30‏/07‏/2012

ادارة كرميان تهمل مزار المؤنفلين في قرية ديبنه

تقرير صحفي للمراسل اواره جاف عن اهمال مزار المؤنفلين في قرية (ديبنه) من قبل ادارة كرميان التابعة لحكومة أقيلم كردستان، التقرير يتحدث عن اهمال المزار من ناحية الخدمية .. كما وأجرى لقاء مع مدير بلدية ناحية رزكارى يذكر فيها بأن المزار ليس ضمن صلاحيات بلديته، وفي اتصال هاتفي للمراسل مع مديرية الشهداء والمؤنفلين في كرميان يصرح مدير المذكور بأن لا صلاحية له على الموقع وبهذا فأن الموقع بدون أدارة ولا يقع ضمن صلاحيات أي مديرية .. أذن من يدير هذا المزار الذي يجتمع فيه السياسيين في ذكرى السنوية لعمليات الانفال السيئة الصيت ويذرفون فيه دموع التماسيح .. أليس اولا ان يهتموا الان بالمزار لكي لا تصبح ملجى للحيوانات المشردة .. فهل من مجيب ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

29‏/07‏/2012

گوگڵ خزمەتگوزارییەكی بێوێنە پێشكەشی بەكارهێنەران دەكات

ئەگەر تا ئەم ساتە وەختە ئەكاونتت لە گوگڵ نییە ئەوا هەر ئێستا فریاكەوە چونكە خزمەتگوزارییەكی بێوێنە پێشكەشی بەكارهێنەران دەكات، بە یەك ناوو یەك پاسوێرد جیمێل‌و یوتیوپ‌و گوگڵ پڵاس‌و بلۆگسپۆت‌و دیان خزمەتگوزاری ترت بۆ دەكرێتەوە . لە ناویشیاندا گەشتوگوزار وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت ئەگەر دەتوێت سەفەر بكەیت پێشوەخت دەتوانیت نەخشەی ئەو شوێنەی بۆ دەچیت داگریت تەنانەت لەسەر مۆبایلەكەت‌و دواتر لە كاتی گەیشتنت خەمی هیچت نەبێت تەنانەت ژمارەو ئیمێڵی شوێنەكانیشت دەداتێ‌ بەمەرجێ‌ ئەگەر تۆمار كرابن، یان وەك لە وێنەكە دەیبینن لە كەلار تەنها ئەو شوێنانە خراوەتە سەری بۆیە ئەوانەی ماركێت‌و چێشتخانەو خزمەتگوزاری تریان هەیە دەتوانن شوێنەكانیان لە نەخشەكە دابنێن ..

28‏/07‏/2012

الصراع على الحدود الشمالية العراقية السورية بين البيشمركة والقوات العراقية لأجل ماذا سوأل يطرح نفسه بشدة ؟؟؟؟؟ لمعرفة المزيد انقر هنا :
http://www.alsumarianews.com/ar/2/45173/news-details-Iraq%20security%20news.html

ئامرازی گەڕانی زانستی گوگڵ

scholar.google.com
ئامرازی گەڕانی زانستی گوگڵ
ئامرازێكی تایبەتی گەڕانە بە دوای بەرهەم‌و بڵاوكراوە زانستی‌و ئەكادیمییەكان كە پێداویستی توێژەران‌و لێكۆڵەران لە یەك سەرچاوەوە پڕ دەكاتەوە، دەتوانیت لەرێگەی چەندان بوارو سەرچاوەوە بە دوای سەرچاوەی زانیارییەكاندا بگەڕێت، توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی پەسەند كراو لە لایەن دامەزراوە ئەكادیمییەكانەوە، لەگەڵ بەدەستهێنانی كتێب‌و نامەو وتاری زانستی‌و چاوپێكەوتن‌و بڵاوكراوەی تر لە ێگەی ناوەندە ئەكادیمی‌و ئەنجومەن‌و دامەزراوە زانستییەكان‌و سەنتەرەكانی زانیاری‌و زانكۆ جیهانییەكان، هەروەها ئەم ئامرازە یارمەتی توێژەرو لێكۆڵەر دەدات تا ئاشنا بێت بەو توێژینەوەو بڵاوكراوانەی پەیوەستن بە بواری بابەتەكەی تۆوە .
تایبەتمەندییەكانی :
- ئەم ئامرازە یارمەتیت دەدات تا بە پێی پێوەری لەبەرچاوگیراو لە كتێبخانەكاندا بگەڕێت واتا نوسینی ناوی كتێب و ساڵی بڵاوكردنەوەی .    
- دەرئەنجامەكان تەنها بەڵگەنامەی زانستی‌و ئەكادیمی دەخاتەڕوو كە دەكرێت وەك سەرچاو پشتیان پێببەسترێت، واتا لاپەڕەی (یانە كۆمەڵایەتییەكان – منتدیات الاجتماعیە) بە هیچ شێوەیەك لە دەرئەنجامەكانی گەڕاندا دەرناكەون .
- تێكڕای ئەو وتارانەی كە چەند بەشێك بڵاوكراونەتەوە لەیەك ناونیشاندا كۆ دەكاتەوە، ئەم تایبەتمەندییە وامان لێدەكات كۆپییەكی بەخۆڕایی وتارەكە یان بابەتەكە لەرێگەی ماڵپەڕ یان بلۆگی نووسەرەكەوە بەدەست بهێنین ئەمە لەكاتێكدا لە ماڵپەڕە كانی خانەكانی بڵاوكردنەوە بە خۆڕایی نییە .

ئامادەكردن‌و وەرگێڕانی:  ئاسۆ وەهاب  لە تۆڕی عێراقی بۆ میدیای كۆمەڵگەیی  تۆڕی INSM

سەرچاوە : ویكیبیدیا‬

27‏/07‏/2012

باشترین دە تۆڕی كۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2012


زۆربوونی ژمارەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە هۆی دروستبوونی كێبركێیەكی توند، لەگەڵ بەگڕخستنی گۆگڵ پڵاسیشەوە ئەو كێبڕكێیە هەر زۆر توند بووە، زۆرێك وا پێشبینی دەكەن تۆڕەكان ململانییەكی بێوێنە دروست بێت بۆ ئەوەی هەر تۆڕەو پارێزگاری لە بەكارهێنەرانی خۆی بكات .. لێرەشدا باشترین دە تۆڕی كۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2012 دەخەینەڕوو .
1
Facebook
ژمارە یەكە لە لیستی باشترینەكانی ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكان، چ لە رووی ژمارەوە كە 800 ملیۆنی تێپەڕاندووەو چ لەڕووی لێهاتووی‌و كارابوونی خزمەتگوزارییەكانی، ئەم ماڵپەڕە بە لێهاتوویی مامەڵە لەگەڵ تەواوی بەكارهێنەرانی دەكات لە رێگەی نوێكردنەوەی زانیارییەكان بە شێوەیەكی بەردەوام .
2
Twitter
ئەگەر چی توینەر تەنها بواری نووسینی تەنها 140 پیت دەدات بەڵام دوای فەیسبووك لە پلەی دووەمدایە، بڕوایەكی وا هەیە كە تویتەر جێگەی فەیسبووك دەگرێتەوە، لە رووی هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەوە ئەوا تویتەر شایستەی پلەی دووەمە .
3
MySpace
ئەگەر چی زۆرێك لەو بڕوایەدان كە (مای سپیس) لە ناودەچێت، بەڵام ئەمە راست نییە، تۆڕەكە تا ئێستا كار دەكات‌و وێڕای هەموو ئەو تەماحانەی كە دەخرێتە بەردەم بەكارهێنەرانی لە لایەن تۆڕەكانی ترەوە بەڵام بەكارهێنەری بەوەفای هەیە، لەوانەیە كێشەی تۆڕەكە ئەوە بێت كە گۆڕانكاری زۆری نەكردووە لە خزمەتگوزارییەكانی تا توانای بەكارهێنەران زیاتر بكات تا وایان لێبكات روو لە تۆڕەكانی تر نەكەن .
4
LinkedIn
زۆرێك لە تۆڕەكان پەیوەست نین بە هەواڵ‌و پەیوەندییە كەسایەتییەكان، بگرە زۆرێك لە تۆڕە سەركەوتووەكان پەیوەندیان بە ژیانی كۆمەڵایەتییەوە نییە‌و زیاتر كار لەسەر پیشەكان دەكەن، باشترین نموونەش LinkedIn كە تیایدا دەتوانیت تۆڕێكی بەهێز لە هاوڕێیانی كار دروست بكەیت‌و لە كاتی پێویستدا پشتیان پێببەستیت .
5
Ning
رەنگە یەكەمجارت بێت ناوی ببیستی، بەڵام دەتوانیت بەدوایدا بگەڕێت، تەواوی ئەو تایبەتمەندییانەی كە لە تۆڕەكانی تردا هەیە لێرەش دەست دەكەوێت، تەنها جیاوازی لەگەڵ ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكانی تردا لاپەڕەی سەرەكی بەكارهێنەران‌و جۆری ئەو خزمەتگوزاریانەیە كە پێشكەشی بەكارهێنەرانی دەكات .
6
Friendster
ئەگەر ئەمە یەكەمجارت بێت ئەم ناوە ببیستی ئەوا گرنگە سەردانی بكەیت‌و ئەو هەموو گۆڕانكاریانە ببینیت كە لەم ماڵپەڕەدا كراوە، بینینی لاپەڕەی هاوڕێیان‌و كۆمێنت نووسین‌و بینینی وێنەكانیان زۆر سەرنجڕاكێشە .
7
Multiply
خاوەنی كارە بازرگانیییەكان پێویستیان بەوە هەیە پەیوەندییان لەگەڵ یەكتردا هەبێت‌و پێكەوە پلان بۆ كارەكانیان دانێن، ئەم ژینگەیە ماڵپەڕی Multiply دابینی دەكات . ئەم ماڵپەڕە ژینگەیەكی فێركاریت بۆ دابین دەكات دوور لە كێبڕكێی بازرگانی تەنانەت ئەندامە تازەكانیش تەنها چەند خولەكێكیان پێویستە تا لە تەواوی پێكهاتەی ماڵپەڕەكە تێبگەن، چونكە زۆر سادەیە لە رووی دیزاینەوە .
8
Tagged
هاوشێوەی ماڵپەڕو تۆڕەكانی ترە لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە ژمارە یەك، بەڵام ناتوانێت كێبڕكێی تایبەتمەندی‌و خەسڵەتە نایابەكانی تویتەر‌و فەیسبوك بكات .
9
Hi 5
ئەگەر لە بینەرانی كەناڵی دیزنیت ئەوا بێگومان ناوی تۆڕی كۆمەڵایەتی Hi 5 بیستووە، دیارترین تایبەتمەندییەكانی ئەم تۆڕە زۆری ژمارەی ئەو هاوڕێیانەیە كە دەتوانیت ئەدیان بكەیت، لەگەڵ توانای دیزاین كردنی لاپەڕەی سەرەكی بە ئارەزووی خۆت .
10
Orkut
یەكێكە لەو ماڵپەڕە كۆمەڵایەتیانەی كە لە ماوەیەكی كەمدا چێ‌ دەستی خۆی دیاریكردووەو هاتووەتە بواری كێبڕكێكردنەوە، رەنگە ئەمەش وا لە خاوەنەكانی بكات زیاتر پەرەی پێبدەن . 


21‏/07‏/2012

میدیای نوێ‌ ... كرانەوە بەڕووی جیهاندا


ئاسۆ وەهاب
چەمكی میدیای نوێ‌ تەواوی ئەو ئامرازانە دەگرێتەوە كە بە دەرن لە میدیای (نووسراو بینراوو بیستراو) واتا تەواوی ئەو ئامرازە نوێیانە دەگرێتەوە كە لە سەر تۆڕی ئەنتەرنێتن (فەیسبووك – تویتەر – لینكین – بلۆگسپۆت – وۆردپرێس - یوتووپ – هەموو خزمەتگوزارییەكانی گۆگڵ ... هیتر).

لە كاتێكدا عەرەبەكانی عێراق گەواهی ئەوەمان بۆ دەدەن كە ئێمەی كورد لەباشووری كوردستان بە چەندین ساڵ لە پێشی ئەوان بووینە لە بەكارهێنانی ئەم ئامرازانە، بەڵام لە ئەمڕۆدا ئەوان زۆر لە پێشی ئێمەوەن‌و تەواوی ئامرازەكانی میدیای نوێ‌ بە رێژەیەكی بەرچاو خستووەتەگەڕ بۆ خزمەتكردنی كێشە رەواكانی گەڵ‌و شۆڕشەكانی ئەم دواییەی وڵاتانی عەرەبی گەواهین لەسەر كارابوونی ئەم ئامرازە نوێیانەی میدیا، تەنانەت وای لێهاتووە زۆرێك لە كەناڵە بەناوبانگەكانی دوونیا پارەیەكی زۆر لەم بوارەدا خەرج دەكەن، لە ئەمڕۆدا یەك گرتەی ڤیدیۆیی دوو خولەك بە هەر جۆرە مۆبایلێك گیرابێت بەهای زۆرترە لەوەی بە كامیرایەكی تەواوی پێشكەوتوو گیرابێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە چۆن (هاوڵاتی رۆژنامەوان) بووەتە جێگەی سەرنجی تەواوی دونیا، چۆن ئەمپراتۆرییەتە زەبەلاحەكانی وەك BBC‌و CNN‌و FOXNEWS‌و جەزیرە‌و ... هیتر رۆژانە‌و لەسەر  یوتیوپ ڕاوی گرتە ڤیدیوییەكان دەكەن تا بە پارەیەكی زۆر بیكڕن، نەك هەر ئەمە بگرە بلۆگی بڵۆگەرەكان بووەتە جێگەی سەرنجی تەواوی دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان‌و كۆمپانیا گەورەەكانی بەرهەمهێنانی فیلم‌و ... هەرچییەك كە بە خەیاڵتاندا دێت .
میدیای نوێ‌ فەزایەكی كراوەیە بۆ گەیاندنی دەنگت بە جیهانی دەرەوە، هەروەها زەمینەیەكی لەبارە بۆ برەودان بە تواناكان، تا لە رێگەی ئامرازەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگتان بگەینە جیهانی دەرەوە، شارەزایی پەیدا بكەن‌و شارەزایی خۆتان بگەینە دەرەوە .(غەیس ساڵەح) یەكێك بوو لەو گەنجانەی كە لە رێگەی لاپەڕەكەی لە وۆردپرێسەوە خەڵاتی یەكیمی گۆڤاری ناشیۆناڵ جوگرافیكی بۆ ساڵی 2011 بەدەست هێناوە، هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی غەیس ئەوە بووە ببێتە وێنەگر، لە ئەمڕیشدا بە هۆی لاپەڕەكانی لەسەر تۆڕی نێت هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووەو باشترین گۆڤارەكانی دونیا چاویان لەسەر وێنەكانیەتی تەنانەت بووەتە وانەبێژی كۆمپانیای ئادۆبی (Adobe)‌و لە چەند رۆژی داهاتوودا وەك خۆی وتی سەردانی دوبەی دەكات بۆ پێشكەش كردنی وانەیەك لەو گردبوونەوە ساڵانەیەی كە كۆمپانیای ئادۆبی سازیدەكات، تەمەنی ئەم گەنجەش هێشتا نەگەیشتووەتە 25 ساڵ، كەواتە چالاكبوون لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان نەك تەنها فەزایەك بۆ پەرەپێدان بە ئارەزووەكانت دەكاتەوە بەڵكو دەبێتە دەروازەیەكیش تا سەفەر بكەیت‌و خۆت بدۆزیتەوە .
ئامانجی من ئەوەیە بڵێم دوای ئەوەی ئەم وتارە دەخوێننەوە، سەرنجی لاپەڕەكانتان بدەن‌و بزانن چەند كاتی خۆتان بە نووسینی بابەت‌و دانانی وێنەو دروستكردنی راپرسی نەگونجاو  بەفڕۆ دەدەن ، لەبری ئەوانە ئەو لاپەڕانە بەكاربهێنن بۆ ئەوەی ئارەزووەكانتان تیایدا دانێن، تا ببنە جێگەی سەرنجدانی دەرەوە، بەندە تەنها ماوەیەكی كەمە خەریكی كاركردنم بەڵام دەستكەوتی باشم بەدەستهێناوە، دووجار سەفەری دەرەوەم كردووە، بەشداری یەكەمین كۆنگرەی ئەم تۆڕی عێراقی بۆ میدیای كۆمەڵگەیی كردووەو لەگەڵ گەنجێكی خوێن گەرمی كوردی شاری رانیە بووینەتە راهێنەرو  ئەندامی ئامادەكار بۆ یەكەمین كۆنگرەی هەرێمایەتی بلۆگەرانی عەرەب‌و چەندان دەستكەوتی تر ..  

15‏/07‏/2012

ئازادی رۆژنامەوانی لە عێراقدا لە ژێر پرسیارێكی گەورەدایە ؟؟


ئاسۆ وەهاب
بەسەرنجدان لە كۆی ئەو راپۆرتانەی كە ناوەندە پسپۆرەكان‌و نێودەوڵەتییەكان لە بارەی كاری رۆژنامەوانی لە جیهان بڵاوی دەكەنەوە، ناتوانین هەناسەیەكی حەسرەت هەڵنەكێشین بەو پێیەی چ لە عێراق‌و چ لەِ هەرێمی كوردستان دەسەڵات لە بەردەم گەوەرەترین پرسیاردایە بۆ چی ئەو هەموو پێشیلكارییانە دژ بە رۆژنامەوانان ئەنجام دەدرێت ؟؟ بۆ خۆی جێگەی داخ‌و كەسەرە كە هەمیشە ناوی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لە زنجیرەو ریزبەندییەكانی ئەو راپۆرتانە بەرچاومان دەكەوێت .. ئەمە توشی  نیگەرانیمان دەكات، بۆ ئێمەی بلۆگەر گەورەترین مەترسی پەسەندكردنی یاسای تاوانی زانیارییە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، ئەو یاسایە پڕە لە پێشێلكردنی تەواوی مافەكان .. سزاكان تیایدا لە پاڵ سزای پارە كە كەمترینی 25 ملیۆن دینارەو زۆرترینی 50 ملیۆن دینارە ئەو لەمە زیاتر جێگەی سەرسوڕمانە هەبوونی سزای بەندكردنی هەتاهەتاییە ؟!
باشە لە وڵاتێكدا كە ئەو هەموو گەندەڵی‌و بەهەدەردانەی سامانی گشتی تێدایە چۆن دەبێت لەسەر كۆمێنتێكی بچووك كە لە تویتەردا ناگاتە 140 پیت كەسێك 25 ملیۆن دینار سزا بدرێت ؟؟ ئەمەش یەكێكە لەو كارەساتانەی كە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە پێوەی دەناڵێنن بەتایبەت ئێمەی بلۆگەر  ..

14‏/07‏/2012


 أمة تصرخ . مدينة امد اليوم 
the nation scream . amad today 14-7-2012

 













خولی راهێنەران


ئەمڕۆ هەینی 13ی تەمموزی 2012، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی خۆی‌و لە پێناو ئامادەسازیكردن بۆ بەستنی كۆنگرەی هەرێمایەتی بلۆگەرانی عەرەب، تۆڕی میدیای عێراقی بۆ میدیای خەڵك I.N.S.M خولی راهێنەرانی پرۆ لە هۆتێل ئەرابیلا گراند لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانی فیدراڵ دەستی بە كارەكانی كرد .
لە رۆژی یەكەمدا هەر لە كاتژمێر 9ی بەیانییەوە تا 5 ئێوارە بە وەرگرتنی یەك كاتژمێر پشوو، بە وردی لە لایەن ڕاهێنەر (حەیدەر فازڵ)) ئەندامی بۆردی تۆڕی میدیای عێراقی بۆ میدیای خەڵك بە وردی زانیارییەكی زۆر لەبارەی تۆڕی كۆمەڵایەتی Facebook و هەوڵدان بۆ پێناسەكردنی بلۆگەر‌و ناساندنی ئاكارەكانی كاری بلۆگكردن .
هەر لە مەرجەكانی بەشداربوون لەم خولەدا هاتووە كە پێویستە هەر راهێنەرێك لە دوای تەواوكردنی خولەكە راهێنان بە 15 كەس بكات، لەم بارەیەوە لە دوای كۆتایی خولەكە و گەڕانەوە بۆ كەلار لە دوو رۆژی جیاوازدا خولی تایبەت بە بلۆگ كردن بۆ بەكارهێنانی blogspot دەكەینەوە .. بۆ ئاشنابوون بە شێوازی كاری بلۆگ لە بلۆگ سپۆتدا سەردانی ئێرە بكە :-
asowahab.blogspot.com 
 

10‏/07‏/2012

ئەلبێر كامۆ

فەیلەسوفی بوونگەراو شانۆنووس‌و رۆماننووسی بەناوبانگی فەرەنسیییە، لە 7ی نۆڤەمبەری 1913 لە دێی مۆندۆڤی لە وڵاتی جەزائیر لە باوكێكی فەرەنسی‌و دایكێكی ئیسپانی لە دایكبووە، خوێندنی لیسانسی فەلسەفە لە ساڵی 1935 تەواوكردووە دواتر دوای ساڵێك 1936 لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی بلۆتینۆس بەناونیشانی (بلاتۆنییەتی نوێ‌‌و هزری مەسیحی) پێشكەشكرد كە ئەم باسە بۆ بەدەستهێنانی دبلۆمی باڵا ئەنجام دابوو . پاشان چووەتە ریزی بەرەی رزگاریخوازی فەرەنسا دژ بە داگیركاری ئەڵمانەكان . لەگەڵا هاوڕێیانی لە شانەی نهێنی تێكۆشان بڵاوكراوەیەكیان دەركرد كە دواتر دوای رزگاركردنی پاریس بووە رۆژنامەیەكی رۆژانە بەناوی تێكۆشان (Combat) كە زمانحاڵی بەرەی رزگاریخوازی میللی بوو، جان پۆل ساترەیش بەشداری لە دەركردی ئەم رۆژنامەیەی كردووە .
ئەگەر چی بە پلەی یەكەم كامۆ رۆماننوس‌و شانۆنووسبووە بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا فەیلەسوفیش بووە، رۆمان‌و شانۆكانی گوزارشتن لە فەلسەفەكەی (فەلسەفەی بوونگەرایی‌و خۆشەویستی‌و مردن‌و شۆڕش‌و بەرگری‌و ئازادی) فەلسەفەیەكی هاوچەرخ بوو، هەر ئەمەش وایكرد وەكو دووەم بچووكترین ئەدیب دوای (رودیارد كبلنگ) بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بپاڵێورێت‌و بچووكترین كەسە كە لەوانەی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە لەو تەمەنە كەمە بمرێت . كارە فەلسەفییەكانی لە دووتۆی دوو رۆماندا خستووەتەڕوو  (ئەفسانەی سیزیف 1942)‌و (مرۆڤی یاخی 1951) . دوو بیرۆكە سەرەكییەكەشی بریتین لە (عەبەسییەت‌و یاخیبوون) . كامۆ ئەفسانەی سیزیفی كردووەتە هێمایەك بۆ دۆخی مرۆڤ لەبووندا . سیزیف ئەو گەنجە گریكییە ئەفسانەییە كە وا لە چارەی نووسراوە بەردێكسەرخاتە سەر لوتكەی شاخێك، بەڵام زۆر نابات بەردەكە دەكەوێتە خوارەوە، بۆیە ناچار دەبێت جارێكی تر سەریخاتەوە، بەڵام هەم دەكەوێتە خوارەوە، ئەم دۆخە تا هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت، كامۆ لە سیزیفدا چارەنووسی ئەو مرۆڤە دەبینێت كە لە ناوچاوانیا نووسراوە بە چەرمەسەری بژێت، بۆیە ناچار دەبێت  یان پەنا بۆ هەڵوێستەكەی شۆپنهاوەر ببات (لەبەر ئەوەی ژیان بێ‌ مانایە، ئەوا پێویستە بە مردنێكی بە ئیرادی خۆت لەناوی ببەیت واتا خۆكوشتن)، یان پەنا بۆ هەڵوێستی ئەوانە ببەیت كە دەڕواننە ژیانێكی سەرووی ئەم ژیانەوە، ئەمەش خۆكوشتنی فەلسەفییە، مەبەست لە خۆكوشتنی فەلسەفی ئەو جوڵەیەیە كە (هزر – فكر) (نكۆڵی - ) ئینكاری خۆی بكات‌و هەوڵی تێپەڕاندنی خۆی بدات لەو چوارچێوەیەی كە دەبێتە هۆی نەرێكردنی خۆی ، یان یاخیبوون لە ناماقوڵییەكانی (لامعقول) ژیان لە گەڵا مانەوەمان تیایدا بەڵام بە قووتخواردنەوە لەناو ژیان‌و باوەشكردنەوە بە نەبوون، ئەو كات ئەگەر بمرین، ئەوا مردنێكی یاخیانە مردووین‌و خۆمان بە دەستەوە نەداوە، ئەم یاخیبوونە بەها دەداتە ژیان، هیچ شتێكیش لەوە جوانتر نییە مرۆڤ شانازی بە خۆیەوە بكات‌و بە ئاگاییەوە شۆڕش‌و ئازادی‌و ژیانی خۆی بژێت، بە كورتی ئەو كەسەی سەردەمی خۆی لەم سەردەمەدا دەژێت . لە 4ی یەنایری ساڵی 1960 لە تەمەنی 46 ساڵیدا مردووە .

07‏/07‏/2012

قصة صورة


صورة نادرة لاستعراض الجيش العراقي في الثلاثينيات القرن الماضي ، امام قشلة كركوك ... الصورة لأخ ( دلير البرزنجي ) ...