05‏/03‏/2015

شەڕی ئەنبار (معركة ذات العيون)

نووسینی : كەنعان نوری 

وێنەكە لە گوگڵەوە


یەک لەو جەنگانەیە کە بوو بە هۆی داگیرکردنی خاکی ساسانییان لە لایەن عارەوانەوە کە لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفە ئەبوبەکر و لە مانگی دیسەمبەری ٦٣٣زایینیدا قەوماوە. فەرماندەی لەشکری عارەوانی موسڵمان لەو شەڕەدا بە عۆدەی خالیدی کوڕی وەلید بووە . شاری ئەنبار لە سەردەمی ساسانییاندا بە پیروز شاپور نێوبانگی ڕۆشتبوو ، دەکەوتە ڕۆخی رۆژئاوای رووباری فورات و ٦٢ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای بەغداوە دوور بوگە . یەکێکە لەو شارانەی کە شاپوری یەکەمی ساسانی نۆژەنی کردیتەوە و عەمبارگەلی گەورا و مەزنی چەک و چۆڵ و خواردەمەنی تێدا بنیات نیاوە . گرنگی ئەم شارە لەوەیدا بوو کە دەکەوتە سەر رووبارێک کە توانای هاموشۆ کردنی کەشتی تێدا بووە . پیروزشاپور لە سەروبەندی هێرشی عارەواندا دووچاری کاولکاری و وێرانی زۆر بۆوە . بە هۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەیەوە گرنگییەکی تایبەتی لە بواری ئاودێری ناوچەکەدا هەبوو ، هەر لەم سۆنگەیەوەش لە ڕوانگەی سەربازیشەوە بایەخێکی تایبەتی بۆ ئێران و رۆم هەبوو . 
سەرەڕای بوونی ساسانییان لەم شارەدا کە مژولی مەرزداری و پاراستنی سنورەکان بوون ، کۆمەڵێ عارەوی نەسرانی لێ نیشتەجێ بوو . هەم تەرسایان کەنیسە و دام و دەزگەیان هەبوو ، هەمیش مەسیحییانی یاقوبی ، ئەمە سەرباری ژمارەیەک جو کە لەم شارە دەژیان .
خالید سەرنجی سوپاکەی شێرزادی دابوو کە بە زرێ و خودەی پۆڵایین داپۆشرابوون بۆیە فەرمان بە تیرهاوێژان و سەربازانی دەکات کە چاویان بکەنە ئامانج ، هەر بۆیەش ئەم جەنگە بە شەڕی (ژات العیون) نێوبانگی دەرکرد.
لە پاش ئەوەی کە شێرزاد ، سەرداری ساسانی بەردەوامی شەڕەکە بە زیان دەزانێ ، نێردەیەکی بەرەو خالید هەنارد و پێشنیاری وێکهاتن و ئاشتی پێدا . خالید پێشنیار ڕەت دەکاتەوە و شار دەکەوێتە بەر ئابڵۆقەی عارەوان و هەندێ ناوچەی ئاور تێبەردەدەن و دەیسوتێنن . خەندەق بە چواردەوری شاردا هەڵکەندرابوو لێ بە فەرمانی خالید چی وشتری پەرپوت و لەڕ و لاوازی نێو لەشکر هەبوو هەموویان کوشت و لە گۆشەیەکی خەندەقەکە ئاخێنران تاکو لەشکرییان توانییان بە سەر کەلاکی کەڵەکە بووی وشترانەوە بپەڕێنەوە نێو شار و شەڕی دەستەو یەخەی نێوانیان قەوما . 
شێرزادیش بە ناچاری کەس دەنێرێتە کن خالید و بە مەرجەکانی رێکەوتنەکە قایل دەبێ.

1/3/2015


0 كۆمێنت:

إرسال تعليق