17‏/02‏/2012

ئەفریقیا گۆڕەپانی ململانێیەكی ئایندەیی وەرگێڕانی


                        و : Aso Wahab

 ساڵی پار لە لوتكەی هاریكاری چینی ئەمریكی، كە لە هاوینەهەواری شەرموشێخی میسر سازدرا، نوێنەری لیبیا هێرشێكی توندی كردە سەر نوێنەرایەتی چین‌و تۆمەتباری كردن بەوەی جۆرێكی نوێی ئیستعماركردنی ئابووری لە بازاڕەكانی ئەفریقیا پیادە دەكات . بێگومان ئەو هێڕشەی لیبیا رەنگدانەوەی ترسەكانی وڵاتانی ئەفریقیایە لە برەوسەندنی رۆڵی ئابووری‌و سیاسی چین لە كیشوەرەكەیان، هاوكات ترس‌و دڵەڕاوكێ دڵی ئەمریكا‌و فەرەنسای تەنیوە لەبارەی جموجوڵ‌و رەفتارەكانی چین . لە كۆتایی دەیەی یەكەمی ئەم هەزارەیەدا جوڵە ئابووری‌و سیاسی‌و دیبلۆماسییەكانی چین بەڕووی وڵاتانی ئەفریقیا بازی زۆر خێرایی داوە، سەرەتایی پەیوەندییەكانی چین لەگەڵا وڵاتانی ئەم كیشوەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1956 كاتێك پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵا وڵاتی میسر دروستكرد، لەو دەمە بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان چین‌و ئەفریقیا تەنها 12 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو، ئەم پەیوەندییە تا ساڵی 2000 زۆر بەخاوی گەشەی كرد، لەو ساڵە بەهای ئاڵوگۆڕەكان گەیشتە 10 ملیار دۆلار، لەو ساڵە بە دواوە پەیوەندییەكان بە خێرایی موشەك گەشەی كرد، تەنها لە 5 ساڵی یەكەمدا 2000 تا 2005 بە رێژەیی 30% گەشەی سەندووە، لە ساڵی 2006 بەهای هەناردەكانی چین بۆ ئەفریقیا گەیشتووەتە 55.5 ملیار دۆلار ئەمریكی، بە زیادەی 40% لە هەمان ئەو ماوەیەی لە ساڵی 2005 كە تەنها 26.7 ملیار دۆلار بووە، بەهای هەناردەكانیش لە ئەفریقیاوە بۆ چین بە رێژەی 43% زیادی كردووەو گەیشتووەتە 28.8 ملیار دۆلار، تا كۆتایی 2006 كۆی بەهای وەبەرهێنانی چین لەم كیشوەرە 11.7 ملیار دۆلار بووە كە بەسەر 49 دەڵەتدا دابەشبووە‌و لە كەرتەكانی بازرگانی‌و پیشەسازی‌و پەرەپێدانی درامەتەكان‌و گواستنەوە‌و كشتوكاڵ، چەماوەكانی روونكردنەوە پێماندەڵێن كە بەهای وەبەرهێنانی چین لە ساڵی 2003 دا تەنها 75 ملیۆن دۆلار بووە، پاشان لە 2006 گەیشتووەتە 520 ملیۆن‌و لە 2008 گەیشتووەتە 2 ملیار دۆلار، ئەم پڕە پارەیەش لە یەدەكی نەختێنەی بیانی وڵات (چین) كە تا مانگی ئازاری 2009، دوو تریلیۆن دۆلار بووە خەرجكراوە . لە ئەمساڵیشدا چین بەردەوام دەبێت لە بەرفراوانكردنی قەڵەمڕەوی سیاسی‌و ئابووری خۆی لە ئەفریقیا، ئەمەش بە دامەزراندن‌و پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری خۆی لەگەڵا زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقیا، ئامانجی سەرەكیش دوای بەرفراوانكردن‌و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ‌ دابینكردنی كەرەستەی خاوە بۆ خێراكردنی رەوڕەوەی تەقینەوەی ئابووری وڵات، هاوكات رووبەڕوو بوونەوەی بەرەی رۆژئاواو روسیا لە رووی ئابووری‌و سیاسییەوە، هەنووكەش كار گەیشتووەتە ئەوەی هەم ئەمریكا‌و هەم روسیا، رووبەڕوبوونەوەی هەژموونی چینی لە ئەفریقیا بە بەرژەوەندییەكی نیشتمانی وڵات بزانن، راستە ئەمریكا سەرقاڵە بە قەیرانی ئابووری‌و جەنگەكانی دەرەوە‌و روسیاش سەرقاڵە بە پەرەپێدان‌و نوێكردنەوە تا بگەڕێتەوە نێو یانەی گەوە زلهێزەكان، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ئەو دوو وڵاتە بە ئاسانی دەستبەرداری پێگەی خۆیان لە كیشوەرە ئەسمەرەكە دەبن ..
ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق