01‏/08‏/2012

كارگێڕی كات *

لۆسەر جی سیوارت                                                              
وەرگێڕانی ئاسۆ وەهاب
كاتی خۆت بە وردی بەكار بهێنە (بەشێوەی گونجاو)
كەمن ئەو خەڵكەی كە كاتی تەواویان هەیە، ئەمە وێڕای ئەوەی كە هەموو تاكێك لەم جیهانەدا رۆژانە كاتی باشی لەبەر دەستە .

1-1 كات پارەیە : كات زۆرترین ئەو سەرچاوانەیە كە بەها خاوەنێتی، لە هەندێك لە زمانەكاندا ئەم وشەیە بە شێوەیەكی زۆر دووبارە دەكرێتەوە تەنانەت بەهای لە دروا زیاترە، سەرمایەی هەر یەكێكمان كاتە بۆیە پێویستە بەوردی وەبەرهێنانی تیا بكەین، دەتوانین ژیانمان بەو كاتە بشوبهێنین كە لە سەر زەویدا (لەلایەن پەروەردگارەوە) بۆ ئێمە دیاریكراوە . ئەركی گەورەو گرنگی ئێمەش لەم ژیانە كەڵك وەرگرتنی تەواوە لە كات .
1-2 كات سەرمایەیەكی گرن بەهایە : لەمانەی خوارەوە بۆمان روون دەبێتەوە :-
- كات دیاریكراوە، بۆیە شمەكێكی دەگمەنە .
- كات ناكڕدرێت .
- كات پاشەكەوت‌و ئەمبار ناكرێت ناكرێت .
- كات زیاد ناكرێت .
- بەشێوەیەكی جێگیر‌و ورد دەگوزەرێت .
- كات واتا ژیان .
1-3 خۆت هەڵسەنگێنە : لە رێگەی :-
- توانایەك نییە بۆ راوەستاندنی تێپەڕبوونی كات .
- بەهای یەك كاتژمێر لە كات لە ژیانتا چەندە .
- ئایا تۆ وەك چۆن پەرۆشی بۆ پارەوپووڵت بە پەرۆشی بۆ كاتت .
1-4 كارگێڕی كاتی خۆت ( رێكخستنی كاتی خۆت) :
1-4-2 كات سەرمایەیەكی دەگمەنە: دەتوانین مەزەندەی ئەم سەرمایە دیاریكراوەی خۆمان لە كات بكەین، ئەو كەسانەی كە تەمەنێكی مامناوەند دەژێن بە لایەنی كەمەوە 200.000 كاتژمێر كاتی هەیە . لەگەڵا هەموو رۆژێكدا وا مامەڵە بكە كە یەكەم رۆژی ژیانتە .
1-4-2 كاتی خۆت بەكار بهێنە : واتا تەنها بەدیهێنانی ئەگەری نێوان 30 – 40 % .
ئەو پلەیەی كە توانای مرۆیی لە بواری كار كردندا بە گڕیخستووە تەنها بە 30-40% مە زەندە كراوە، بە گوزارشتێكی تر بڕوا وایە كە زۆربەی خەلك بەلای كەمەوە 60%ی كاتی خۆیان بە فیڕۆ دەدەن. زۆربەی ئەو كات‌و وزەیەی كە بەفیڕۆ دەچێت، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئامانجی روون‌و پلاندانان‌و دانانی ئەو مەسەلانەی كە لە پێشتر ئەنجام بدرێن، لەگەڵا روانینی روون بۆ مەسەلەكان . با بزانین تۆ لەگەڵا كام لەو گوزارشتانەی باسمان كرد دەگونجێیت ؟
1-4-3 كاتی زیادكراو : زۆرێك لە ئەندامە ئاڕاستەكراوەكان بۆ سەركەوتن یان ئاڕاستەكراوی رێڕەوێكی وەزیفی، بێزاری خۆیان دەخەنەڕوو لەبارەی پاڵەپەستۆی كات . بۆیە لە سەرووی وزەی خۆیان كار دەكەن (لە شەڕدان لەگەڵا كاتی زیادكراو). وەڵامەكەت دیاری بكە :
ڕاستە  O               هەڵەیە  O 
1-4-4 شپرزەبوون : زۆر كەس هەست بەوە دەكەن كە بە شێوەیەكی دووبارە شپرزە دەبن، زۆر پێویستە زۆر جار لە هەمان كاتدا مامەڵە لەگەڵا چەند شتێكدا بكەیت . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە بەرپرسیارێتییەكان گرانن‌و قورسایی كاری گرانیش پێویستە لە چوارچێوەی كاتی پێدراودا جێبەجێ‌ بكرێت، ئەمەش دەچێتە پاڵا ئەو ئەركە جۆراوجۆر‌و بەرپرسیارێتیانەی تر كە دەبنە هۆی ئەم شپرزەبوون‌و پاڵەپەستۆیەی كات .  وەڵامەكەت دیاری بكە :
ڕاستە  O               هەڵەیە  O  
1-4-5 پەرچەكردار : زۆر كەس چاودێری كارەكانیان دەكەن، لەكاتێكدا خۆیان چاودێری دەكرێن لە لایەن كەسانی ترەوە، گرفتی دووبارە بوو ئەوەیە كە لە بری ئەوەی دەستپێشخەر بیت، پەرچەكردارت دەبێت . كڕیارەكان، سەرۆكەكەت لە كاردا، هاوڕێیەكانت، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان‌و چەندان كاری تر بە بەردەوامی سەرقاڵت دەكەن لە كات، ئەمەش بە پێی ئەو ئەنجامەی كە دەڵێت: هەمیشە تۆ سەرقاڵیت، بەڵام پێشكەوتنێكی لە سەرخۆ‌و راستەقینە دروست دەكەیت .  وەڵامەكەت دیاری بكە :
ڕاستە  O               هەڵەیە  O
1-4-6 خۆ خەریك كردن : زۆرێك لە بەڕێوەبەرەكان كاری راستەقینەی خۆیان تا دوای چەند كاتژمێرێك راناپەڕێنن! تەنانەت لەماوەی رۆژەكەدا ناتوانن رایپەڕێنن، بەهۆی بوونی چەندان هۆكار كە دەبنە هۆی بە فیڕۆدانی كات لەوانە: كۆبوونەوەی دوورو درێژ، راپۆرتی سیستەم (رێكخستنی رۆژانە) . زۆرێك لە بەڕێوەبەرەكان بە شێوەیەكی دووبارە توانای خۆیان ئاڕاستەی ئەو مەسەلانە دەكەن كە بایەخێكی لاوەكین هەیە . وەڵامەكەت دیاری بكە :
ڕاستە  O               هەڵەیە  O 
1-4-7 كاتی پشووی تەواوی نییە: توێژینەوەكان ئەوە دەخەنەڕوو ، گرنگترین كێشەی ئە‌و جۆرە خەڵكە ئەوەیە كە ناكۆكی هەیە لە نێوان كاتی كار‌و كاتی پشوودان . ئەو كاتەی تەرخانكراوە بۆ پیشەو كارەكەیان لە چواچێوەی كاتی زیادكراو ناكرێت لەگەڵا خێزاندا بەسەر ببرێت، هەر وەك چاوەڕوان دەكرێت دەبێتە هۆی ورە دابەزین . وەڵامەكەت دیاری بكە :
ڕاستە  O               هەڵەیە  O 
1-4-8 بەكارهێنانی كات : باشترین رێگە بۆ بەكارهێنانی ئەم كاتە گرانبەهاو سنووردارە، لە رێگەی ئاگایی بەردەوام‌و پلاندانانی هارمۆنی گونجاو لەگەڵا كاتدا بەدی دێت .
1-4-9 كارگێڕی كات : رێكخستنی كاتەكانت، واتا دەسەڵاتت بەسەر كات‌و كاری خۆتدا هەبێت، زاتر لەوەی كە كات دەسەڵاتی بەسەر تۆوە هەبێت .

1-4-10 دەروازە : بە شێوەیەكی گشتی هەموو ئەو خەڵكە سەركەوتووە لەیەك شتدا هاوبەشن، كە خاڵێكە لە ژیانیاندا، دانیشتوون‌و بە جیددی بیریان كردووتەوە لەو سوود‌و دەستكەوتەكانەی كە دەتوانن لە سەرمایەی كاتی خۆیان بەدەستی بهێنن .     
 * تێبینی : ئەم بابەتە بەشی یەكەمی كتێبی (كارگێڕی كات) ـە كە خانەی عەلائەدین لە دیمەشق، سوریا چاپی كردووەو رەعەد ئەلصەران وەریگێڕاوەتە سەر عەرەبی‌و پێشەكی بۆ نووسیوە ..

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق