13‏/05‏/2013

چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ بێت





وەرگێڕانی : مەریوان مامەسالە
زۆرجار دوو ساڵی دەوێ بۆ ئەوەی منداڵ فێری خوێندنەوە بن،بتوانن بەڕوونی بخوێننەوەو هەموو دەقەكە تێبگەن،هەڵبەتە ئەم هەوڵە بەهاكەی گرانەو زەحمەتی گەرەك،چونكە بەهەر شێوەیەك بێ ناتوانین چاوپۆشی لەفێربوونی خوێندنەوە بكەین،
ئەم ڕێنماییانە هاوكاریتان دەكات تا ئێوە لەم ڕێگەیەوە سوودمەندبن بۆ منداڵەكانتان :
منداڵانێك كەلە بچوكییەوە كتێبیان بۆ دەخوێنرێتەوەو لەگەڵ بیستنی چیرۆكگەلی خۆش وهەست بزوێن گەورە دەبن ،ئەم ئارەزووە لەواندا شێوە دەگرێت كەخۆیان ڕۆژێ بتوانن كتێبان بخوێننەوە.منداڵان لەیەكساڵیدا حەز دەكەن تەماشای كتێبگەلی وێنەدار بكەن و دوای ئەوە بەتێپەڕینی ڕۆژگار پەی بەتێگەیشتنی نووسینەكە دەبەن و حەز پەیدادەكەن،فێری خوێندنەوە ببن و تێبگەن لەكتێبدا چی نووسراوە، بەم شێوەیە پاڵنەرو پەیوەستی بەفێربوونی خوێندنەوە بەشێوەیەكی پتەوو بەهێز دێتەدی.
++ئەو ڕێنماییانەی بۆ ئەو منداڵانەی دەستیان بەخوێندنەوە كردووە یان لەخوێندنەوە لاوازن بخوێننەوە:
ئێمە خوێندنەوە تەنها بەخوێندنەوە فێردەبین.هەرچەندە ئێوە ڕێك و پێكتر لەگەڵ منداڵەكەتان كتێب بخوێننەوە،ئەو خێراترو باشتر فێری خوێندنەوە دەبێ،بەڵام هاوكات لەگەڵ خوێندنەوەدا خۆشی و چێژبەخشین لەبیرنەكەن،بۆ نمونە ماوەیەكی كەم یان چەند دەقیقەیەك منداڵەكەتان بگرنە باوەش و لەگەڵ یەكدا كتێب بخوێننەوە،وەهەروەها مۆڵەتیان بدەن خۆیان كاتی خوێندنەوە دیاری بكەن .وردە وردە سەرنجیان بدەن بەتێپەڕینی ڕۆژگار ئارەزوویان بۆ خوێندنەوە زیاتر دەبێت وە بۆ خوێندنەوەی دەقی درێژتر ئامادەییان تێدا پەیدا دەبێ ..
++ هەموو ئەندامانی خێزان بەیەكەوە بخوێننەوە :
كاتی خوێندنەوە هیچ كەسێ باتەنیا نەبێ،لەماڵدا گۆشەیەكی ئارام بۆ خوێندنەوە لەگەڵ یەكدا دروست بكەن،بۆ نمونە دوای نێوەڕۆیەكی بارانی هەینی،تەلەفزیۆن بكوژێننەوەو كاتی خواردن و خواردنەوەی شیرینی و چای هەموو لەگەڵ یەكا بخوێننەوە ،بۆ بەشداریكردنی هەموو تاكەكانی خێزان ،هەركەسێ دەتوانێ قسەكانی یەكێ لەكەسایەتییەكانی چیرۆكەكە بخوێنێتەوە،هەڵبەت لەبیری نەكەن هەرگیز خوێندنەوە نەدەنە سەر مناڵەكانداو دەرفەتیان بدەنێ هەمیشە بەخواست و مەیلی خۆیان كتێب بخوێننەوە.بۆ ئەوەی عیشق و پەیوەستی بەچیرۆكەكان لەلای منداڵەكان لەنێو نەچێت ، لەخوێندنەوە سوود وەرگرن و ئەوە بەناونیشانی ئەرك مەدەن بەسەر مناڵەكاندا..
++ناوبەناو كتێبێ پێشكەشی منداڵەكانتان بكەن :
لەكاتێكدا دەرفەت نەبوو بۆ بەیەكەوە خوێندنەوە،لەو كاتەدا بوونی كتێبخانەیەكی بچووك لەژووری منداڵەكاندا سەرنجیان بۆ خوێندنەوە ڕادەكێشێ،لەوانەیە زوو یان درەنگ ،منداڵەكەتان ئارەزوومەندانە بەسۆراغی كتێبێك بڕوات و بیخوێنێتەوە،ماوەیەك جارێ كتێبێك پێشكەشی منداڵەكان‌تان بكەن،تەنانەت ئەگەر خۆشحاڵیش نەبوویان خۆشی دەرنەبڕی،بەڵام لەئینجامدا كاتێ دێت كەهەمان كتێب لەكتێبخانەكە دەربكات و نوقمی خوێندنەوەی بێت كاتێ كەمنداڵ نەخۆش دەكەوێ و دەبێ لەماڵدا ئیسراحەت بكات ،پەڕە هەڵدانەوەو خوێدنەوەی كتێبێكی سەرنج ڕاكێش دەتوانێت سەرگەرمی بكات و لەم ڕێگەیەشەوە فێری خوێندنەوە دەبێت




1:08 صasowahab

03‏/05‏/2013

جائزة اليونسكو لحرية الصحافة للعام 2013 للصحفية الإثيوبية ريوت أليمو

منح جائزة اليونسكوـ غييرمو كانو العالمية لحرية الصحافة للعام 2013 للصحفية الإثيوبية ريوت أليمو ...
فازت الصحفية الإثيوبية ريوت أليمو المسجونة حالياً في بلادها بجائزة اليونسكوـ غييرمو كانو العالمية لحرية الصحافة للعام 2013. وقد أوصت هيئة تحكيم دولية مستقلة مؤلفة من مهنيين إعلاميين باختيار أليمو اعترافاً لما "تحلت به من شجاعة استثنائية وما تميزت به من صمود، فضلاً عن التزامها في مجال حرية التعبير".
وقد أحاطت هيئة التحكيم علماً بإسهام ريوت أليمو في العديد من المطبوعات المستقلة. فقد قامت بتحرير مقالات نقدية عن قضايا سياسية واجتماعية ينصب التركيز فيها على المسائل الأساسية المتعلقة بالفقر والمساواة بين الجنسين. كما أنها عملت في وسائل إعلام مستقلة متعددة. وفي عام 2010، أنشأت دار نشر خاصة بها وأصدرت مجلة شهرية تحمل عنوان "التغيير" تم إغلاقهما في وقت لاحق. وفي حزيران/ يونيو 2011، بينما كانت تعمل محررة لتعليق أسبوعي في الصحيفة الأسبوعية الحكومية "فيتي"، أُلقي القبض عليها. وتقضي في الوقت الحالي عقوبة السجن لمدة خمس سنوات في سجن "كاليتي".
أنشئت جائزة اليونسكوـ غييرمو كانو العالمية لحرية الصحافة من قبل المجلس التنفيذي في عام 1997. وتُمنح سنوياً بمناسبة اليوم العالمي لحرية الصحافة (3 أيار/ مايو) الذي سيتم الاحتفال به هذا العام في كوستاريكا.
وتُمنح هذه الجائزة لتمييز أعمال فرد أو منظمة ساهمت بشكل بارز في الدفاع و/ أو تشجيع حرية التعبير في أي منطقة من مناطق العالم، لاسيما في حال تعرض حياة الصحفيين للخطر. ويجري تقديم أسماء المرشحين من جانب الدول الأعضاء في اليونسكو ومنظمات إقليمية أو دولية لها دور نشط في مجالات الصحافة وحرية التعبير. ويتم اختيار الفائزين من قبل هيئة تحكيم تعينها المديرة العامة لليونسكو لفترة ثلاث سنوات قابلة للتجديد مرة واحدة فقط.