23‏/08‏/2016

سەركەوتنەكەی حەسەكە تەنها سەربازی نییە ؟


بۆ دووەمین جار لە 2011 ەوە بەركەوتن لە نێوان كوردو رژێمەكەی ئەسەد ڕووبدات، ئەمجارە ڕژێمەكەی ئەسەد بە خەونی پشت قایمبوونی بە ڕێكەوتنی تركی، ڕوسی، ئێرانی‌و سەردانی سەردانی جێگری سەرۆكی هەواڵگیری حەقان ڤیدال بۆ دیمەشق بۆ كاراكردنی رێكەوتنی ئەدەنە، هاوكات گرەو لەسەر ئەو هۆزە عەرەبانەی كە پێشتر پڕ چەكی كردبوون، بەختی خۆی لە حەسەكە تاقیكردەوە، بەڵام هەر زوو تووشی شۆكی دراوە واقعییەكانی سەر زەوی بوو، عارەبەكان كە نیوەی ئیدارەی ناوچەكە بەدەستیانە‌و لەسێبەری كوردەكان پارێزراون و لە هەموو ئیدارەكانی كانتۆنی جەزیرە هاوبەشن (ئەگەر ئاسایشی حەسەكە بەنموونە ببین نیوەی عارەبە) پشتیان تێكردو روسەكان وەك نەریت خۆیان دوورگرت‌و چاوەڕێی دراوەكانی سەر زەوی بوون و ئەمركاییەكان لە یەكەم ساتەوەختەوە هەڕەشەی خۆیان كرد هاوكێشەكان لە ماوەی 3 رۆژی بەركەوتن ئازادكردنی 85%ی شارەكە بووە هەر وەك مزگێن ئەحمەد ڕاوێژكاری ئیداری خۆبەڕێوبردن ئاماژەی پێدا، (چالاكوانانی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە 95%ی حەسەكە بە دەستی ئاسایش و یەكێنەكان و هێزە هاوپەیمانەكانە) . خۆبەدەستەوەدانی تەواوی هێزەكانی سوپا و گەمارۆدانی بە مەبەستی كەمینەیەك لە چەندخاڵێكی دیاریكراو ، بۆ ئەوەی تەریب بەم پێشڕاویانە سەركەوتنی سیاسی بە دەست بێت . 
بۆ یەكەمین جارە كورد بە لۆژیكی زلهێزەكان گرەو دەباتەوە پێشڕەوی مەیدانی دەگوازێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و لە بەهێزییەوە دانوستاندن دەكات، وێڕای شكستهێنانی خولی یەكەمی دانوستاندنەكان لە بنكەی سەربازی حمیمیم لە چاودێری ڕوسەكان، بەڵام بە خوێندنەوەیەكی واقیعیانە بۆ كۆی دراوەكانی حەسەكەو دەرەوەی حەسەكە ، كورد توانی لە گرەوی رێكەوتنی سیاسیش براوە بێت . 




بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراوەتەوە و نافەرمین لەبارەی رێكەوتنەكەی حمیمیم لە نێوان كوردو رژێمەكەی ئەسەد لایەنەكان لەسەر ئەم خاڵانە ڕێكەوتوون (وەك وتمان ئەمانە نافەرمین) 
- هەڵوەشاندنەوەی هێزی بەرگری نیشتمانی لە لایەن رژێمەوە .
- هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتی ئیلزامی بۆ ریزەكانی سوپای سوریا . 
- وازهێنان لە پڕ چەككردنی هوزە عەرەبییەكان . 
- هێزەكانی ئەسەد هاوڵاتیان نەگرن و ڕاوڕووت نەكەن . 
- ئازادكردنی هەموو دیلەكان .
- دوو فەوجی سوپا لە دوو بنكەی دیاریكراو دەمێننەوە . 
- هەردوو فەرمانگەی پاسپۆرت و ئاگركوژینەوە بدرێنەوە بە رژێم . 
هەندێك سەرچاوەی تر ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هێزەكان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوەو ناگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێش شەڕ (ئەمەیش هەم نافەرمییە) .
بە پێی دراوەكانی واقیع لە دەرەوەی حەسەكە، بەتایبەت رەوشی گەڕەكی شێخ مەقسود لە حەلەب كە دوای بڕینی تاكە رێگەی سوپای سوریا كاستیلۆ لە لایەن كوردەوە رێگەكانی رۆیشتنە ناو گەڕەگەكە بڕێوە هاوكات هێرشی داعش و داگیركردنی 3 گوند لە شەدادی و دەستدرێژییەكانی توركیا و بۆردومانكردنی هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هەوڵدانی توركیا بۆ كاراكردنی رێكەوتنی ئەدەنە، ئەم رێكەوتنە سەركەوتنێكی سیاسییە بۆ ئەوەی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان ئەمریكاو هاوپەیمانان و ڕوسیا بپارێزرێت، هاوكات بە پێی بەرژەوەندی (دوژمنی دوژمنم دۆستمە) دەرگای هاوكاری لە نێوان كوردو سوپای سوریا بمێنێتەوە . 
ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق