23‏/10‏/2012

کەمپین

بەشداریکردنت لەم کەمپینە مایەى رێگریکردنە لە زەوتکردنى ئازادى کۆمەڵگا بە گشتى و تاک بەتایبەتى لە کوردستاندا، بۆ بەشدارکردن لەم کەمپینە ناوى خۆتان بنێرن بۆ ئیمێلى : 

niyazabdulla@yahoo.com

بەڕێزان:
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتى داواکارى گشتى
وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم 

بابەت: رێکارە یاساییەکەى داواکارى گشتى راگرن
هەوڵەکان بۆ بەرتەسککردنەوەى ئازادى رادەربڕین و کارى میدیایى لە هەرێمى کوردستان لە قۆناغى دەستدرێژیکردن و تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسان، بە شێوازى جۆراو جۆر بۆ قۆناغى سانسۆرکردنى بنەماکانى ئازادى رادەربڕین لە رێگاى یاساوە هەنگاوى هاوێشتووە.
ئامارەکانى ئەم دواییەى دەستدرێژیکردنە سەر رۆژنامەنووسان و پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ، ئەوەمان بۆ دەردەخات هەرێمى کوردستان هەنگاو دەنێت بەرەو ناوچەیەکى مەترسیدار بۆ ئازادى رادەبڕین. 
بە پێى نووسراوى ژمارە (5/1170)ى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى کە لە 24/9/2012 بەناونیشانى (رێکارى یاسایى) دەرچووە و گشتێندراوە بەسەر وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم و فەرمانگەکانى داواکارى گشتى، تیایدا هاتووە "لەپێناو بەرز راگرتنى بەها ئاینى و نیشتیمانییەکان، لە کاتى بڵاوبوونەوەى هەر بابەتێک کە سوکایەتى بە ئاین و مێژووى کورد و سیمبولە نەتەوەییەکان دەکات و یان بەشێوەیەکى نەشیاو باسیان دەکات و لەبەرئەوەى بەها ئاینى و نیشتیمانییەکان پەیوەندییان بە رێسا و بەرژەوەندى گشتییەوە هەیە، پێویستە ئاگادارى سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانتان بکەنەوە کە پێویستە ئاگادارى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى بکەنەوە بە مەبەستى وەرگرتنى رێکارى یاسایى".
هاوکات وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بە نووسراوى ژمارە (7227) لە 15/10/2012 (رێکارى یاسایى) سەرۆکایەتى داواکارى گشتى بەسەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانیدا گشتاندووە بۆ جێ بەجێکردنى.
سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان وێڕاى ناڕەزایى دەربڕینى بەرامبەر بە دەرکردنى ئەم رێکارە یاساییەى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى، رایدەگەیەنێت "ئەم رێکارە یاساییە تەواو پێچەوانەى ناوەڕۆک و ماددەکانى یاساى رۆژنامەگەرى و بنەماکانى ئازادى رادەربڕین و یاسا نێو دەوڵەتییەکانە" 
بۆیە پێمان وایە "وشە لاستیکییەکانى داواکارى گشتى جگە لە بە پیرۆز کردنى سەرکردەکانى کورد و راگرتنى پرۆسەى رەخنە، هەڵگرى هیچ پەیام و بەهایەکى مرۆیى نین، هەنگاوە یەک لە دواى یەکەکانى حکومەتى هەرێم لە ئێستادا تەنها رێگریگرتن و هێرشکردنێکى هەمە لایەنە بۆ سەر رۆژنامەنووسان بەرجەستە دەکات، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بە دامەزراوەکردنى حکومەتێکى خاڵى لە گەشەى فیکرى و بیرى ئازاد و گوزارشت کردندا ".

ئێمە کە ناومان لە خوارەوەدا هاتووە داواکارییەکانمان لەم چەند خاڵەى خوارەوە دەخەینە روو:
*سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم نووسراوێک بشگتێنێت بەسەر وەزارەت و دامودەزگاکانیدا کە پابەندیان بکات بە جێ بەجێکردنى یاساى کارى رۆژنامەگەرى هەرێمى کوردستان.
*وەزارەتەکان لەدەرەوەى یاساى کارى رۆژنامەگەرى هیچ رێکارێکى یاسایى و رێنماییەک دەرنەکەن، تەنیا سەرچاوەى کار پێکراو بۆ کارکردن و گرتنەبەرى رێکارە یاسایەکان لە بەارمبەر رۆژنامەنووسان یاساى ژمارە (35)ى ساڵى 2007 بێت. 
  1. * نووسراوى ژمارە (5/1170)ى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى کە لە 24/9/2012 بەناونیشانى (رێکارى یاسایى) دەرچووە کارى پێ نەکرێت و هەڵبوەشێندرێتەوە، لە هەمان کاتدا هەموو وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەڵوەشاندنەوەى ئاگادار بکرێنەوە.

17‏/10‏/2012

صورة تذكارية






صورة تذكارية لقسم من المشاركين في المؤتمر الاول لشباب كلار الذي انعقد بين 13-14من تشرين الاول 2012 على قاعة مديرية الرياضة والشباب في كلار  


رۆژی جیهانی فەلسەفە




سبەی چوارشەممە 17/10/2012 رۆژی جیهانی فەلسەفەیە، وەك نەریتێك لە ساڵی 2002ەوە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاهەنگ بەم بۆنەیەوە دەگێرێت‌و هەر جارەو وڵاتێك بۆ ئەم مەبەستە هەڵدەبژێرێت . تەرخان 
كردنی ئەم رۆژەو ئاهەنگ گێڕان بەم بۆنەیەوە بایەخی فەلسەفە دەردەخات لە كارەكانی رێكخراوی نەتەوە
یەكگرتووەكان چونكە فەلسەفە ئەو زەمینەیەیە كە بنەماو بەهاكانی ئاشتی نێودەوڵەتی (كە ئامانجێكی سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكانە) لەسەر بونیادنراوە‌و لەپاڵ هەر یەك لە(دیموكراتییەت‌و مافی مرۆڤ‌و دادپەروەری‌و یەكسانی)
پێكەوژیان دەچەسپێنن . 

08‏/10‏/2012

كلار تحتضن اول مؤتمر شبابي بتاريخ 13-14/ 10 / 2012 وسيشارك بالمؤتمر 80 شابا وشابة من مركز القضاء ونواحي التابعة لها ..

01‏/10‏/2012

اقامة اول كورس فلسفي في قضاء كلار

بمشاركة 45 شابا افتتح ولاول مرة في قضاء كلار (كورس فلسفي) للمحاضر الدكتور ازاد حمة-دكتورا في فلسفة (بوديو)في السويد- وهو الاول كورس فلسفي في القضاء والمميز في الامر ان كامل التحضيرات والتكاليف المادية اتت من راعين غير حكوميين وشركات اهلية.. يستمر الكورس 14 يوماً بحوالي 3 ساعات محاضرة يومية، مع ساعة مناقشات حول القضايا الذي يطرحها الدكتور ازاد حمة . وفي دردشة جانبية مع الدكتور اشاد بالشباب وحركة الثقافية في قضاء كلار وان في نيته اقامة كورسات فلسفية في كل من قضاء رانيه و حلبجة .. وانه على استعداد العودة الى كردستان في حال كان هناك جو صحي لاشاعة الثقافة الفلسفية ..