13‏/06‏/2013

بالۆنەكانی (وای فای) دیاری گوگڵە بۆ وڵاتانی هەژارو بێ‌ بەش لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت



ماڵپەڕی (Cnet) بۆ تەكنەلۆژیا ئەوەی بڵاوكردووەتەوە  كە كۆمپانیایی گوگڵی ئەمریكی بە نیازە دیارییەكی بێ‌ وێنە پێشكەشی وڵاتانی هەژارو بێ‌ بەش لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بكات كە بریتییە لە باڵۆنی (وای فای)، بالۆنەكان خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لەرێگەی سیستەمی وای فای پێشكەش دەكات . گوگڵ كە خاوەنی گەورەترین بزوێنەری گەڕانە بە نیازە ئەو باڵۆنانە لە بەرزاییەكی باش هەڵبدات تا زۆرترین ژمارەی بەكارهێنەر سوود لە خزمەتگوزارییەكە وەربگرن .
Cnet ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە گوگڵ بۆ دابینكردنی ئەم خزمەتگوزارییە سوود لە سەتەلایت وەردەگرێت بۆ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكانی .
تا ئەم ساتەوەختەش گوگڵ ئەوەی ئاشكرا نەكردووە كە خێرایی هێڵەكان چەند دەبێت چونكە ئەو شوێنانەی كە خزمەتگوزارییە موێیەكە پێی دەگەیەنرێت بە سەدان میل دوورە لەو شوێنانەی كە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی تێدایە . وا چاوەڕوان دەكرێت كە باڵۆنەكانی گوگڵ لە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاو ناوچە دوورە دەستەكانی ئەفریقیا هەڵبدرێن . بۆیە پێویستە گوگڵ خەمی وەرگرتنی رەزامەندی فەرەمی لەو وڵاتانە بێت كە بە نیازە باڵۆنەكانی تێدا هەڵبدات .
سەرچاوەیەكیش ئەوەی پشتڕاستكردووتەوە كە گوگڵ رەزامەندی دەسەڵاتدارانی باشووری ئەفریقیاو كینیای بەدەستهێناوە بۆ تاقیكردنەوەی باڵۆنەكانی پێش گشتاندنی ئەزموونەكەی بەسەر وڵاتانی تردا .








12:34 صasowahab