامەی قەبەسی کوەیتی
وەرگێڕانی ئاسۆ وەهاب


بڕواننە ئەو هەموو کەشتی و فڕۆکەهەڵگرو ژێردەریاییە ئەتۆمیانەی لە کەنارەکانی سوریا کۆبوونەتەوە .
ئەم هێزە دەتوانێت پێنج هەسارە بە قەبارەی زەوی تێکوپێک بدات. ئەوەی وا بیر دەکاتەوە بۆ شەڕکردنی داعش هاتوون، با زوو سەردانی نزیکترین نەخۆشخانەی دەروونی بکات .
لەناودانی داعش تەنها پەیوستی بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئۆباماو ئەردوگانەو دوای چارەکێک کاتی لەناوچوونی داعش دەست دەستپێدەکات و دوای هەفتەیەک سوپای سوریا فاتیحای داعش داخوێنێت .
ئەوانەی وا بیردەکەنەوە کە ئەم هەموو هێزە بۆ دەستنیشانکردنی چارەنووسی بەشار ئەسەد کۆکراونەتەوە، پێویست بچنە خولێکی ڕووناکبیری سیاسییەوە تا لە ئەلفوبێی سیاسەت تێبگەن.
ئەگەر وڵاتە زلهێزەکان بیانەوێت کەسێک لەناو ببەن، دەبەن ئەگەر دەست بە هەسارەیشەوە بگرێت .
هەر کەسێک وا بیر بکاتەوە هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرگری لە سوننەکان و ڕوسەکان بۆ بەرگری لە شیعەکان هاتوو، ئەوا کەرێکی تایفەگەری توندڕەوەو پێویستە پێداچوونەوە بە پێشینەی ئاینیی بکات .
ئایا بڕوات وایە ئۆباما مێژووی خەلیفەکانی خوێندووەتەوەو باوەڕی بەوەهێناوە کە مەعاوییە لەسەر حەقە، بۆیە بڕیاریداوە پشتگیری سوننە مەزهەبەکان بکات؟
پۆتینیش نەهامەتییەکانی ئالی بەیتی خوێندووەتەوەو سەرسامە بە کەسایەتی حوسێن وبڕیاری داوە ڕووبەڕووی ئەمریکاو ئەوروپا ببێتەوەو بەرگری لە شیعە بکات ؟
نەخێر، ئۆباماو پۆتین، خورافاتە تایفییەکانی موسڵمانان بە سەرکە تورێک ناکڕن، پێمان پێدەکەنن و هانی یەکترمان دەدەن دژی یەکتری، بانگهێشتمان دەکەن چەک دژی یەک هەڵبگرین، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەکانی خۆیان .
ئێمەیش لە بێ مێشکی خۆمان لە نێوان شێری سوننە ئیمام ئۆباما خوا لێی ڕازی بێت و پارێزەری ئالی بەیت ئایەتوڵڵا پۆتین (قدس اللە سرە) یەکێکمان هەڵبژاردوەو پشتگیریان دەکەین.
لە خەو هەڵسن، دەستهەڵگرن لە ململانییەکردن لە خاوەندارێتیکردنی تەلارو حۆری ئاسمان .
ئەوە بزانن چ بڕە نەوت و غازێک لە ژێر پێتانە، داعشیش هیچ نییە بێجگە لە ئەسپی تەروادە .
ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق