20‏/02‏/2014

ڤاڵانتیان لەسەر فەیسبوك



وێنەكە لەماڵپەڕی RTوە وەرگیراوە

تیمی بڵاوكـــــــردنەوەی زانیارییـــەكان لە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك زنجــیرەیەك ڕاپـــۆرتی شیكاری لەبارەی پەیوەندییە سۆزدارییەكانی بەكارهێنەرانی ماڵپەڕەكە لە چەند گۆشەنیگایەكەوە بڵاو كردووەتەوە، ئەم كارە بە بۆنەی رۆی خۆشەویستییەوە هەینی  ی شوبات 2014 بڵاوكراوەتەوە .
یەكێك لە راپۆرتە شیكارییەكان  لەبارەی بەردەوامی پەیوەندییە سۆزدارییەكانە لەسەر فەیسبوك، دەرئەنجام گەیشتووەنەتە ئەوەی زۆرینەی پەوەیندییـــەكان تەنها چەند مانگـــێك دەخایەنێت، بەڵام ئەو پەیوەنديیـــانەی كە بــڕی 3 مانگـی كردووە هەلی زیاتری بەردەوامی هەبووە بۆ ماوەی 4 ساڵ یان زیاتر .
لە راپۆرتێكی تردا كە لە بارەی جیاوازی تەمەنە ، وڵاتانی عەرەبی پێشەنگن‌و بەرزترین رێژە لە وڵاتی میسر دایە تیایدا جیاوازی تەمەن لەنێوان نیرو مێ‌ گەیشتووەتە 85% واتا نێرەكان تەمەنیان زیاترە لە مێیەكان . بەڵام لە وڵاتانی ئیسكەندەنافیدا ئەم جیاوازییە لە نزمترین ئاستیدایە .
لەبارەی وەرزەكانیشەوە ئەوا وەرزی هاوین (لەمانگی 5 تا مانگی 7) رێژەیەكی زۆری جیابوونەوە روویداوە ، رێژەكـــــەیش له مانگی شوبات زۆر نزم دەبێتەوە ، بە پێی راپۆرتەكان 2011 زۆرترین ژمارەی جیابوونەوەی عاشقانی بە خۆوە بینیوە، ئەگەری ئەوەیش هەیە ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بەو باردۆخە ئابوورییەوە هەبێت كە جیهان لو ساڵە ب خۆیەوە بینیوە .
ئەم راپۆرتە شیكارییانەی فەیسبوك پشتی بە زانیارییە تایبەتییەكانی بەارهێنەرانی ماڵپەڕەكە بەستووە لەگەڵ پشت بەستن بەو ماڵپەڕە تایبەتیانەی كە كار لەبواری ناسینەوەو گەڕان بەدوای هاوسەری ژیاندا دەكەن .


سەرچاوە :
لەماڵپەڕی RTوە وەرگیراوە