04‏/01‏/2012

دیالە خاڵی وەرچەرخان بوو

نووسینی ئاسۆ وەهاب

لەگەڵ تەقینەوەی بارودۆخی پارێزگای دیالە، كوردەكان جارێكی تر رووبەڕووی چارەنووسی خۆیان بوونەوە، ئەم رووداوە هەلێكی مێژوویی بوو كە دواجار كوردەكان لەسەری كۆك نەبوون‌و لە دەستیان دا .
گرفتی سیاسەتمەدارانی كورد كورتبینیانە، لەگەڵا بەردەوام خولانەوەیان لە فەلەكی سیاسەتەكانی دەوڵەتانی دەورووبەرو ئەمریكا، هەروەها نەبوونی توانایان لە دابەشكردنی رۆڵە سیاسییەكان‌و دەرئەنجام بەڕێوەبردنی ململانییەو كێشەو قەیرانەكان تەنانەت توانایان لە پێشبینی كردنی رووداوەكان لاوازەو بەردەوام بە دوای رووداوەوە ڕادەكەن .
دیالە خاڵی وەرچەرخان بوو، هەڵگیرساندنی شەڕ تیایدا لەدوو لاوە لە بەرژەوەندی كوردەكانە، تەنها قوڵایی ستراتیژی سوننەكان هەرێمی كوردستانە، هەر كۆمەكێكی مرۆیی یان سەربازی پێیان بگات تەنها لە رێگەی هەرێمەوە دەبوو ... گومان لەوەدا نییە هەر یەك لە ئێران‌و توركیا بە حوكمی مەزهەب دەبوونە بەشێك لە ململانییەكەو دەوڵەتانی تریش بەدوای ئەوانەوە دەبوون لێرەشەوە بەهای ستراتیژی هەرێم دەردەكەوت لە یەكڵاییكردنەوەی كێشەكەو دواجار سوود وەرگرتن لە :
1. پاراستنی ناوچە كوردنشینەكان بە هەناردنی هێز بۆ ئەو ناوچانە‌و دواتر جێگیركردنی ئەو هێزانە‌و مانەوەیان .
2. بۆ سوننەكانی عێراق‌و وڵاتانی سوونە مەزهەب بەهای ستراتیژی هەرێم روونتر دەبووەوەو دەتوانرێت سوود لە دروستكردنی پەیوەندی ستراتیژی ببینرێت بە تایبەت لەگەڵا توركیا كە پەرۆشە بۆ گشتاندنی ئەزموونی فەرمانڕەوایەتی خۆی لە لایەك‌و بەار نەدان بە كرانەوەی سنوورێكی تری بە رووی وڵاتێكی شیعە مەزهەبدا .
بە ڕوویەكی تردا هەڵگیرسانی شەڕ لە دیالە رێگە خۆشدەكات بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لە تەواوی عێراق، بۆیە بەرەیەكی بەرفراوان دەبێت‌و شێعەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان پەنا بۆ كورد دەبەن بۆ پاراستنی هەندێك ناوچە لە رووی سەربازییەوە، بەهەمان شێوە ئەو ناوچانەی كە كوردنشینن بە دوو بیانوو كورد دەتوانێت هێزی تێدا جێگیر بكات‌و بمێنێتەوە :
1. بۆ پاراستنی سەروماڵی كوردان .
2. لەسەر داوای حكومەتی مەركەزی .
لەم نێوەندەشدا دەكرێت رۆڵەكان دابەشبكرێن‌و چەند لایەنێكی كوردی هەوڵی میانگیری بدەن‌و هەرێم لە ئاژاوە دوور بخەنەوەو هەرێم ببێتە ناوەندێك بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری مرۆیی – نێودەوڵەتی بۆ شوێنە لیقەوماوەكان بەمەش رووناكییەكی ئیعلامی‌و خێرخوازی زۆر لەسەر هەرێم دروست دەبێت .
ئەوەشمان لە یاد نەچێت عێراق لە ژێر بەندی حەوتەمەو ناوچەی دژە فڕین لە باكوور‌و باشوور كاری پێدەكرێت، هاوكات هەم ئێران‌و هەم توركیا سەرقاڵن بە كێشەكانی سووریا‌و لوبنان‌و كێشەی ئەتۆمی ئێران‌و سنوورەكانی ئێران لەگەڵا ئەفگانستان‌و دواتر بەكارهێنانی پژاك‌و بەرەی رزگاری ئەهواز وەك كارتی فشار .
ئەم بابەتە چۆنە ؟

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق