18‏/02‏/2012


بەیاننامەی كۆتایی یەكەمین كۆنفرانسی بلۆگەرانی عێراق
سلێمانی (8 – 9 /2/2012)

لە ئەمڕۆدا كە دەڕوانینە ئەو جوڵانەوە جەماوەرییانەی ناوچەی عەرەبی گرتووەتەوەو بە (بەهاری عەرەبی) دەناسرێتەوە، هاوكات ئەو جوڵانەوانەی كە زۆرێك لە شارەكانی جیهانی گرتووەتەوە دژ بەو واقیعەی كە لە سەر بنەمای سەرمایە بونیاد نراوە نەك خۆشگوزەرانی مرۆڤ . هاوشانی ئەمانە ئەو رۆڵە پێشەنگەی كە رۆژنامەوانی خەڵك لەم جوڵانەوانەدا دەیگێڕێت، ئێمە، گروپێك لە بلۆگەرانی عێراق لە ژێر دروشمی (هەنگاوی هیوایەك) یەكەمین كۆنفرانسی بلۆگەرانی عێراقمان لە شاری سلێمانی لە رۆژانی (8 – 9)ـی شوباتی 2012 سازدا. ئەم كۆنفرانسە تۆڕی میدیای خەڵك - عێراقی INSM بە ئامادەبوونی نزیكەی 70 بلۆگەر لە هەردوو رەگەزو لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراقەوە هاتبوون، رێكخست . لەو كۆنفرانسە كە بە سپۆنسەری رێكخراوی نیودەوڵەتی بۆ پشتگیریكردن لە میدیا IMS‌و گروپی (ئەلربیع - HR) بۆ پێداویستییەكانی خوێندن بوو گفتوگۆ لەبارەی واقیعی بزوتنەوەی بلۆگ كردن لە عێراق‌و خاڵە بەهێزو لاوازەكان كرا، هاوكات گفتوگۆ لەبارەی هەلەكانی كاراكردن‌و پەرەپێدانی بلۆگ كردن كرا، بە مەبەستی ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەك لە سەرچاوەكانی رووناكبیریی دیجیتاڵی لە عێراق . هەر لە كۆنفرانسەكەدا وتوێژ لەبارەی پاراستنی بلۆگەران‌و پارێزگاریكردن لە مافە مەعنەوی‌و پەیوەندی ئاڵوگۆری نێوان بلۆگەران‌و رۆژنامەنووسان كرا، ئەمانەش بە وتنەوەی وانەی چڕ‌و وۆرك شۆپ كاریان لەسەر كرا . لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا هەڵبژاردنی راستەوخۆ ئەنجامدرا بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی خۆبەخش بۆ بەڕێوەبردنی (تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵك) بۆ قۆناغی داهاتوو كە قۆناغێكی ئینتیقالییە . كۆنفرانسەكە بەیاننامەیەكی دەركرد تیایدا هاتووە :- 1. دامەزراندنی یەكەمین ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئینتیقالی بۆ تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵك INSM بەشێوەیەكی خۆبەخشانە كە بلۆگەر‌و چالاكوانانی دیجیتاڵی عێراق لە ناوەوە دەرەوەی عێراق لە خۆ دەگرێت . 2. ئامادەبووان رێككەوتن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان بلۆگەرانی عێراق لەپێناو پەرپێدانی پرۆسەی بلۆگ كردن لە عێراق، بە مەبەستی برەودان بەخاڵە بەهێزەكان‌و كەمكردنەوەی خاڵە لاوازەكان‌و سەرمایەگوزاری لە هەلەكانی كاركردن‌و خۆدوور گرتن لە مەترسییەكان . 3. ئەنجومەنی هەڵبژێردراو، بەڕێوەبردنی تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵك بە شێوەیەكی خۆبەخشانە دەگرێتە ئەستۆ‌و ئامادەسازی دەكات بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بۆ بلۆگەرانی عێراق پێش كۆتایهاتنی ساڵی 2012 . 4. بونیادنانی پردی پەیوەندی نێوان میدیای خەڵك‌و ئامرازە تەقلیدییەكانی تری راگەیاندن لە عێراقدا . 5. دروستكردنی فشار تا لە پەرلەمانی عێراقدا یاسای تاوانی زانیاری پەسەند نەكرێت‌و نەبێتە یاسایەكی كارپێكراو . 6. دامەزراندنی ویپ سایتێك لە سەر تۆڕی نێت تا كار بكات بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی بلۆگ كردن لە عێراق‌و ببێتە پردی پەیوەندی لە نێوان بلۆگەران‌و هاوهەڵوێست بوونیان . 7. جەختكردنەوە لە سەر چۆنایەتی‌و خۆ دوورخستنەوە لە چەندایەتی‌و ژمارەی بلۆگەران . 8. كارا كردنی رۆڵی بلۆگەران لە رێگەی ئەو بەرنامانەی لەسەر زەمێنەی واقیع جێیەجێ دەكرێت‌و بەشداریكردنیان لە بڵاوكردنەوەی ئاگایی رووناكبیری لە هەموو بوارەكان‌و بەشداریكردنی كارا بۆ ناساندنی چەمكەكانی بلۆگ كردن‌و مەبەست لە بلۆگ كردن لە هەموو بۆنەكاندا.

بە مەبەستی زانینی زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكە بە تیمی ئامادەكاری كۆنگرە بەم ناونیشانە ئەلكترۆنییە/ ئیمێڵ : Iraqi.network.4.social.media@gmail.com

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق