23‏/05‏/2012

چەند ئامۆژگارییەك بۆ پەروەردەكردنی منداڵ



خوازیارم ئەوانەی دایك‌و باوكن بیخوێننەوەو كاری پێبكەن :



هەمیشە لەبەردەم ئەوانی تردا ستایشی منداڵەكەت بكە .
با لەبەردەم ئەوانی تردا رەخنە لەخۆی نەگرێت .
كە داوای شتێكی لێدەكەیت پێی بڵێ‌ (بە ئەرك نەبێت) یان (سوپاس) ئەو كارەی كردت .
وەك منداڵێك مامەڵەی لەگەڵدا بكە با منداڵی خۆی بژێت .
یارمەتی بدە بۆ ئەوەی بڕیار بدات .
بۆنەیەك لە سەر شەرەفی ئەو رێك بخە .
بیروڕای وەرگرەو لە مەسەلەیەكدا پرسی پێبكە .
شوێنێكی خانەوەكەتان بۆی تەرخان بكە تاشتەكان‌و دەستكەوتەكانی تێیدا دابنێت .
هاوكاری بكە لە دروستكردنی هاوڕێیەتی، چونكە منداڵانی ئەم سەردەمە نازانن چۆن هاوڕێی خۆیان دەست نیشان بكەن .
با هەست بە تواناو كارەكانی خۆی بكات تا بزانێت پەروەردگار چ توانایەكی پێبەخشیوە .
فێری بكە چۆن رێز لە بیروباوەڕی ئەوانی تر بگرێت .
فێری لێهاتووی خستنەڕووی بیروڕاكان‌و بیرۆكەكانی بكە .
فێری بكە چۆن زانیارییەكان بخوێنێتەوە پابەند بێت پێیانەوە .
فێری بكە چۆن بنەماو ئەرك بۆ خۆی دابنێت‌و پابەند بێت پێیانەوەو جێبەجێیان بكات .
فێری لێهاتوویی فریاكەوتنی سەرەتایی بكە .
وەڵامی تەواوی پرسیارەكانی بدەرەوە .
بەڵێنەكانت لە گەڵیدا جێبەجێ‌ بكە .
لێهاتوویی سەرەتای چێشتلێنانی فێر بكە (بەنموونە هێلكە لێنان)
ئاشنای بكە بە دڵگەورەیی‌و لێبوردەیی‌و .
فێری بكە چۆن لە چوارچێوەی گروپدا كاربكات‌و بەرژەوەندی گروپ بپارێزێت .
هانی بدە بۆ پرسیاركردن .
با هەست بكات لە نێو هاوڕێیەكانی پێگەیەكی هەیە .
هۆكاری بڕیارەكانت پێی بڵێ‌ .
لە یەكەم رۆژی رۆیشتنی بۆ قوتابخانە لە گەڵیدا بڕۆ .
چیرۆكی سەردەمی منداڵێتی خۆتی بۆ بگێڕەوە .
با رۆڵی مامۆستا بگێڕێت‌و تۆش ببە بە خوێندكار .
فێری بكە چۆن بیدۆزیتەوە لە كاتێكدا كە ون دەبێت .
فێری بكە چۆن بڵێت ( نە ) بۆ هەر شتێكی هەڵە .
فێری بكە چۆن بەخشندە بێت .
بڕە پارەیەكی پێبدە تا لە كاتی پێویستیدا بەكاری بهێنێت .
هانی بدە بۆ لە بەركردن‌و هێنانەوە یاد .
فێری بكە چۆن بەرگری لە خۆی‌و لەشی بكات .
بە هیچ شێوەیەك هەڕەشەی لێمەكە .
فێری بكە چۆن رووبەڕووی نوشووست ببێتەوە
فێری بكە چۆن سەرمایەگوزاری بكە (دەخیلەی هەبێت) .
فێری بكە چۆن شتەكانی كۆ بكاتەوەو رێكیانبخات .
هاوبەشی بكە لە ئارەزوو ئاواتەكانی‌و بەردەوام هانی بدە .
زانیاری رەگەزی پێی ببەخشە تا جیاوازییەكان بزانێت .
فێری بنەماو ئاكارو نەریتە باوەكانی بكە .
فێری بكە چۆن بەرپرسیارێتی هەڵەكانی لە ئەستۆ بگرێت .
وەسپی كارەكانی بدەرەوەو فێری بكە چۆن دەستكەوتەكانی بنووسێتەوە .
فێری بكە چۆن لە گەڵ ئاژەڵی ماڵیدا مامەلە بكات .
ئەگەر هەڵەت كرد داوای لێبوردنی لێبكە .
فێری درۆیی مەكە .
فێری خوێندنەوەی بكە .

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق