13‏/03‏/2012

یەكەمین كۆنفرانسی رێكخراوەكانی گەرمیان بەڕێوەچوو


رۆژی دووشەممە 11ی ئاداری 2012 یەكەمین كۆنفرانسی رێكخراوەكانی گەرمیان بەڕێوەچوو كە هەر یەك لە ئیدارەی گەرمیان‌و لقی كەلاری بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ سپۆنسەری بوون .
سەرەتای كۆنفرانسەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ كیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد پاشان وتاری ئیدارەی گەرمیان‌و لقی كەلاری بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ خوێندرایەوە، پاشان دانیشەكانی سەر لە بەیانی بە وۆرك شۆپێك لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رێكخراوەیی لە گەرمیان دەسیپێكرد دواتر بابەتێك بە ناونیشانی (چۆن كار بكەین ؟) پێشكەشكرا، لە دانیشتنی ئێوارەشدا گفتوگۆ لەبارەی شێوازی كاری ناتوندوتیژ‌و بڕگەكانی یەكەمین كارنامەی رێكخراوەكانی گەرمیان كراو بە كۆی دەنگ بەسەند كرا، شایەنی باسە 52 رێكخراوی مەدەنی‌و پیشەیی‌و جەماوەری بەشدارییان لە كۆنفرانسەكە كرد ..
ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق