15‏/07‏/2012

ئازادی رۆژنامەوانی لە عێراقدا لە ژێر پرسیارێكی گەورەدایە ؟؟


ئاسۆ وەهاب
بەسەرنجدان لە كۆی ئەو راپۆرتانەی كە ناوەندە پسپۆرەكان‌و نێودەوڵەتییەكان لە بارەی كاری رۆژنامەوانی لە جیهان بڵاوی دەكەنەوە، ناتوانین هەناسەیەكی حەسرەت هەڵنەكێشین بەو پێیەی چ لە عێراق‌و چ لەِ هەرێمی كوردستان دەسەڵات لە بەردەم گەوەرەترین پرسیاردایە بۆ چی ئەو هەموو پێشیلكارییانە دژ بە رۆژنامەوانان ئەنجام دەدرێت ؟؟ بۆ خۆی جێگەی داخ‌و كەسەرە كە هەمیشە ناوی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لە زنجیرەو ریزبەندییەكانی ئەو راپۆرتانە بەرچاومان دەكەوێت .. ئەمە توشی  نیگەرانیمان دەكات، بۆ ئێمەی بلۆگەر گەورەترین مەترسی پەسەندكردنی یاسای تاوانی زانیارییە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، ئەو یاسایە پڕە لە پێشێلكردنی تەواوی مافەكان .. سزاكان تیایدا لە پاڵ سزای پارە كە كەمترینی 25 ملیۆن دینارەو زۆرترینی 50 ملیۆن دینارە ئەو لەمە زیاتر جێگەی سەرسوڕمانە هەبوونی سزای بەندكردنی هەتاهەتاییە ؟!
باشە لە وڵاتێكدا كە ئەو هەموو گەندەڵی‌و بەهەدەردانەی سامانی گشتی تێدایە چۆن دەبێت لەسەر كۆمێنتێكی بچووك كە لە تویتەردا ناگاتە 140 پیت كەسێك 25 ملیۆن دینار سزا بدرێت ؟؟ ئەمەش یەكێكە لەو كارەساتانەی كە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە پێوەی دەناڵێنن بەتایبەت ئێمەی بلۆگەر  ..

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق