12‏/04‏/2016

ئابڕوچوونێكی تری ئیدارەی ئۆباما

گۆڤاری جینیز ی بریتانی كە تایبەتە بە بواری بەرگری پەردە لەسەر ئابڕوچوونێكی ئەمریكا هەڵدەماڵێت .



ئەمریكا بەم دواییانە 3 هەزار تەن چەك و تەقەمەنی بۆ ئیسلامییەكانی سوریا لە رێگەی ئەردن و توركیاوە ناردووە . 
جینیز بەڵگەنامەكانی لە رێگەی دامەزراوەیەكی فەرەمی ئەمریكییەوە بەناوی (Federal Business Opportunities ) دەستكەوتووە، تیایدا هاتووە لە دوو جار 3 هەزار تەن چەك و تەقەمەنی ڕەوانەی دەستی ئیسلامییەكانی سوریا كراوە، وەجبەی یەكەم 31 حاویە بووە، لە بەندەری كۆنستانتای رۆمانییەوە ڕەوانەی توركیا كراوە و لە 5ی كانووی یەكەمی ڕابردوو گەیشتووەتە توركیاو نیوەی بارەكەی داگرتووە پاشان ڕ,وی كردووەتە بەندەری عەقەبەی ئەردەنی و لەوی نیوەكەی تری داگرتووە . 
بە پێی بەڵگەنامەی باركردن كە دەستی گۆڤارەكە كەوتووە چەكەكان لە نێوان كڵاشنكۆف و دۆشكاو هاوەنی 82 ملم و موشەكی دژە تانك بووە (نەوەی نوێی موشەكی فاگۆتی روسی Tandem Warhead ) .


وەبەی دووەم لە 117 حاویە پێكهاتووە لە بەندەری بۆرگاس بولگاریا لە 28 ئازاری ئەمساڵ دەرچووە ڕاستەوخۆ بەرەو عەقەبەی ئەردەن و لە 4ی نیسان 2016 گەیشتووە . ئەو كەشتییەی كە بارەكەی گواستووەتەوە ناوی SLNC Corsica یە، 162 تەمەن تەقەمەنی تیا بووە لە پاڵ چەندان جۆری چەك .



بە پێی ماڵپەڕی كەشتیوانی جیهانی كە لینكەكەی لە خوارەوەیە هەردوو كەشتییە بارهەڵگرەكان ئاڵای ئەمریكایان پێوەیە :

ینینی تەواوی وتارەكە بنكۆڵكردنەكە بە پارەیە .. هەوڵدە پێش كلیك كردن لەسەر لینك خوارەوە كە هی بابەتەكەیە VPN بەكار بهێنیت چونكە لۆكەیشنەكەت عێراقەو حكومەتی ئەمریكا هەر وەك بەسەر مندا هات نایەڵێت ماڵپەڕەكە لەم لۆكەیشنەو لۆكەیشنی ترەوە بكرێتەوە با خەڵك نەزانێت چی لە دونیا ڕوو دەدات . 

.
وێنەكە وێنەی ئەو كەشتییەی كە دووەم باری گواستووەتەوە لەگەڵ پرنت سكرینی وتارەكە نەوەك لاتان نەكرێتەوە

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق