22‏/09‏/2014

7 وێنەی كاریگەر دۆكومێنتی چیرۆكە مرۆییەكان دەكەن‌و دەبنە بەشێك لە یادەوەری جیهانی


نووسینی ئەبو بەكر سلیمان* 
وەرگێڕانی : ئاسۆ وەهاب 


هەمیشە پێمان دەڵًێن كە وێنەیەك بە زیاتر لە هەزار وشە گوزارشت دەكات ، باشە چی بڵێین لەبارەی ئەو وێنانەی كە دۆكۆمێنتی چیرۆكە مرۆییەكانیان كردووەو بوونەتە بەشێك لە یادەوەری جیهانی . ئێمە باس لەو وێنانە ناكەین كە بە شێوەیەكی هونەری لێرەو لەوێ‌ گیراون ، بگرە باشترین وێنە كە لە كاتی نموونەییدا گیراون ، ئەم وێنانە تۆماری چركەساتی  یەكەمی چیرۆكەكەن ، كە پاڵەوان‌و چیرۆكەكانیان لە پرۆسەی لەبیركردنەوە پاراستووە .

باوكە ، چاوەڕیمكە !

باوكە ، چاوەڕیمكە !
جەنگی جیهانی یەكەم ، ترۆپكی سەرشێتی رۆژئاوا كە كەمترین ئامار ئاماژە بە 60 ملیۆن قوربانی دەكات لە تەنها 6 ساڵدا . وێڕای مەودا دوورەكان بەڵام زۆر ناوازەبوو ئەگەر خۆتت ببینایاو نەگلاوی بەو جەنگە سەرشێتەوە كە لە ئەوروپا بەڕێوە دەچوو . 
كوڕانی كەرتی كۆلۆمبیای بریتانی لە كەنەدا، كێ‌ بیری لەوە دەكردەوە دەست لە خەونەكانیان هەڵگرن بۆ ئەوەی بەشداری شەڕ بكەن دژی داگیركەری نازی لە پۆڵەندا ! لە راستیدا ئەمە لە 26ی ئۆگستی 1939 روویدا كاتێك پایتەخت بڕیاریدا بە كۆبوونەوەی كوڕانی ئەو كەرتە بۆ پێكهێنانی فیرقەیەكی سەربازی . ساڵێكی نەخایاند تا پەرلەمانی كەنەدی بە فەرەمی بەشداری كردنی لە جەنگ دژی ئەڵمانەكان راگەیاند كە پێش چەند كاژمێرێك پۆڵەندایان لە 1940 داگیر كردبوو .  
ئەو كات وێنەگری كلۆد دیتولف وێنەی رۆیشتنی سەربازانی فیرقەكەی دەگرت كە بەرەو ویستگەی شەمەندەفەر دەچوون تا بەشداری شەر بكەن لە ئەوروپا ، وێنەی ئەو مناڵەی گرت كەناوی (ویتی) بووە تیایدا دەستی دایكی وەردەدات‌و بەرەو لای باوكی ڕا دەكات‌و پێی دەڵێت (باوكە چاوەڕێمكە ) . 

فینزویلا 1960

فینزویلا 1960
دواجار دەسەڵاتی دیكتاتۆری سەبازی ماركۆس پێرێز كەوت ، بەڵام وەك هەمیشە دیڵینەوە، لە كەوتنی دیكتاتۆرییەتە كۆنەكاندا كەوتنەكە تەنها پەوەیندی بە كەسەكەوە نییە ، بگرە پەیوەندی بە تۆڕێكی بەرژەوەندخوازی گەورەوە هەیە كە لەسایەی ئەو دەسەڵاتە گەورە بوونە .
هەر لە سەرەتاكانی دەسەڵاتی تازەوە، لایەنەكان راازی نەبوون لەسەر هاوبەشی بوون لە دەسەڵات، هێزە برژواكان بە هاوكاری بازرگانە گەورەكان‌و كڵێسەی كاتۆلیكی ‌و هەندێك سەركردەی سەربازی دەستیان گرتە سەر دەسەڵات‌و هێزە شیوعی‌و چەپەكانیان لەگەمەی سیاسی دوور خستەوە لەكاتێدكدا رۆڵێكی زۆریان لە رووخاندنی ماركۆس هەبوو . 
لەوێنەكەدا قەشە لویس بادیللو دوایەمین تەلقینی ئەو ەبازە دەكات كە پێكراوەو لەسەرمەرگدایە ، هەردوكیشیان كەوتبوونە ناوڕاستی گۆڕەپانی جەنگ نێان لایەنەكان . 

یەك وێنە بەشی هەموو شتێك دەكات !

یەك وێنە بەشی هەموو شتێك دەكات !
كیڤن كارتەر، گەنجێكی سپی پێستی ئەفریقیای باشوور، بە درێژایی تەمەنی خۆی دەخواردەوە بەهۆی ئەو جەورو ستەمەی لە رەشپێستەكانی نیشتمانەكەی دەكرا لە لایەن هاوپێستەكانییەوە، سەرەتا لە رێزی سوپا دەركرا بەهۆی بەرگریكردنی لە پیاوێكی رەش پێست كە لە لایەن هاوڕێ‌ سپی پێستەكانییەوە فالاقە كرا  . دواتر رووی كردە كاری وێنەگرتن‌و وەك وێنەگرێكی رۆژنامەوانی بژێوی ژیانی دەردەكرد . 
ساڵی 1993 بەشداربوو لە دۆكۆمێنت كردنی برسێتی لە سودان لە گوندی (ئەیۆد) كاتێك گوێبیستی دوا هەناسەكانی منداڵێكی سودانی بوو كە لە برسیتیدا تەواو لاوازبوو لەسەرەمەرگدا بوو . لە تەنیشتییەوە ئەو داڵە ئەفریقییە وەستابوو كە جۆرە باڵندەیەكەو لەسەر گۆشتی مردوو دەژێت ، سەمەرە ئەوەیە كە وێنەگرەكە هیچ هەڵوێستێكی مرۆیی لەم بارەیەوە نەنواندو نزیكەی 20 خولەك چاوەڕێی كرد تا وێنەكە بە بێ‌ داڵەكە بگرێت بەڵام داڵەكە هەر نەفڕی ناچاربوو بەو شێوەیە گرتی . راستەوخۆ وێنەكەی فرۆشتە نیویۆرك تایمز كە لە رێگەیەوە یەكێك لە بەناوبانگترین وێنەكانی جیهان تا رۆژگاری ئەمڕۆمان بڵاو بووەوە . 
دوای ماوەیەك براوەكانی خەڵاتی بۆلتزر راگەیەندراو كیڤن كارتر خەڵاتەكەی بردەوە، بەڵام دوای كەمتر لە 3 مانگ تەرمی كیڤن دۆزرایەوە بە مردووی بە رێژەیەكی زۆری دوان ئۆكسیدی كاربوونی بزوێنەری ئۆتۆمبیل . لەدوای خۆی نامەیەكی غەمباری بەجێهێشتبوو كە كورتەی ژیانی بوو تا ئەو كاتەی خۆی كوشت . لەنامەكەیدا هاتبوو :

من تووشی خەمۆكی هاتووم، بە بێ‌ مۆبایل .. پارە بۆ كرێخانوو .. بێ پارە بۆ بەخێوكردنی مناڵەكە .. پارەی قەرز .. پارە !!! ... راونراوم بە یادەوەری زیندوو تاڵ لەبارەی پرۆسەكانی كوشت‌و تەرم‌و توڕەیی‌و ئازار ... مناڵەكان یان برسیانە یان بریندارن، لەو شێتانەی كە هەوەسی فیشەك تەقاندنیان هەیە ، لە زۆر كاتدا لە پۆلیس، لە جەلادە بكوژەكان ... ئەگەر تا ئەو ڕادەیە بەخت یاوەرم بێت من دەڕۆم بۆ ئەوەی لەگەڵ كین بم 
چیرۆكی ژیانی كیڤن وەك ئەوەیە لە پێناو گرتنی تەنها وێنەیەك بێت ، گرتی تا جیهان راچەڵەكێنێت‌و ناوی خۆی لە ونبوون بپارێزێت . 

چەند پێ  لەوێیە ؟ 

چەند پێ  لەوێیە ؟ 
ئەمە رواندایە 1994 
چی دەبێت ئەگەر تۆ زۆرینە بیت‌و ناوتان (هۆتۆ) بێت‌و بێتاقەت بیت لە هەبوونی كەمینەیەك كە درهاوسێتانەو ناویان (تۆتسی)ـیە ؟ چارەسەر  زۆر ئاساییە ، بە چەك تەقەیان لێبكەو بیانترسێنە ؟!
بەڵام گوزارشتی (بیانترسێنە) جیهانی تووشی شۆك كرد هەتا ئەو بارودۆخە كۆنترۆڵ كرا 100 هەزار تاوانبار درانە دادگاو بەند كران !!بڕوا بكە ژمارەی تۆمەتبارەكان كە بەند كران دروستە 100 كەسن ، ئەو 100 هەزار تاوانبارە لە ماوەی 100 رۆژدا 800 هەزار كەسیان كوشت .
لەسەرەتادا ئەم ژمارانە جێگەی باوەڕكردن نەبوون تا ئەو كاتەی لێژنەكانی فریاكەوتنی نێودەوڵەتی چونە روانداو كارەساتەكەیان بینی ‌و ئەم وێنەیە دەركەوت  .
خەڵكێكی زۆر لە مناڵ‌و گەنج‌و پیرو نێرو مێ دەكرانە ئەو ژوورانەوە بە شێوەیەك زۆرێك بە زۆر شوێنی بۆ وەستان دەبینییەوە دواتر بە جۆرەها چەك تەقەیان لێدەكردن ، دوای چەند خولەكێك خوێن جۆگەی دەبەست‌و زۆرێك چەندین جار دەپێكرا تا ئەو كاتەی مەرگ فریای دەكەوت . 

دواجار ؟!

دواجار ؟!
زۆرجار بۆ وێناكردنی خۆشی وشەت لەدەم نایتەدەر تووشی شۆك دەبیت‌و زمانت لاڵ دەبێت، شكست دەهێنین لە وەسپدانەوەی ئەو ساتە وەختە .
بەڵام تاكە وێنەیەك توانی وەسپی تەواوی ئەو نەهامەتیانە بداتەوە كە بەسەر گەلی نەمسادا هاتووە . لە جەنگی جیهانی یەكەم نەمسا كەوت‌و رووبەرەكەی دابەشكرا پاشان هتلەر داگیری كردو سربازەكانی ناچار كرد شان بەشانی سەربازەكانی ئەڵمانیا بجەنگن، دواجار جەنگ تەواوبوو نەمسا هەموو شتێكی دۆڕاند. 
راستە لە 1945 جەنگ كۆتایی هات بەڵام نەهامەتییەكانی نەمسا  هەر بەردەوامی هەبوو ، ملیۆنها چیرۆك ونبوون بەڵام تاكە وێنەیەك توانی تەواوی نەهامەتییەكانی نەمسا كۆ بكاتەوە كە لە 1946 گیراوە . 
ببینە چۆن مناڵەكە سوپاسگوزاری بەدەستهێنانی پیڵاوێكە تا بزانیت بەدستهێنانی جوتێك پێڵاو لە نەمسا لەو دەمە چ خەیاڵێك بووە . 

گوێ پێش هەموو شتێك عاشق دەبێت ؟!

گوێ پێش هەموو شتێك عاشق دەبێت ؟!
ئەم وێنەیە بووە جێگەی سەرنج‌و تێرامانی ملیونها كەس لەسەر ئاستی جیهان ، وێنەگرەكەی ناوی جاك برادلی یە . وێنەكە گوزارشتی دەموچاوی مناڵێكە لەوای لە دایكبوونەیەوە بۆ یەكەمین جار بەهۆی سەماعەیەكی سەرەتاییەوە گوێی لە دەنگی دەورووبەرەكەی دەبێت . ئەم كاریگەرییە دەرونییەی لەم  حاڵەتانەدا لەسەر دەموچاو دەردەكەوێت پێیدەوترێت  Harold whittles . لەو رۆژەوە ئیدی زۆرێك لە وێنەگرەكان بایەخیان  بە م حاڵەتە دا اتا وێنەگرتنی ئەو كەسانەی بۆ یەكـــەمین جـــار    دەبیستن . 

بڕیارێكی چارەنووس ساز 

بڕیارێكی چارەنووس ساز 

رێك رێكەوتی ئەم وێنەیە دەگەرێتەوە بۆ 3ی سبتەمبەری 1967 ، بڕیاربوو سیستەمی لێخوڕین لە سیستەمی دەستی چەپەوە بگۆڕدرێت بۆ سیستەمی دەستی راست كە ئەو كات باو بوو لە وڵاتی سوید . حكومەتی سوید هەوڵی ئەوەی دا چەندین سیاسەت‌و مامەڵە بگرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان‌و پابەندبوون بە بڕیارەكەوە  ئەمەش بەهۆی راهتنی زۆرێك لە شۆفێران بە سیستەمی لێخۆڕینی كۆنەوە . زوو بە زوو توانرا تەواوی كێشەكان چارەسەر بكرێن بەڵام ئەو رۆژە لە یادەوەری تەواوی سوییدییەكاندا مایەوە و بووە  یادێكی ساڵانە كە لە لای هەمووان بە  Dragon H دەناسرێت . 


*ئەكادیمی‌و بلوگەری میسری