03‏/03‏/2012

الترجمة الكوردية لة الفصل الثاني الاحكام العقابية من قانون الجرائم المعلوماتية



تێبینی :- بە پێی كات هەوڵدەدەم بەشە گرنگەكانی یاسای تاوانی زانیاری عێراقی وەرگێڕمە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی ئاگامان لەم یاسایە بێت كە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوەو تا ئێستا لە كوردستاندا بە دەگمەن قسەی لە بارەوە كراوە ... 

بەشی دووەم 
بڕگەكانی سزادان 
ماددەی 3 
 یەكەم – سزای بەندكردنی هەتاهەتای‌و غەرامەیەك كە كەمتر نەبێت لە 25000000 ملیۆن دینار‌و زیاتر نەبێت لە 50000000 ملیۆن دینار بەسەر ئەو كەسەدا دەسەپێنرێت كە بە ئەنقەست ئامێری كۆمپیوتەر یان تۆڕی زانیاری بەكار بهێنێت بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەم كارانە :-
أ ) دەستێوەردان لە سەربەخۆیی‌و یەكپارچەیی‌و سەلامەتی‌و بەرژەوەندییە ئابووری‌و سیاسی‌و سەربازی‌و ئاسایشی باڵای وڵات . 
ب ) بەشداریكردن یان دانوستاندن یان بانگەشەكردن یان بەستنی گرێبەست یان مامەڵەكردن لە گەڵا لایەنێكی نەیار بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان بە مەبەستی ناسەقامگیركردنی ئاسایش‌و سیستەمی گشتی‌و وڵات رووبەڕوو كردنەوەی مەترسی بكاتەوە .
ج ) لەناوبردن یان خەوش خستنەناو یان بەربەستدانان لەبەردەم ئامێرو سیستەم‌و بەرنامەو تۆڕی زانیارییەكانی سەر بە لایەنە ئەمنی‌و سەربازی‌و هەواڵگیرییەكان بە مەبەستی دەستێوەردان لە ئاسایشی ناوخۆو دەرەوەی وڵات  یان وڵات رووبەڕووی مەترسی بكاتەوە .
دووەم – هەر كەسێك بە ئەنقەست ئامێری كۆمپیوتەر ‌و بەرنامەكان‌و سیستەم‌و تۆڕی زانیاری سەر بە لایەنە ئەمنی‌و سەربازی‌و هەواڵگیری بەكار بهێنێت بە مەبەستی زیان پێگەیاندن پێیان یان كۆپیكردنی بە مەبەستی ناردنی بۆ لایەنێكی نەیار یان سوود وەرگرتن لێی بۆ جێبەجێكردنی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆیی‌و دەرەكی وڵات یان ئاسانكاری بكات بۆ شارنەوەی ئاسەوارەكانی تاوانەكەو بەردەپۆشكردنی، ئەوا هەمان سزای بەندی یەكەمی یاساكە بەسەریدا دەسەپێت . 
ماددەی 4 
سزای بەندكردنی هەتاهەتای‌و غەرامەیەك كە كەمتر نەبێت لە 25000000 ملیۆن دینار‌و زیاتر نەبێت لە 50000000 ملیۆن دینار بەسەر ئەو كەسەدا دەسەپێنرێت كە ماڵپەرێك دروست بكات یان بەڕێوە ببات لەسەر تۆڕی زانیاری بە مەبەستی ئەنجامدانی یەكێك لەم تاوانانە : 
یەكەم – جێبەجێكردنی بەرنامە یان بیرۆكەی دژ بە سیستەمی گشتی یان بانگەشەكردن بۆی یان ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی .
دووەم – جێبەجێكردنی كردەوەیەكی تیرۆریستی لە ژێر هەر ناونیشانێكی وەهمیدا بێت، یان ئاسانكاریكردن بۆ پەیوەندیكردن بە سەركردەو ئەندامانی تاقمە تیرۆریستییەكان . 
سێیەم – بانگەشەكردن بۆ كردەوە تیرۆریستی‌و بیروڕای تیرۆریستان‌و بڵاوكردنەوەی كردەوەكانیان لەگەڵا بڵاوكردنەوەی شێوازی دروستكردن‌و ئامادەكردن‌و شێوەی كارپێكردنی تەقەمەنی‌و ماددە سوتێنەرەكان یان هەر ئامێرو ماددەیەكی تر كە بەكار بهێنرێت بۆ پلاندانان‌و جێبەجێكردنی هەر كردەوەیەكی تیرۆریستانە .  
ماددەی 5 
سزای بەندكردنی هەتاهەتای‌و غەرامەیەك كە كەمتر نەبێت لە 30000000 ملیۆن دینار‌و زیاتر نەبێت لە 40000000 ملیۆن دینار بەسەر ئەو كەسەدا دەسەپێنرێت كە بە ئەنقەست ئەم كارانە ئەنجام بدات :-
یەكەم – دروستكردن‌و دامەزراندنی ماڵپەڕێك لەسەر تۆڕی زانیاری بە مەبەستی بازرگانیكردن بە مرۆڤ یان ئاسانكاری بۆ مامەڵەكردن پێیەوە بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان بێت، یان بانگەشەی بۆ بكات یان ئاسانكاری بكات بۆ بانگەشەكردن بووی  بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان بێت . 
دووەم - دروستكردن‌و دامەزراندنی ماڵپەڕێك لەسەر تۆڕی زانیاری بە مەبەستی بازرگانیكردن بە ماددە سڕكەرەكانەوە یان هەر ماددەیەكی تر كە كار بكاتە سەر عەقڵ  لەوانە بڕیاردان بە بارەیەوە لەگەڵا بانگەشە بۆ كردن بۆی یان خۆی بەكاری بهێنێت یان ئاسانكاری بۆ بەكارهێنانی بكات، یا نیان مامەڵەو گفتوگۆ‌و دانوستاندنی كردبێت بە مەبەستی بازرگانیكردن پێی بە هەر شێوەیەك لە شێواكان . 

ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق