27‏/08‏/2012

كەیسی كوشتنی ژنان لە كوردستان


ئەوەی جێگەی سەرنجە روودانی ئەو كێشە ترسناكانەیە كە لە بواری پێشێلكردنی مافەكانی ژناندا لە ماوەی رابردوو لە كوردستاندا روویاندا، دیاردەكە تا دێت لە برەو سەندندایە ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە دۆخی كۆمەڵایەتی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان .
ئەوەی جێگەی سەرنجە هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی ئەم دیاردەیە نەبوونی یاسای تەواوو تۆكمەیە كە تەواوی دامەزراوە پەیوەستدارەكان مامەڵەی پێی بكەن، هاوكات زاڵبوونی رۆژ لەدوای رۆژی گیانی عەشایەرگەری لە تەواوی ناوچەكانی كوردستان لەم نێوەندەشدا پارتە فەرمانڕەواكانی كوردستان رۆڵێكی نەرێنییان هەیە تەشەنەكردنی ئەم دیاردانە .
پەكخستنی رۆڵی دادوەری گشتی‌و لاوازی رۆڵی دادگاكان‌و سەربەخۆ نەبوونیان یەكێكە لە گەورەترین هۆكارەكانی پەرەسەندنی ئەم دیاردانە، لەبەرامبەردا گەشەكردنی گیانی عەشایەری لە ئاوەزی تاكی كوردی لە تەواوی ناوچەكانی كوردستاندا هێندەی تر رۆڵی دادگاكانی لاواز كردووە .
ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئیرادەیەكی حكومی نییە بۆ  رێگریكردن لە پەرەسەندنی دیاردەی كوشتنی ژنان هاوكات كاراكردنی هەندێك یاسا كە زەرەری لە قازانجی فرەترە (لەوانە یاسای قەدەغە كردنی فرە ژنی) كە زیانی لە قازانجی زیاترەو، رێگە خۆشكەرە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی لادانەكان‌و دەرئەنجام روودانی مەرگەساتی وەك ئەوانەی لە گەرمیاندا روویاندا .. بۆ خۆی ئەم یاسایە بایی ئەوەیە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت‌و مشتومڕ لەبارەیە بكرێت تا ببێتە مایەی رێگری لە لادانەكان‌و دەرئەنجام رێگری كردن لە تاوان . 
لایەنێكی تر ئەم كێشەیە نەبوونی دامەزراوەی پسپۆڕی دابیننەكردنی بودجەی تەواوە بۆ پرۆژە پسپۆڕییەكانی تایبەت بە بوارە جیاجیاكانی مافەكان، تەنانەت وەزارەتی پلاندانان وەزارەتێكە لە كاغەزو لەگەڵ تەواوی بەشەكانی پلاندانان لە وەزارەتەكان تا رۆژگاری ئەمڕۆ سەد پلانیان لە بوارە جیاجیاكانی گوزەرانی خەڵكی كوردستان داڕشتبێت . كەواتا تەواوی كێشە كۆمەڵایەتییەكانی كوردەواری كێشەی زنجیرەیین‌و لایەنێك بە تەنها بەرپرس نییە لێی بگرە پەرلەمان‌و حكومەت‌و پارتە سیاسییەكان بەرپرسن لە ئاستیدا .

26‏/08‏/2012

كورتەیەك لەمەڕ مێژووی فەلسەفە



ئاسۆ وەهاب


بەپێی دابەشكردنە سوننەتییەكان، فەلسەفە دەكرێت بەسێ‌ قۆناغەوە :-
قۆناغی یۆنانی .
سەدەكانی ناوڕاست .
سەردەمی نوێ‌ . 
لەم دواییانەشدا چەند بیروڕایەك دروست بووە لەمەڕ قۆناغی چوارەم كە قۆناغی پاش سەردەمی نوێ‌ (پۆست مۆدێرنە) ناو دەبرێت، دیارترین فەلسەفەش تیایدا " نهیلیزم" ە، لەم بارەیەوە(ئیتن جیلسۆن) هەوڵێكی زۆری داوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان هزرەكانی سەدەكانی ناوڕاست وقۆناغی مۆدێرنە دروست بكات، ئەم هەوڵەس سەرەڕای ئەو هەوڵانە دێن كە زۆرێك ئیدیعایی ئەوە دەكەن، سەردەمی نوێ‌ بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە رابردووەوە نییە وگوێی پێنادات . 
فەلسەفەی یۆنانی دەكرێت بەسێ‌ سەردەمەوە :-
سەردەمی پێش سوكرات .
سەردەمی ئەفلاتۆن .
سەردەمی ئەرستۆ . 
پێش هەموو شتێك دەبێت ئەوە بزانین كە گەورەی سوكرات بۆتە هۆی ئەوەی فەلسەفە بەسەردەمی پێش ئەو ناوزەد بكرێت، هەروەها هەرگیز ناتوانین بڵێین كە پێش سوكرات فەیلەسوفی یۆنانی ناوبانگمان نەبووە، كە دیارترینیان : "ئەرستۆ تالیس، ئاناكسیمنس، باڤیدس، هیراكلیتۆس"، لەسەردەمی ئەمانیشدا زیاتر بایەخ بەمەسەلە میتافیزیكییەكان دراوە تا هەر بابەتێكی تر گرنگترین شتیش لە لایاندا تێگەیشتن بووە لەپێكهێنەرە سەرەكییەكانی جیهان یان زانینی بنەماو بنەڕەتەكانی جیهان، هەروەها لەو سەردەمەدا بەڵگەی زۆریان لە بەردەستدا بووە بۆ جیاكاری كردن لەنێوان یەكێتیی یان كەمینەو زۆرینەو توانالی گۆڕین . 
ئەگەر چی سوكرات هیچ كتێبێكی نەنووسیووە، بەڵام ناتوانین حاشا لەو راستییە بكەین كە سوكرات وئەفلاتۆنی شاگردی شۆڕشێكی سەراپاگیریان لەفەلسەفەدا كردووە، پاشان ئەرستۆی شاگردی ئەفلاتۆن بایەخی بەهەموو بەشەكانی مەعریفە داوەو وتوێژە ئاكارییەكانی لەگەڵا لێكۆڵینەوە لەبواری غەیبیاتدا قوڵتر كردووەتەوە، بەهەمان شێوە پەرەی بە تیۆرەی نموونەكانی ئەفلاتۆن داوە . 
ماركۆس، یەكێك بوو لەگوتاربێژو یاساناسە بەناوبانگەكانی جیهانی كۆن، لەكتێبی(یاسایی سروشتی)دا روونی كردەوە كە"پێویستە ئەو باوەڕی حوكمی یاسا دەكات رەگ وریشەی لە سروشتی گەردوونەوە ئاو بدات" .
ئەم بۆچوونەش رەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو لەسەر هێزو توانایی سەربازی رۆمانەكان وهاندانیان بوو بۆ داسەپاندنی هێزی خۆیان بەسەر ئەوروپاو كەناە باشوورییەكانی دەریایی سپی ناوڕاست، تەنانەت لەسەر بنەمایی یاساكەی ماركۆس یەكەمین تێگەیشتنی بۆ چەمكی كۆمەنویس دانا . ئەو كاتەی داگیركاری رۆمانەكان بەرەو رۆژهەڵات دەستی پێكرد( یاسا ) لەلای عبرییەكانی دانیشتووی ئۆشلیم پێگەیەكی پڕ بایەخی هەبوو، بۆ نموونە لای عبرییەكان تێگەیشتنێكی ئاڵۆز هەبوو بۆ یاسا، یاسا لای ئەوان پەیوەندی هەبوو بەبوونی عبریییكان وەكو گەل ومیللەت، یاسا دراوێكی یەزدانی بوو بۆ گەلی عبری و ئامرازێك بوو بۆ پاراستنی شوناس وپاكێتی رەگەزەكەیان . 
لەسڵانی 200 تا 400 ی عیسایی كرستیانە یەكەمەكان لەسەر بنەما كۆنەكانی تێگەیشتنی عبرییەكان بۆ یاسا، تێگەیشتنەكانی خۆیان دامەزراند، بۆ نموونە هزرڤانانی كریستیانی وەك " ئارینیۆس لیۆن، تیر تۆلیان، ئۆریگن، ئەمبرۆز" هەولیان دا پەیوەندییەك لە نێوان سروشتی یاسا وكڵێسە دروست بكەن، پاش ئەمان ئۆگستین كاریگەرییەكی گەرەو درێژخایەنی هەبوو لەسەر فەلسەفەی كڵێسەیی، بەناوبانگترین بەرهەمەكانیشی" دانپیانانەكان"ە، كە تیایدا چاوی بەكۆی ئەو لێكۆڵینەوانەدا خشاندەوە كە پێشتر نووسیبووی، دیارترین خاڵیش لەم بەرهەمەدا دیاریكردنی گۆڕانكارییەكانی ژیانی مەعریفیانەی خۆیەتی لەقۆناغی فەلسەفەی پێش مەسیح بۆ قۆناغی مەعریفەی ئاینی ودواتر بۆ مەعریفەی لاهوتی مەسیحی، دوایی ئۆگستین چەندان هزرڤانی كریستیانی وێنەی " جۆستینیان ئان، پۆسیۆس، گریگۆری گەورە" فەلسەفەی لاهوتیان بەشێوەیەكی گشتی لەسەدەكانی ناوڕاستدا جێگیر كرد بە تایبەت لەرێگەی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە لەبواری دەسەڵاتی سیاسی كڵێسە نووسییان . 
لەسەدەی سیازدەیەم جارێكی تر بایەخی نووسینەكانی ئەرستۆ سەری هەڵدایەوە( تۆماس ئەكوینی ) دامەزرێنەری هزری كرستیانی تێكەڵا بە لۆژیكی ئەرستۆ تالیسی لە كتێبی (میتافیزیكای ئەرستۆ تالیسی )ئەو بایەخەی گەڕاندەوە، ئەكوینی لەو كتێبەدا باس لەمەسەلە گرنگە هاوبەشەكانی هەر دوو لا دەكات دەربارەی سروشتی بوون وخودی خودا، وەكو خوڵقێنەری هەموو بوونەوەرەكان، هەروەها ئەكوینی هەوڵی ئەوەی دا مەسەلە لاهوتییە سەرەكییەكان لەسەر بنەمایی باوەڕێكی كریستیانی بە میتافیزیكای ئەرستۆ تالیسی دابمەزرێنێ‌ . ئەكوینی چەمكی یاسایی دابەشكرد بۆ چوار شێواز :-
یاسایی هەتاهەتایی (أبدی) : كە نییەتی خودا بۆ خوڵقاندنی خەلیقەت پیشان دەدات . 
یاسایی سروشتی : كە كۆمەڵە یاسایەكی بنەڕەتی وپێویستن، بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكان .
یاسایی مرۆیی : یاسایەكی ئیجابییە بۆ فەرمانڕەواكان ( میرەكان – دەسەڵاتداران ) .
یاسایی قودسی : ئەو یاسا جێگیرانەیە كە خودا لە (كتێبی پیرۆز_- ئنجیل) سەپاندویەتی .
یاسایی سروشتی پشت بە هێزی عەقڵی مرۆڤ دەبەستێت بۆ تێگەیشتن لە شێوەو ماددەو شتەكان واتا  ( T ) كە مەبەست لێی " ئەزەل – ئامانج – كۆتایی "یە، رێگەخۆشكەرن بۆ تێكەیشتن لە یاسای سروشتی، ئەكوینی لای وابوو كە لە كۆتاییدا " مەبەست، كە tele ە ئامانجە بۆ یەكگرتنەوە( الاتحاد ) لەگەڵا خودا دا " . 
ئەكوینی پێوایە كە "تێگەیشتنی راست وراستەقینە دەكرێ‌ لەرێگەی ئەزموونی مرۆڤەكانەوە بزانرێ‌"، هزرڤانە تازەكان زۆربەی بەهاكان لە هزری دیكارتدا دەدۆزنەوە، هەندێ‌ جار دیكارت بە باوكی فەلسەفەی تازە ناودەزانن، دیكارت پێشنیاری ئەوەی كرد كە پێویستە لە رێگەی رەخنەگرتن لە بنەماكانی توانای وەدەستهێنانی مەعریفەی باوەڕ پێكراو  بەهاكان بدۆزینەوە، لە " رامانەكانی" دا دیكارت هەموو دەزگا مەعریفییەكانی بە شێوەیەكی رێكوپێَك تێكشكاند، تەنها ئەو كۆجیتۆیە نەبێت كە دەڵێ‌:" من بیر دەكەمەوە، كەواتا من هەم "، پاشان ئەم كۆجیتۆیە بوو بە حەقیقەتێكی تاك بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی سیستەمە مەعریفییەكەی دیكارت .
لە قۆناغی دوای دیكارت زانستە سروشتی وعەقڵییەكان بەهاوبەشی وپێكەوە كاریان كاریان لەسەر دەكراو هزرڤانی وەك" سپینۆزا، ماڵبێرگ، هۆبز، ئارنۆڵد، جۆن لۆك، لایپنتز، دیڤید هیۆم"  دەركەوتن .  
نووسینی زۆر لە فەیلەسوفە تازەكان ئاڵۆزییەكی دروست كرد بەتایبەت لەبواری میتافیزیكا دا، تا ئەو كاتەی " ئەمانوئیل كانت" لە كتێبی ( رەخنە لە عەقڵی رووت )دا هەموو تێڕوانیینەكانی لە یەكتر نزیك كردەوەو بنەمایەكی تازەی داڕشت بۆ لێكۆڵینەوە كرد لە راڤەكردنی توانایی مەرجەكانی مەعریفەی میتافیزیكی، واتا مەركەزییەت لە رەخنەگرتن لە چەمكە كلاسیكییەكانی میتافیزیكا . 
لەفەلسەفەی ئاكاری كانتدا بەتایبەت لە كتێبی" رەخنە لەهۆكاری زانستی" هاتووە:" هیچ شتێك باش نییە بەبێ‌ پێشینە، تەنها نییەتی باش نەبێ‌ .. ئەمەیان بۆ چی ؟. " بەروونی لەبەر ئەوەی هەموو شتێك یان باشە یان خراپ، تەنها ئارەزووی كاری خێر نەبێت كە ئاراستەی كاری مرۆڤ دەكات، بۆ ئەوەی ئاكار، ئاكارێك بێت لەژێر دەسەڵاتی گوێرایەڵی یاساكان "، ئەو كەسانەی كە زۆر كاریگەر بوون بەم روانینانەی كات بریتی بوون لە" جۆن راوڵس، یۆرگن هابرماس " .
لەكۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا چەندان فەیلەسوفی دیار لە دژی هەڵویستە رەخنەییەكان كانت بابەتیان نووسیو، كاریگەرترین ئەو نووسینانە (ئەدمۆند هۆسڕڵا ) دامەزرێنەری فەلسەفەی فینۆمینۆلۆژیایە نووسیویەتی . 
بەلای هزرڤانانی كرستیانی وەك( ئادیس شتاین وكارڵا ڤۆنتیلا – پاپا جۆن پۆڵی دووەم -) فینۆمینۆلۆژیا هاوشێوەیی توماسییەتە - فەلسەفەكەی تۆماس ئەكوینی - ، چونكە هەردوو لەگەوهەردا بەدوای" سروشتی كەرامەتی كەسایەتی مرۆڤ" دا دەگەڕێن، پاشان لای مارتن هایدگەر بوونگەرایی وفینۆمینۆلۆژیا رەنگدانەوەیەكی تری هەبوو، هەروەها زۆرێك پێی كاریگەر بوون لەوانە " كچپ كارڵا، هانا ئارین، پۆڵاریكۆر، ژاك دریدا " .  

لادانی سێكسی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت


نووسینی ئاسۆ وەهاب


یەكێك لەو نەهامەتیانەی كە بە بەردەوامی تووشی رەگەزی مرۆیی دەبێت بەكارهێنانی داهێنانە مەزنەكانە بۆ مەبەستی نامرۆیی، كە بە درێژایی مێژووی دۆزینەوە پڕ بەهاكان ئەم دیاردەیە بەروونی بەدی دەكرێت، هەمان قسەش بۆ تۆڕی زانیاری ئەنتەرنێت راستە، جونكە ئەمڕۆ لەسەر ئەو تۆڕە نەك تەنها وێنەو فلیمی ورووژێنەر دەبەخشرێتەوە بەڵكو بەها وسومبلە مرۆییەكان تێكدەشكێنرین ورێز بۆ ئەو پێگەو شوێنە پیشەییانە نەماوە كە بەڕێزەوە بۆی دەڕوانین .
ئەمڕۆ لەسەر ئەو تۆڕە بەدەگمەن وێنەی سێكس كردنی سروشتی لەبارە ئاساییەكاندا بەدی دەكرێت، بگرە رادەیی لادانەكان گەیشتووەتە رادەیەك كە زۆر جار مرۆڤ تووشی تێكچوون ورژانەوە دەبێت، رەنگە سێكس كردنی نێوان دوو ژن یان لەنێوان دوو پیاو بەگوێرەی ئەو بارە فیسولۆگی ودەروونییەی كە تیایدا دەژین شتێكی ئاسایی بێت بەلای زۆرێكەوە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییەو دەچێتە خانەی تاوانی مرۆییەو شكاندنی بەها مرۆییەكان، ئەو وێنەو فلیمانەیە كە لەباری سێكسی بەكۆمەڵا و سێكس كردن لە گەڵا مناڵا وكەسانی بەتەمەن وبەكارهێنانی توندو تیژیی رادەبەدەر لەگەڵا بەرامبەرو تەنانەت سێكس كردن لەگەڵا ئاژەڵان پۆپی تێكشكاندنی بەها مرۆییەكان .
ئەم هەموو بە شێوازی وێنەی فۆتۆگرافی وفلیمی ڤیدیۆیی وكاریكاتوێرو فلیمی كارتۆن بانگەشەی بۆ دەكرێت، بەهەمان شێوە هەموو ئامرازێك بەكار دەهێنرێت بۆ شكاندنی سومبول وبەهاكان هەر لەرێگەیی بەكارهێنانی ئامرازە پیشەسازییەكان تا ..... !!، تەنانەت كار لەسەر پەخشینەوەی هەندێ‌ دیاردەیی كۆمەڵایەتی ودەروونی نەگەتیف دەكرێتەوە وەك، خیانەتكردن وبێ‌ بڕوایی بە ئەندامانی خێزان و تێكشكاندنی ئیرادەو خۆراگریی دەروون لەبەردەم مەسەلە ورووژێنەرەكاندا .
بابەتەكانی ئەم لادانە لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت پێشە مرۆییە پیرۆزەكانیشی گرتووەتەوە وەك سێكس كردن بە جلی پۆلیس وسەربازو كریكارو پزیشك ووەرزشەوان وخوێندكارو مامۆستاو پیاوی ئایینی وهیتر، كە زۆریان لە شوێنی كارەكانی ئەوانەی كەناومان برد وێنەدەگیرین بەوەش بەهایی كۆمەڵایەتی ئەو شوێنانەو پیرۆزی كارەكان دەشێوێنرێت، بەوەش هیچ سومبل وبەهایەك رێزی لەژیاندا نامێنێت .
تەنانەت لادانەش لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت دەستی بۆ رەگەزی مرۆییش بردووە، وەك رەگەزی رەش پێس وسپی پێست ولاتینی وعەرەبی وئاسیایی وهتد، كە لەهەر وێنەیەكی هەر رەگەزێكدا هەڵی وێناكردنی مەبەستێك دەدرێت وكە وەك پەیامێك بگەیەنرێت، ئەویش وێناكردنی رەگەزی رەش پێستە وەكو هێمایەك بۆ پیاوەتی وهێزو توانایی سێكسی، وێناكردنی رەگەزی ئاسیایی بە جەستە لەڕو لاوازەكانیانەوە وەكو هێمایەك بۆ خێرایی خۆ بەدەستەوەدان، یان عەرەب وەكو هێمایەك بۆ برسێتی سێكسی وتێر نەبوون، لەدەرئەنجامدا دەگەین بەو بڕوایەیی كە بازاڕی سێكس یان بازرگانی گۆشتی سپی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بازارێكە كار بۆ تێكشكاندنی بەهاو سومبلەكان دەكات و كویلایەتی وتوندوتیژیی دەنێرێتە زەینی بینەرانیەوە، تەنانەت دەتوانین بڵێن كودەتایەكە لەسەر بەها سروشتی ومرۆییەكان، بەڵام ئایا لە راستیدا تۆڕی زانیاری ئەنتەرنێت بۆ ئەم مەبەستە داهێنراوە؟ بێگومان وەڵامی ئاسایی وژیر ئەوەیە.. نەخێر، تەنها تاكی بەكار هێنەریش دەتوانێ‌ بەهایی ئەم ئامرازە زانستییە بزانێت، چونكە گەڕانەكانی ئەم تاكە وپێشینەیی زانستی ئەو كەسە كە ئەم ئامرازە بەكار دەهێنێ‌ دیاریكەری ئاڕاستەی بەكارهێنانی ئەم ئامرازەیە ..    

إصلاح عائدات النفط في كردستان العراق



شوان زولال
لطالما وصف المعنيّون بقطاع النفط كردستان العراق، بأنها آخر حدود برّية في العالم لم يتم التنقيب عن النفط فيها. فمنذ فتح المنطقة أمام المنقِّبين عن النفط، بعد سقوط نظام صدام حسين العام 2003، تبيّن أنها ترقى إلى مستوى التوقّعات التي تحدّثت عن وجود كمية وافرة من النفط فيها. فقد أشارت تقديرات "المسح الجيولوجي الأمريكي" العام 2007 إلى أن متوسّط الاحتياطي الكردستاني وحده يفوق 45 مليار برميل من النفط و3-6 تريليونات متر مكعّب من الغاز الطبيعي. وفي ذلك العام، عندما بلغت النقاشات حول قوانين النفط والغاز (وكذلك تقاسم العائدات) حائطاً مسدوداً في بغداد، وضعت حكومة إقليم كردستان تشريعها الخاص حول النفط والغاز، فمنحت نحو 40 عقداً لشركات من أكثر من 17 بلداً. في غضون ذلك، وفي إطار سعي الحكومة الاتحادية العراقية إلى فرض مركزيّة القطاع النفطي، اتّهمت بغداد حكومة إقليم كردستان بالفساد مدّعيةً أن عقود تقاسم الإنتاج التي وقّعتها هذه الحكومة مع الشركات الأجنبية غير دستورية. ومن المسائل الأساسية التي ركّزت عليها بغداد في هذا السياق موضوع الشفافية: فقد انتقدت هذه العقود لأنها لم تُعلَن على الملأ و بالتالي لايمكن الاعتراف بها (بما أن مضمونها غير معروف).
لكن في الأشهر الأخيرة الماضية، اتّخذت حكومة إقليم كردستان خطوات غير مسبوقة لزيادة الشفافية. ففي سبتمبر/أيلول الماضي، نشرت أغلبية عقود تقاسم الإنتاج. وفي الخامس من ديسمبر/كانون الأول الجاري، أقرّت الحكومة برئاسة برهم صالح مشروع قانون معدّلاً حول عائدات النفط والغاز، ما يمثل خطوة كبيرة نحو تعزيز المساءلة داخل الحكومة الكردية التي تتمتّع بشبه استقلال ذاتي. صحيح أن جهوداً بُذِلَت في السابق لزيادة الشفافية، إلا أن مشاريع القوانين المتنافسة، التي قدّمتها كل من الحكومة ولجان الطاقة النيابية، لم تفلح في أن تحدّد صراحةً ما تقتضيه الشفافية. ولعل مشروع القانون الذي حمل برهم صالح لواءه يُرسي معياراً جديداً.
واقع الحال أن مشروع القانون المقترح سوف يؤدّي إلى مأسسة آلية منح العقود، التي افتقرت حتى الآن إلى الشفافية، ومنح مجلس النواب إشرافاً أكبر على الصناعات الهيدروكربونية، وإنشاء هيئة تنفيذية تختار الحكومة أعضاءها(على أن تتم المصادقة عليهم في مجلس النواب) تتولّى إدارة ومراقبة صندوق عائدات النفط والغاز ومدّة ولايتها أربع سنوات. أمّا حسابات هذه الهيئة فتُودَع بالعملة الأجنبية أو بالدينار العراقي، ويمكن لرئيس الهيئة وحده أن يصرف من أموال صندوقها، إنما بعد الحصول على موافقة اللجنة النيابية الكردستانية للنفط والغاز. وبموجب القانون، تُطبَّق هذه الترتيبات أيضاً على الواردات المالية ذات الصلة (مشتقّات النفط والغاز، والمنح المتأتية من العقود النفطية والغازية، والتخصيصات الأخرى التي تمنحها الحكومة المركزية للقطاع أو التي تهدف إلى حماية البيئة)، ما يشكّل تمايزاً لافتاً عن الإجراءات السابقة حيث كانت القوّتان السياسيتان الأساسيتان: الاتحاد الوطني الكردستاني والحزب الديمقراطي الكردستاني، تجتمعان خصّيصاً لاتخاذ قرارات الدفع.
فضلاً عن ذلك، سوف تخصّص اللجنة النيابية إيرادات صندوق عائدات النفط والغاز لتمويل الاستثمار في مشاريع إعادة الإعمار والبنى التحتية، وسيتم توزيعها على المحافظات الكردية بحسب عدد السكّان فيها. كذلك يمكن لهيئة مراقبة وإدارة الصندوق إصدار توصيات لتنفيذ مشاريع مختلفة وتخصيص الأموال اللازمة لها، بعد مُصادقة مجلس النواب عليها. لكن لا يُسمَح باستعمال الصندوق في مشاريع لم يتم التعاقد بشأنها بعد، وغير مدرَجة ضمن الموازنة السنوية لحكومة إقليم كردستان، ما يضع حداً لقيام الأحزاب السياسية الأكثر نفوذاً بسحب رساميل بهدف تنفيذ مشاريع تصادق عليها أحادياً. إلى ذلك، يعتبر قطاع النفط والغاز، إلى جانب مشاريع البنى التحتية المحلية، المستفيد الأول من هذا الصندوق. وفي أحد بُنوده الرئيسيّة، يقترح مشروع القانون أيضاً قيام شركة محاسبة دولية معروفة بتدقيق مستقلّ في الحسابات سنوياً، ما يجعل منه الصندوق الأكثر شفافية في المنطقة. وللقانون جانب آخر على القدر نفسه من الأهميّة، فهو ينص على وجوب تأسيس "صندوق دعم الأجيال القادمة للإقليم" الذي تودَع فيه نسبة معيّنة من العائدات النفطية المستحصَلة ويكون بمثابة صندوق سيادي يمكن من خلاله تخصيص أموال من الدخل الوطني لتنفيذ مشاريع استثمارية كبرى، كوسيلة لضمان الإيرادات في المستقبل. كما يُقدِّم إنشاء هذا الصندوق دليلاً على أن حكومة إقليم كردستان باتت ناضجة بما فيه الكفاية للتخطيط على المدى الطويل، بدلاً من الاكتفاء بالحلول القصيرة الأمد للمشاكل المستمرّة.
مشروع القانون هذا، الذي تقدّم به صالح هو أحدث نقطة توتر في عمليّة شدّ الحبال بين حكومة إقليم كردستان والحكومة الاتّحادية العراقية. فمنذ العام 2003، اتّخذت حكومة إقليم كردستان موقفاً واضحاً جداً بأنها تريد تطوير قطاعها النفطي بصورة مستقلّة عن السيطرة الاتحادية. وقد أصبح حسين الشهرستاني، نائب رئيس الوزراء العراقي لشؤون النفط، رمزاً لمعارضة الموقف الكردي. فقد عارض بشدّة المحاولات التي يبذلها الأكراد كي يسيطروا بأنفسهم على قطاعهم النفطي المستقل، فيما وضعته آراؤه في مسار تصادمي مع آشتي هورامي، وزير الموارد الطبيعية في حكومة إقليم كردستان. حاول الشهرستاني منع الشركات النفطية من دخول إقليم كردستان عبر تهديدها بإقصائها عن بقية المناطق العراقيّة، في حين جذب هورامي الشركات إلى الإقليم عارِضاً عليها عدداً من الصفقات المربحة التي ظلّت حتى الآونة الأخيرة حكراً على المستثمرين الأكثر جرأة، لكنها باتت تستقطب الآن العديد من الشركات النفطية الكبرى.
وفي تطوّر بالغ الأهمية، وقّعت شركة "إكسون موبيل" عقداً مع حكومة إقليم كردستان في أكتوبر/تشرين الأول الماضي، يجيز لها التنقيب عن النفط والغاز في ست مناطق في شمال الإقليم، ما أثار حفيظة الكثيرين في بغداد. وعلى الرغم من أن الحكومة الاتحادية شجبت العقد، إلا أنه قد يكون العامل الذي سيساهم في حلحلة المأزق.
وفي الواقع، تعتبر الصفقة مع شركة "إكسون" انقلاباً موفّقاً في العلاقات العامة بالنسبة إلى حكومة إقليم كردستان، فقد جعلت بغداد تعيد النظر في سياستها التي تقوم على مركزية التنقيب عن النفط. صحيح أن رئيس الوزراء العراقي نوري المالكي صرّح في زيارته الأخيرة إلى الولايات المتحدة في 15 ديسمبر/كانون الأول 2011، بأن "إكسون" وعدت بإعادة النظر في الصفقة، لكن الموقف الاتحادي قد تبدّل. فقد زعمت بغداد أنها تعارض الصفقة انطلاقاً من مبدأ معيّن (أي عدم السماح لشركات النفط الدولية التي تعمل في كردستان بالعمل في العراق في شكل عام)، لكن تبدو الآن مهتمّة فقط بثلاث من المناطق الست التي أجيز لشركة "إكسون" التنقيب فيها، وهي: بردراش والقوش وقرة هنجير. فهذه المناطق تقع في ما يُعرَف بـ"الأراضي المتنازع عليها" (بحسب تعريفها في المادة 104 من الدستور العراقي)، واثنتان منها تتبعان رسمياً لمحافظة نينوى، أي إنهما ليستا تقنياً جزءاً من كردستان العراق، لكنهما خاضعتان لإدارة حكومة إقليم كردستان منذ عام 2003، وثمة خلاف مع الحكومة العراقية المركزية حول السيطرة عليهما.

وحتى لو أحجمت "إكسون" عن التنقيب في المناطق الواقعة في الأراضي المتنازع عليها، واستمرّ العمل فقط بالعقود الموقَّعة للتنقيب في المناطق الثلاث الأخرى، فهذا لا يُلغي واقع أن تغييراً مهماً حدث في سياسة الحكومة الاتحادية العراقية. كما أنه يُشكّل سابقة لدخول الشركات العملاقة الأخرى إلى إقليم كردستان. فمن شأن مشروع القانون المعدَّل حول عائدات النفط الذي تقدّم به برهم صالح أن يُرسي، في إطار القطاع النفطي المستقل في الإقليم، أساساً جديداً للتوزيع الشفّاف والمنصف للثروة النفطية الضخمة التي يتمتّع بها إقليم كردستان العراق.
شوان زولال مستشار ومحلّل ذو خلفية قانونية مقيم في لندن. يكتب بانتظام عن السياسة والمخاطر الأمنية والمسائل القانونية في العراق ومنطقة الشرق الأوسط. متخصّص في قطاعَي النفط والغاز، وفي العقود، والتنمية الاقتصادية، والتغيير التشريعي في كردستان العراق. يدوِّن على العنوان الآتي www.kurdishviews.blogspot.com.

23‏/08‏/2012

مليار نسمة تحت خط الفقر


إبراهيم غرايبة

لماذا تخفق البلاد الأشد فقرا في العالم؟ وما الذي يمكن عمله حيال ذلك؟ لماذا تضع الدول الأشد فقرا في العالم العراقيل في وجه محاولات المجتمع الدولي لمساعدتها؟ لماذا يبدو أنه ليس باستطاعة أي أحد مهما كان أن يحقق تغييرا في الأوضاع القائمة؟ بهذه الأسئلة وغيرها يحاول المؤلف أن يسلط الضوء على قضايا الفساد والاضطرابات السياسية، وطريقة استخدام الثروات في دراسة الفقر في العالم وبخاصة في المناطق الأشد فقرا، معتبرا أن جوهر مشكلة الفقر متصل بالمعركة المستعرة بين قادة الفساد وأدعياء الإصلاح، ويستعرض عوامل أخرى مؤثرة، مثل الحروب الأهلية، والاعتماد على تصدير الثروات الطبيعية، والافتقار إلى الحكومة الرشيدة، مما يؤدي إلى وقوع البلاد في فخ التخلف الاجتماعي والتراجع الاقتصادي.
وينظر كوليير إلى الأسباب التي جعلت المساعدات التقليدية عاجزة عن معالجة هذه المشكلات، ويضع خطة عمل تتضمن جدول أعمال جديدا لمجموعة الدول الثماني تتبنى معايير مناهضة للفساد أكثر فاعلية وسياسات تجارية تفضيلية، وتدخلا عسكريا مباشرا إذا اقتضت الضرورة. كل هذه المبادرات صممت لمساعدة المليار نسمة المنسيين تحت خط الفقر.
ويلاحظ المؤلف أن كل الناس الذين يعيشون في بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر تعرضوا لحروب أهلية (73 في المائة) ويعيشون في بلاد تتحكم فيها سياسات عائدات الموارد الطبيعية (29 في المائة) ويعانون من شح الموارد والجيرة السيئة (30 في المائة) وخضعوا (76 في المائة) لعهود طويلة من الحكم السيئ والسياسات الاقتصادية الفاشلة.
ويعمل المؤلف بول كليير أستاذا لعلوم الاقتصاد، ومدير مركز دراسات الاقتصادات الإفريقية في جامعة أكسفورد، وعمل سابقا مديرا لمركز أبحاث التنمية التابع للبنك الدولي، ومستشار هيئة متخصصة في الشؤون الإفريقية، تابعة للحكومة البريطانية.
ما القضية؟ السقوط إلى الخلف والسقوط بعيدا
يرى المؤلف أن تحدي التنمية على مدى 40 سنة يتمثل في وجود عالم غني يتألف من مليار نسمة في مواجهة عالم فقير يعد أهله خمسة مليارات، والواقع أن نسبة كبيرة من العالم النامي اليوم تنمو وتتطور تطورا حقيقيا، وبسرعة مذهلة في أغلبية الأحيان، ويكمن التحدي الحقيقي على صعيد التنمية في أن مجموعة من البلاد التي تعيش تحت خط الفقر تسقط إلى الخلف، بل تسقط بعيدا في معظم الحالات، فهذه البلاد القابعة تحت خط الفقر، وإن كانت تعيش في القرن الحادي والعشرين، فإنها تنتمي واقعيا إلى القرن الرابع عشر: حروب أهلية وكوارث وجهل.
ليس الفقر فخا فعليا وحقيقيا - يقول المؤلف - وإلا كنا لا نزال جميعا فقراء، فلماذا لا تزال بعض المجتمعات فقيرة؟ بالطبع ثمة إجابتان تقليديتان مختلفتان، الأولى لليمين الذي يؤكد أن أي بلد يتبنى سياسات جيدة يستطيع أن يتخلص من الفقر، وفي المقابل يميل اليسار إلى الاعتقاد بأن فخ الفقر موجود في صلب الرأسمالية العالمية وفي طبيعتها.
يرى المؤلف أن التنمية الفاشلة وقعت في أربعة فخاخ: الصراع والموارد الطبيعية، والجيران السيئون، والحكم السيئ، ولذلك فإنه يركز على هذه القضايا الأربع، باعتبارها العقبات الرئيسية أمام التنمية ومصدر الفقر والتخلف.
كيف تتصرف بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر؟ يبلغ متوسط الأعمار في تلك البلاد 50 عاما، في حين أن متوسط الأعمار في دول نامية أخرى هو 67 عاما، وتبلغ نسبة الأطفال الذين يموتون قبل بلوغهم سن الخامسة من العمر 14 في المائة، وهي في الدول النامية 4 في المائة، وتراجعت نسبة النمو فيها عن باقي الدول النامية بمعدل 2 في المائة سنويا، وازداد معدل الانخفاض ليصل إلى 4.4 في المائة في التسعينيات، ثم اقترب في العقد الأول من هذا القرن من 5 في المائة، واستطاعت الهند والصين أن تتحررا من فخاخ التنمية وأن تشاركا في الاقتصاد العالمي بنجاح وفاعلية، وتحققا معدلات نمو واسعة ومطردة.
فخ الصراع
تقع مشكلة الصراع - في تقدير المؤلف - في بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر في إدارة الصراع وليست متعلقة بالصراع السياسي نفسه، فقد خبر نحو 73 في المائة من شعوب مجتمعات المليار فقير حروبا أهلية، وبعضهم ما زال يعيش فصولا منها، ويلاحظ المؤلف أن خطر نشوب حرب أهلية يكون عاليا في البلدان ذات الدخل المنخفض، وهنا يدور سؤال: هل الحرب هي التي تؤدي إلى إفقار بلد بعينه، أم أن الفقر هو الذي يؤدي إلى النزوع نحو الحرب؟ في الواقع كلا الأمرين متزامنان، ويؤدي أحدهما إلى الآخر، يجيب المؤلف: فبينما تؤدي الحرب إلى تدهور الدخل، فإن انخفاض الدخل يزيد في الحقيقة من خطر اندلاع حرب أهلية، والأمر الآخر الذي يدفع بلدا معينا إلى الحرب الأهلية هو الركود الاقتصادي أو تدهور الاقتصاد، وتتراجع نسبة اندلاع الحروب مع ازدياد النمو الاقتصادي.
ويجادل المؤلف بأن رد الحروب إلى الصراعات العرقية والإثنية ليس صحيحا، وإن أخذت الحروب طابعا عرقيا أو طائفيا، ولكن ثمة دول كثيرة ذات تعددية عرقية استطاعت أن تحقق السلام والتعايش، وبلاد تتميز بنقاء عرقي مثل الصومال دخلت في حروب أهلية طاحنة.
وفي نيجيريا في منطقة الدلتا بالتحديد حيث يوجد تمرد واسع، أظهرت دراسة مسحية أن معظم المشاركين في التمرد لا ينتمون إلى الأسباب التقليدية للتمرد هناك (الشركات الأجنبية، وبيئة السرقة والمخدرات، والاضطهاد، وإعدام الناشط السياسي كن سارو)، ولكن المسح أظهر أن معظم المشاركين في التمرد هم من فئة الشباب غير المتعلمين والعاطلين عن العمل .. ولكنهم يقاتلون كما يظهر لأجل العدالة الاجتماعية!!
وكثير من تكاليف الصراع تدفعه الدول المجاورة، 95 في المائة من الإنتاج العالمي من المخدرات يأتي من دول تشهد صراعات، ومن المحتمل أن مرض الإيدز انتشر في العالم عبر حرب أهلية إفريقية.
فخ الموارد الطبيعية
تبدو الثروة الطبيعية حافزا لتأمين الازدهار والرخاء، وهذا ما يحدث في بعض الأحيان، ولكن بلاد المليار فقير فقرا مدقعا تبدو استثناء من القاعدة، فقد أسهمت ثروة الموارد الطبيعية في إنعاش الصراع والفقر، وحتى في حالات السلام فقد فشلت هذه الدول في توظيف الثروة لأجل الحصول على النمو المطلوب.
تبدو الموارد الطبيعية في هذه البلاد وكأنها لعنة، فقد حظيت نيجيريا - على سبيل المثال - بثروة نفطية هائلة، ولكن الحكومة حولتها إلى فاجعة باقتراضها مبالغ ضخمة، وتبدد الأموال وإتلافها في مشاريع فاسدة.
الجيران السيئون
يلاحظ الخبير الاقتصادي جيفري ساش أن الجيران السيئين لبلد ما يعطلون فرص نموه بنسبة 50 في المائة، فـ "بوتسوانا" البلد الإفريقي استطاع أن يحقق أسرع نسبة نمو اقتصادي على مستوى العالم لفترة طويلة من الزمن، ولكن احتباس البلد وسط جيران سيئين جعله غير قادر على الاستفادة كثيرا من نموه الاقتصادي، وفي المقابل فإن سويسرا تعتمد في صادراتها ووارداتها على بنية تحتية إيطالية وألمانية قوية، وهذا ما ساعدها على تحقيق تقدم اقتصادي كبير، ولم تستطع يوغندا تصدير منتوجاتها من الخشب بفعالية بسبب رداءة الطرق والصراعات والحروب في الدول المجاورة لها. ويقترح المؤلف هنا ثماني استراتيجيات للدول التي تعاني من جيرانها، الاستفادة من نمو دول الجوار، وإدخال تحسينات على السياسات الاقتصادية لبلاد الجوار، وإدخال تحسينات على حرية الوصول إلى السواحل، أن يتحول البلد إلى ملاذ إقليمي للخدمات المالية والاستثمارية والتجارية، كما فعلت لبنان على سبيل المثال، وتطور خدمات النقل البديلة مثل النقل الجوي، وتشجيع تحويل الأموال، وإنشاء بيئة ودية وشفافة فيما يتعلق بالتنقيب عن الثروات والموارد الطبيعية، والتنمية الريفية، واستقطاب المساعدات.
حكم سيئ في بلد صغير
تستطيع الحكومة السيئة والسياسة الاقتصادية الخاطئة أن تنسف اقتصادا برمته، والحكومة والسياسة والجيدتان تستطيعان الإفادة من الفرص المتاحة، بيد أنهما غير قادرتين على توليد فرص لا وجود لها على أرض الواقع.
هل تغير الدول المتخلفة مسارها طوعا؟ يتساءل المؤلف، ويجيب بأن التغيير يتطلب شجاعة، ويقف خلف التغيير ممن قرروا أن يبذلوا كل ما يستطيعون في سبيل إحداث تغيير ما، والتغييرات التي يكتب لها النجاح قليلة وليست شائعة، ويقترح المؤلف مجموعة من الشروط لإحداث التغيير الإيجابي المطلوب. تعتمد فرص التحول الإيجابي على عدد السكان فتكون حظوظ الدولة أكبر في إحداث تحول مستدام كلما كان عدد سكانها أكبر، ونسبة عالية من التعليم الثانوي، ويجب أن تكون القوة الدافعة للتغيير قادمة من داخل المجتمع نفسه.
هل تهدف العولمة إلى الإنقاذ؟
إن تأثيرات العولمة على اقتصادات البلاد النامية تنشأ عن ثلاث عمليات واضحة المعالم، المتاجرة بالبضائع، وتدفقات الأموال، وهجرة الناس، وقد بدأت التجارة قبل آلاف السنين ولكنها وصلت إلى حجم وتنوع غير مسبوقين، وقد بدأت الدول النامية بالمشاركة في الاقتصاد العالمي في مجالات غير تصدير المواد الخام، وانتقلت بالفعل إلى تصدير المواد المصنعة، وتصدير الخدمات.
ويسوق المؤلف الحجج على أن المشهد الكئيب القائم ليس محتوما، إذ يمكن عمل شيء حيال ذلك، فيجب أن يدعم العالم الأبطال الجادين في صراعهم مع الفقر والتخلف، ولكن علينا الانتظار حتى يخرج مما هو فيه حاليا، وهذا لا يعني أن التنمية مستحيلة، ولكنها اليوم أكثر صعوبة، ويرى المؤلف أن الاقتصادات العالمية التي دفعت التنمية الآسيوية إلى الأمام هي ذاتها سوف تعوق التنمية في بلاد المليار نسمة ممن يعيشون تحت خط الفقر.
لقد تمخض نمو التجارة العالمية عن نتائج رائعة لآسيا، ولكن بلاد المليار الذين يعيشون تحت خط الفقر لا تجد في هذه العولمة فرصة للعون أو المشاركة، ويبدو أن العولمة فرضت عليها أن تظل أسيرة اقتصاد الموارد الطبيعية وألا تنطلق إلى تنويع الصادرات.
تحتاج الدول الإفريقية الفقيرة جدا إلى تدفقات رأس المال الخاص، والسبب في ذلك هو افتقار القوى العاملة إلى معدات الإنتاج، الأمر الذي يؤدي إلى ضعف الإنتاج، وتدني الدخل نتيجة ذلك، والقوى العاملة في هذه البلاد يمكنها عبر رأس المال الخاص المشاركة في الاقتصاد العالمي، وثمة قاعدة اقتصادية أساسية تقول إنه في المجتمعات التي تفتقر إلى رؤوس الأموال تكون عائدات أرباح رؤوس الأموال فيها مرتفعة، وهذا يجتذب رؤوس الأموال التي تتدفق عبر القطاع الخاص.
ولكن الرأسمالية العالمية لا تعمل على هذا النحو، فالصين على سبيل المثال شديدة الجاذبية لرؤوس أموال القطاع الخاص القادمة من خارج البلاد، وتتربع ماليزيا على قمة البلاد الأكثر استقطابا لرؤوس الأموال الأجنبية، وأما المجال الوحيد الذي استقطب التمويل الأجنبي في بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر فهو مجال استخراج الموارد الطبيعية، ويتعلق جزء من الإجابة تاريخيا بالحكم السيئ والسياسية الرديئة.
ثمة أسباب ثلاثة في تقدير المؤلف للوقت الطويل الذي يحتاج إليه المستثمرون لتغيير آرائهم في الاستثمار في بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر. أولى تلك المشكلات أن البلاد التي تطبق أقوى الإصلاحات انطلقت من واقع كان نتاجا لأسوأ حكم وأسوأ سياسات، والمشكلة الثانية هي أن الاقتصاد القياسي في بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر هو اقتصاد صغير جدا، والنتيجة الطبيعية لذلك هي أن اقتصادا بهذا الحجم مجهول تماما بين أوساط المستثمرين، واستقاء المعلومات مكلف حتى إن اقتصرت التكلفة على بذل شيء من الوقت، ومناطق من هذا القبيل ليست ببساطة من الأهمية بحيث يزعج المستثمرون أنفسهم بالتفكير فيها، والسبب الثالث هو أن تحسن الوضع السياسي غالبا ما يكون هشا وضعيفا، فيخفق كثير من التحولات وهي في المهد. لقد اندمجت إفريقيا في الاقتصاد العالمي ولكن في الاتجاه الخاطئ، اتجاه تهريب الثروات إلى الخارج، فقد بلغت الأموال النيجيرية المهربة إلى الخارج 100 مليار دولار، وهكذا فقد اندمجت عبر تدفق أموالها إلى الخارج وليس عبر تدفق الأموال الخارجية إليها، ولكن لم تقتصر مشاركتها في الاقتصاد العالمي على هجرة الأموال وإنما تعدت ذلك إلى هجرة البشر، والجزء الأكبر من المهاجرين هم من أصحاب الشهادات العلمية والكفاءات المهمة.
هل المطلوب تقديم مساعدات من أجل إنقاذهم؟
لقد خاض العالم غمار تجارب طبيعية على صعيد منح بلاد المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر ما تدعم به موازناتها، على سبيل المثال فقد تلقت نيجيريا مبالغ تصل إلى 280 مليار مقابل صادراتها من النفط، وهو مبلغ يزيد كثيرا على أي موازنة دعم واقعي لأي بلد من بلاد المليار فقير، بيد أن نيجيريا لا توضح إلا القليل من أوجه إنفاقها، وقد تدفق على البلاد الإفريقية المصدرة للنفط عائدات ضخمة، ولكنها لم تؤد إلى نمو اقتصادي حقيقي، بل إنها لم تكن مختلفة في مستوى نموها الاقتصادي عن الدول التي لا تملك النفط!
ولم تكن المساعدات التي قدمت للدول الإفريقية فاعلية في مجال الأمن والاستقرار أو الإصلاح السياسي، وقد حاولت بعض الدول الغنية تقديم مساعدات تقنية، وهي مساعدات ربما تكون ذات نفع على صعيد تحول الدول المتخلفة، وبشكل عام فإن المؤلف يلاحظ أن الأموال غير مثمرة في أولى مراحل الإصلاح، فهي تقلل احتمال تأمين الزخم المطلوب للإصلاح، بل إن المكاسب المالية التي نتجت عن تحسن أسعار النفط والبن أدت إلى نتائج اقتصادية سيئة. المساعدات في كل الأحوال ليست الإجابة الوحيدة عن مشكلات المليار نسمة الذين يعيشون تحت خط الفقر، ولكنها على أية حال جزء من الحل وليست جزءا من المشكلة كما يراها البعض، ويكمن التحدي في رفدها بأعمال أخرى متممة لها.

13‏/08‏/2012

12/8/2012 یومی عالەمی جەحێل (رۆژی جیهانی لاوان)

بیدایەتەن رەنگە یەكێك سوعالمان لێبكات بۆ بێدەنگ بووین‌و رۆژێك دوای موناسەبەتەكە پیرۆزمان كرد ؟ جەواب ئیعتیادی ئینتیزارمان كرد تا بزانین مەقامی باب‌ولعالی (حكومەتە) تولفەكەمان كە 21ساڵە شیرخۆرە، لە موناسەبەتێكی وەك یومی عالەمی جەحیڵان بەرنامەی چییەو چلۆنە بۆ جەحێڵی كورد بەصورەیەكی عام‌و جەحێڵانی گەرمیان بەصورەیەكی خاص، وەك پێشبینیمانكرد وەزارەتە حیاتەكەی سەقافە‌و وەرزش‌و لاوان جۆقە حەیاتەكەی مونەزەماتی لاوان‌و سكرتێرە جوزەلە ژەنەكانیان‌و بڕێك كچە دەنگخۆش‌و حزوری هایلایڤی لە دیوەخانێكدا جەمع كردو و بە زوڕنا شكاوەكەی قەوانەكەی ساڵی 1991 بە دواوە بۆمان ژەنی" جەحێلی كورد قوربانی دەستی نیزامە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدان، كەواتە شایستەی هەموو نەوعە خدمەتێكن‌و خوطه طی كورت خایەن‌و درێژ خایەن‌و‌و‌و‌و‌و هەیە بۆ تەقدوم بە تواناكانیان" عادەتەنیش مەقامی رەفیعی لەسەر مەوجی چەپڵە لێدان‌و فیكەو هوڕە تەعزیم كراوە لەبۆ ئەو تاسیرە زۆرەی كە وەزارەتەكەی لە بیناكردنی موستەقبلی عەزیمی جەحێلی كورد هەیەتی، بەعدەن مقامی (سوكول كوندی) مسئولی مەكتەبی هەرێمایەتی بەعسەی ئومەمی موتەحیدە مقالێكی پڕ هات‌و هاوار لەبارەی مەزلومییەتی جەحێلی كورد لە ئەنفال‌و هەڵەبجەو ئینتیفازە تقدیم دەكات‌و موجی چەپڵە جارێكی تر دیوارەی دیوەخانەكە دەهەژێنی، ئیمكان نییە عالی مەقاماتی دیوەخانەكە بەبێ‌ ئیفطار دیوەخانەكە بەجێ‌ بهێڵن . خولاصەی كەلام دەهۆڵژەنەكانی وەسائیلی ئەنبائو موصەورین لەقەتاتی خۆیان دەگرن‌و ئیفطارێك حاصل دەكەن‌و بۆ ساڵێكی تر خودا كەریمەو بەهەموو موناسەبەتەكە لەجەحێلی كورد پیرۆز دەكەن . جەحیلی كوردیش هەمیشە (قارەمانی سەنگەری بەرگری‌و قوربانیدانە)(لافیتەی سەر سەنگەرێكی هێڵی پێشەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان) .. خودا لة هةموو جةحيَلَى كورد ئةم موناسةبةية بيرؤز بكات ..


08‏/08‏/2012

07‏/08‏/2012

كلار تشهد مسيرة استنكار لمقتل فتاة بحجة غسل العار

شارك اليوم 7 اغسطس 2012 العشرات من منظمات وناشطات وناشطون في مجال المجتمع المدني وشباب وشابات من مختلف الاعمار في مسيرة سلمية استنكارا لجريمة قتل فتاة(نيكار) بحجة غس العار، انطلق المسيرة من امام المديرة العامة لمكتبات في كرميان الى قائمقامية قضاء كلار، استقبل خلاله القائمقام المشاركين، بعد قراءة بيان الاستنكار، طالب المشاركين في المسيرة حكومة اقليم كردستان بتفعيل القوانين المتعلقة بجريمة القتل بحجة غسل العار وتقديم مرتكبيها الى العدالة وأنزال اقصى العقوبات بحقهم . بعدها زار المشاركين قبر المغدورة بها، بعد قراءة سورة الفاتحة على روحيها وضع المشاركين اكاليل من الزهور على قبر المغدورة بها.


06‏/08‏/2012

گەنجانی ئێمە لە چ خەراباتێكدا دەژین

بێكەسی شاعیر دەڵێت :
تف لە عیلم‌و سەننعەت‌و سەد كارەبا
مەرحەبا ئەی جەهلی وەحشی مەرحەبا
ئاسؤ وه هاب
ئێمە هەمیشە گلەیی ئەوە دەكەین كە بواری ئەفراندنمان نییە، حكومەت هیچ بوارێك ناڕەخسێنێت، ناوچەكەمان لە جەورو ستەمی زۆردارو كۆلۆنیالیزمی نێودەوڵەتی‌و ئەو قسە گەورانەدا دەژێت .. هەموو تاوانەكانمان دەخەینە مل بێدینەكان‌و ئیسرائیلیش دایمە حازرە تا تاوانەكانی خۆمان بخەینە ئەستۆیان .. باشە خۆ ئەنتەرنێت فەزایەكی

 كراوەیەو بە تروكەی چاوەكان گەنجانمان دەتوانن بگەنە هەر كونجێكی دونیا، گەنجە وێنەگرەكانمان وێنە بە پارەی باش بفرۆشن، رۆژنامەوانەكان هەواڵ‌و راپۆرت بفرۆشن، پەیوەندی رێكخراوەیی دروست بكەن لەگەڵ باشترین رێكخراوەكانی دونیا‌و لاپەڕەكانی فەیسبوك ریكلام بە پارەی باش بكەن .. باشە ئەمە چ خەتایەكی وڵاتانی بیانی‌و ئیسرائیلی تێدایە كە هەمووان لە وێنەیەكی وادا بەشدار دەبن (تەماشای لایك‌و بەشدارییەكان لە خوارووی وێنەكە بكە) كە نە سوودی هەیەو نە بایەخ تەنها كات بە فیڕۆ دانە، هەر كەس‌و میللەتێك بەهای كات نەگرێت بەهای خۆی نازانێت .. من لەبیرمە كاتێك هەڵمەتی رزگاركردنی رووباری دیجلەمان بەڕێوە دەبرد، هەر ئەوە مابوو لەناو كۆمپیوتەرەكەوە بچین دەستی كەسەكە ماچ بكەین تا واژوو بكات بە حاڵێكی گەن 34 هەزار واژوومان كۆ كردەوە كەچی بۆ شتێكی بێفەڕی وا بەشدارییەكی وا هەیە ... سەد حەیف ..

بۆ ریگا گرتن له‌ كوشتنی ژنان له‌ كه‌لار خوپیشانێك ئه‌نجام ده رێت


له‌ بانگه‌وازێكدا گروپی ژیان داوا له‌سه‌رجه‌م ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و ریكخراوه‌كانی ژنان و كه‌سایه‌تی رۆشنبیر و مامۆستا و رۆژنامه‌نووسان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات كه‌ بچنه‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه‌ كە خۆی له‌ خوپیشاندانێكی هێمنانه‌ ده‌بینێته‌وه‌
هه‌ر له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌ :” هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره‌ رۆژ له‌ دوایی رۆژ له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوانی جوراوجۆر به‌رامبه‌ر ژنانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه‌ ،له‌به‌رامبه‌ریشدا جكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نی به‌رپرس تا دێت خه‌مسارد تر ده‌بن و به‌ ته‌نگ ئه‌م پرسه‌وه‌ نایه‌ن ، تازه‌ترین نموونه‌ی ژن كوژی به‌ خراپترین شێوه‌ ,كوشتنی نیگار ره‌حیمی ته‌مه‌ن 15 سال له‌ رۆژی 20ی ته‌مموز به‌ده‌ستی برایه‌كی كوژرا و پێشتریش له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سیكسی كرایه‌ سه‌ری ، حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بێ ده‌ربه‌ستانه‌ نیگار راده‌ستی ماڵه‌وه‌یان ده‌كه‌ن دواتر به‌رچه‌قۆ ده‌درێت و ده‌كوژرێت “.
له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ ،ڤیان صابر ،ووته‌به‌ێژی گروپی ژیان رایگەیاند:” له‌ روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ئه‌و پرسه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی زیاتر و سوربون له‌ سه‌ر دانانی سنورێك بۆ ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی ژنانی تێكه‌وتوون‌ ،ئێمه‌ له‌ گروپی ژیان ئه‌م بانگه‌وازه‌ی سه‌روه‌مان بلاو كرده‌وه‌ و هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ بانگهێشتان ده‌كه‌ین بۆ ریپێوانیكی گشتی له‌ شار”
ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا :”ریپیوانكه‌ له‌ رۆژی سیشه‌مه‌ 7ی 8ی 2012 كاتژمیر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ، له‌ كتیبخانه‌ی گشتی كه‌لار و بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ئه‌نجام ئه‌درێ “

04‏/08‏/2012

 كۆڕی بەڕێز رەسول بارام لەبارەی پێكەوەژیان لە كوردستان لەچوارچێوەی پرۆژەی رۆشنبیركردنی گەنج - كەلار (3/8/2012) كتێبخانەی گشتی كەلار لەم كۆڕەدا كۆڕگێڕە بە شێوەیەكی گشتی قسەی لەسەر پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی‌و ئایینی لەكوردستاندا كرد، پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆەكان گەرمبوون لەبارەی فەلسەفەی پێكەوەژیان‌و مێژووی پێكەوەژیان لە كوردستان‌و ئەو رۆڵە نەرێنییەی كە سیاسەت دەگێڕێت لە كاریگەری لەسەر رەوشی پێكەوە ژیان لەكوردستان ..



سڵاو هاوڕێیان لە ئەمڕۆوە پەڕەی (گلوباڵ فۆیس) ماراسۆنێكی بۆ وەرگێڕانی (( راگەیەنراوەی دەنگە جیهانییەكان لەبارەی ئازادی لە ئەنتەرنێت)) سازكرد خۆش بەختانە بە هاوكاری هاوڕێیانمان لە تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵك ئەم راگەیندراوە لە لایەن بەندەوە كرا بە كوردی‌و ناردمان تا لەپاڵ زمانە جیهانییەكانی تر ناڕەزایەتییەكە بە زمانی شیرینی كوردیش هەبێت ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەكەیە .. 
نص الاعلان باللغة الكردية
بەرگری دەكەین لە ئەنتەرنێتێكی ئازاد‌و كراوە
پشتگیری دەكەین لە پرۆسەكانی بەشداری‌و گفتوگۆی شەفاف لە ئامادەكردنی سیاسەتەكانی بواری ئەنتەرنێت لەگەڵ جێگیركردنی 5 بنەماو توخمی سەرەكی :-
-    رادەربڕێن : نەخێر بۆ سەپاندنی چاودێری لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت .
-    گەیشتن : پشتگیریكردن لە گەیشتن بە جیهان لە رێگەی تۆڕە خێراكان‌و بە نرخی گونجاو .
-    كرانەوە : پاراستنی تۆڕی ئەنتەرنێت وەكو تۆڕێكی كراوە كە هەمووان بتوانن پەیوەندی بكەن‌و بە یەك بگەن، هەروەها توانای نووسین‌و خوێندنەوەو بینین‌و چات‌و گوێگرتن‌و فێربوون‌و داهێنانیان هەبێت .
-    ئەفراندن : پاراستنی مافی خاوەندارێتی‌و ئەفراندن بەبێ‌ وەرگرتنی مۆڵەت . نەشاردنەوەی تەكنەلۆژیا نوێیەكان . سزا نەدانی ئەو كەسانەی ئەو تەكنەلۆژیایەیان داهێناو بەهۆی رەفتاری بەكارهێنەرانی ئەو تەكنەلۆژیایە .
-    تایبەتمەندێتی (خاوەندارێتی) : پاراستنی تایبەتەمەندێتی (خاوەندارێتی)‌و بەرگریكردن لە توانای هەمووان بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن‌و بە بە زانیاری‌و ئامێرەكانیانەوە .
نص الاعلان باللغة العربية 

الإعلان

ندافع عن إنترنت حر ومفتوح.
ندعم عمليات المشاركة والنقاش الشفاف لإعداد سياسات للإنترنت مع ترسيخ خمس مبادئ وعناصر أساسي:
  • التعبير: لا لفرض الرقابة على الإنترنت.
  • الوصول: تعزيز الوصول العالمي إلى شبكات سريعة وبأسعار معقولة.
  • الانفتاح: المحافظة على الإنترنت كشبكة مفتوحة حيث يستطيع الجميع الاتصال والتواصل، والكتابة والقراءة والمشاهدة والتحدث والاستماع والتعلم، والإبداع.
  • الابتكار: حماية حق الإبداع والابتكار دون الحصول على إذن. عدم حجب التقنيات الجديدة، وعدم معاقبة المبتكرين بسبب أفعال مستخدميهم.
  • الخصوصية: حماية الخصوصية والدفاع عن قدرة الجميع في التحكم بكيفية استخدام بياناتهم وأجهزته

02‏/08‏/2012

زەریاكان


ئامادەكردنی ئاسۆ وەهاب

بەشی گەورەو هەرە زۆری بەرگی ئاوییە، كە دەوری گۆی زەوی  داوە، رووبەرەكەی دەگاتە نزیكەی  71 %ـی تەواوی رووبەری سەر رووی زەوی، واتا نزیكەی 361 ملیۆن كیلۆ مەتر سێجار ، كە لە شێوەی رووبەری ئاوی وەك زەریاو دەریاو دەریاچەو رووبارو ... تد دەردەكەون‌و ناوەندی قوڵاییان دەگاتە 3800 مەتر. ژمارەی ئەو زەریایانەی كە دەوری وشكانیان داوە بریتین لە پێنج زەریا كە ئەمانەن :-
زەریای ئارام :

زەریای ئارام یان باسفیكی ( بە فەرەنسی pacifique ، واتا بێوەی ) گەورەترین رووبەری ئاوییە لە سەر رووی زەوی سێ‌ یەكی رووبەری گۆی زەوییە، رووبەرەكەی نزیكەی 165246 هەزار كیلۆ مەتر دووجایە . ئەگەر رووبەری رووبارە لاوەكییەكان بخەینە سەری وەك دەریای ژاپون‌و دەریای چین، ئەوا رووبەرەكەی دەكاتە 179679 هەزار كیلۆ مەتر دووجار . ئەم زەریایە دەكەوێتە نێوان كیشوەری كیشوەری ئەمریكاو هەردوو كیشوەری ئاسیاو ئوستورالیا، قوڵترین یەكەی دەریایی دەكەوێتە نێو ئەم زەریایەوە كە بە یەكەی ماریان ناسراوە‌و قوڵترین شوێنی دەكەوێتە نزیكی دوورگەكانی فیلیپین كە قوڵاییەكەی 11521 مەتر‌و ناوەندی قوڵای تەواوی ئەو یەكەیە بریتییە لە 4282 مەتر . لە رێگەی تەنگەبەری (ماجلان)ـەوە لە باشووری كیشوەری ئەمریكای باشوورو كەناڵی (پەنەما) لە ئەمریكای ناوڕاست  لەگەڵا زەریای ئەتڵەسی یەكدەگرن  . 
 

 
زەریای ئەتڵەسی :

زەریای ئەتڵەسی یان ئەتڵەنتی لە دوای زەریای ئارام بە دووەمین گەورەترین زەریا دەژمێردرێت، نزیكەی پێنج یەكی رووبەری زەوی دادەپۆشێت . ئەم ناوەی لە میسۆلۆژیای گركییەوە وەرگرتووە كە بە دەریای خواوەندی ئەتڵەس ناسراوە .دەبێتە دوو بەشی سەرەكییەوە، زەریای ئەتڵەسی باكوورو زەریای ئەتڵەسی باشوور، لە رۆژهەڵاتەوە كەنارەكانی هەردوو كیشوەری ئەوروپاو ئەفریقیا دەچنەوە سەری‌و لە رۆژئاوایشەوە كەناەكانی هەردوو كیشوەری ئەمریكای باكوورو باشوور گەمارۆی دەدەن، لە باكوورەوە دورگەی گرینلاند و لە باشوورەوە كیشوەری ئەنتاركتیكا دەوری داوە، عەرەبەكان لە كۆندا بە دەریای تاریكاییەكان ناویان بردووە . 
 
زەریای هیندی :

سێیەمین گەورەترین رووبەری ئاوییە لە سەر گۆی زەوی، نزیكەی 20 % ـی تەواوی رووبەرە ئاوییەكانی سەر زەوییە، لە باكوورەوە دەوڵەتانی باشوری ئاسیا دەوریان داوە، لە رۆژئاواوە نیمچە دوورگەی عەرەبی‌و ئەفریقیاو لە رۆژهەڵاتەوە نیمچە دوورگەی مالیزیاو دەورگەكانی سۆنداو ئوستورالیا، لە باشووریشەوە بازنەی جەمسەری باشوور (ئەنتاركتیكا‌و زەریای باشوور ) دەوریان داوە  .

 زەریای بەستەڵەكی باكوور :

 زەریای بەستەڵەكی باكوور یەكێكە لە پێنج زەریاكە، دەكەوێتە جەمسەری باكوور، لە رووی رووبەرەوە لە هەموو زەریاكانی تر بچووكترە . ئەگەر چی رێكخراوی هیدرۆگرافیای نێودەوڵەتی وەكو زەریایەك دانیپێدا ناوە، بەڵام پسپۆڕانی زانستی زەریاناسی بە (دەریای سپی ناوڕاستی جەمسەری) یان بە (دەریای جەمسەری )  ناوی دەبەن، وەكو  دەریایەكی ناوەندی بۆ زەریای ئەتڵەسی پۆلێنی دەكەن . رووبەرێكی نیمچە بازنەیی هەیە كە دەگاتە 14090000 كیلۆ مەتر دووجار، درێژی شریتی كەنارییەكەی دەگاتە 45389 كیلۆ مەتر . لە هەموو لایەكەوە وشكانی گەمارۆی داوە، پارچەیەك لە ئۆراسیاو ئەمریكای باكوورو گرینلاند، لەگەڵا ژمارەیەك دوورگە‌و لە رێگەی تەنگەبەری بێرنگەوە تێكەڵی زەریای ئارام دەبێت، هەروەها لە رێگەی دەریای گرینلاندەوە تێكەڵی زەریای ئەتڵەسی دەبێت . 

   زەریای بەستەڵەكی باشوور :

یەكێكە لە پێنج زەریاكەی هەسارەی زەوی ، ئەو بەشە ئاوییەیە كە دەوری كیشوەری جەمسەری باشووری داوە، بە پێی هەندێك سەرچاوەی جوگرافی‌و زۆرێك لە سەرچاوەكانی رێكخراوی هیدرۆگرافی نێودەوڵەتی (IHO)، ئەم زەریایە چوارەمین زەریایە لە رووی رووبەرەوە،  ئەگەر چی لە مێژەوە ئەم ناوە لە لایەن دەریاوانەكانەوە لەم زەریایە نراوە، بەڵام لە ساڵی 2000 ـەوە بەتەواوەتی ئەم ناوە لە هەندێك لە سەرچاوە جوگرافییەكاندا جێگیر كراوە، بەڵام هەندێك ناوەندی تر وەك كۆمەڵگەی جوگرافی نیشتمانی تا وەكو ئەمڕۆ ئەو رووبەرە ئاوییە وەكو درێژبوونەوەی هەر یەك لە زەریای ئەتڵەسی‌و ئارام‌و هیندی دەناسێنێت .