26‏/11‏/2015

سواپ جێبەجێی دەكرێت ؟


دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی پۆتین و هۆڵاند بەندەكانی رێكەوتنی سواپ پشتڕاست دەكاتەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26/11 سەرۆك هۆڵاند لە چوارچێوەی سەردانە پێشتر بڕیار لەسەر دراوەكەی گەیشتە مۆسكۆ، بەڵام دوای ئەوەی پاریس لە لایەن تیرۆریستانەوە خەڵتانی خۆێن كرا . 



فەرەنسا كە پێشتر دژی رێكەوتنی (سواپ)ی نێوان ئەمریكاو ڕوسیا، ئێستا سەری ڕمە بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆری جیهانی . 
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوی هەر دو لا لە كاتژمێر 11ی ئەمشەو ئەوەی ئاشكرا بوو ئەم خاڵانەی خوارەوەیە :
- ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆری جیهانی .
- ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری سەربازی و سیخوڕی .
- لێدانی ترۆریستان و جیاكردنەوەی هێزە میانڕەوەكان لە هێزە ترۆریستییەكان و نابێت بكرێنە ئامانج . 
- دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی لە ژێر سایەی نەتەوە یەكگرتووەكان . 
- كاراكردنی رۆڵی كۆمەڵەی دۆستان‌و هاوكاری سوریا . 
- هێوركردنەوەی بارگرژییەكانی ئۆكراین بە پێی رێكەوتنەكانی (دیداری نۆرماندی‌و منیسك) . 
- لێدانی سەرچاوە داراییەكانی تیرۆریستان (سەرەتا بە لێدانی بارهەڵگرە نەوتییەكان دەستپێدەكات ).
- كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان سوریاو توركیا . 
- چارەسەركردنی رەوشی سیاسی سوریا بە پێی رێكەوتنی نێو دەوڵەتی .
ئەمانە خاڵە ئاشكراو ڕاگەیاندراوەكانی كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆك ڕوسیاو فەرەنسا بوو . چاودێران پێیانوایە كە لە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی هەردوو لا كە تەنها وەزیرانی بەرگری‌و دەرەوە ئامادەی بوون، قسە لەسەر پێشنیارە بریتانییەكە كراوە كە ئەمڕۆ سەرۆك دیڤید كامیرۆن ئاشكرای كرد، بەوەی دوای كۆتایی هێنان بە تیرۆر لە سوریا، قۆناغی ئینتقالی دەست پێبكات بە سەرۆكایەتی ئەسەدو پاشان هەڵبژاردن بكرێت‌و دەستووری سوریاش بگۆڕدرێت، بە بێ هەڵوەشاندنەوەی سوپای سوریا .

بۆ زانینی زیاتر لەسەر سواپ كلیك لەسەر لینكی خوارەوە بكە

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق