29‏/09‏/2011

25‏/09‏/2011

هەڵمەتی پاراستنی منداڵانی كورد لەسەر سنووری ئێران


هەڵمەتی پاراستنی منداڵانی كورد لەسەر سنووری ئێران
هەمووان دەزانین كە ماوەیەكە كۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران بۆمب بارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بەو هۆیەوە دەیان گوند‌و سەدان خێزان ئاوارە بوونە، لە ناو ئەو خێزانانەشدا مندڵان باجێكی دەروونی‌و كۆمەڵایەتی زۆر دەدەن، كە بەداخەوە تا ڕادەیەكی زۆر كەم ئاوڕ لەم دوو لایەنە دراوەتەوە، وەك دەزانن زستان لەپێشمانەو تا هەنوكە تۆپبارانەكانی سوپای پاسداران ئەگەر بە شێوەی بەردەوام نەبێت ئەوا بچڕ بچڕ بوونی هەیە، بۆیە بۆ پاراستنی منداڵانی كورد پێشنیار دەكەم هەڵمەتێك لەسەر پەڕەكانی فەیسبووك‌و بلۆگەكان دەست پێبكەین بۆ پاراستنی ئەو منداڵانە هەر هیچ نەبێت بە وشەی جوان‌و پڕ سۆز ، بۆیە داواكارم هەستی خۆتان وەك نامەیەك بۆ ئەو منداڵانە بنێرن بۆ سەر لاپەڕەی سەرەكی هەڵمەتەكە كە لە لاپەڕەكەی خۆم دامناوە .. ئەگەر هاوكارێكیشمان هەبێت‌و نامەكان زۆر بوون ئەوا بتوانین چاپی بكەین‌و بۆ ئەو منداڵانە بینێرین هیچ نەبێت بزانن دڵی ئێمەش لەگەڵیانە ..

22‏/09‏/2011

سەردەمی دیجیتاڵی رووەو تیۆرەیەكی ئەدەبی نوێ‌


ئەو كاتەی مرۆڤ دەستی بۆ كشتوكاڵكردن برد، رێڕەوی ژیان وژیاری مرۆڤایەتی گۆڕی، چونكە ئەم دۆزینەوە تازەیە(كشتوكاڵ كردن) بەتەواوەتی مرۆڤایەتی بردە ناو سەردەم وقۆناغێكی ژیاری وگوزەرانی تازە..لەكاتێكدا مرۆڤ گەڕیدەو راوكەر بوو، بوو بە نیشتەجێ‌ وخێزان وكۆمەڵگەی دروستكرد، بەوەش هەنگاوە بەراییەكانی دامەزراندنی شارستانییەت وسەرهەڵدانی دەوڵەت وەكو دامودەزگایەكی فەرەمی نراو مرۆڤ عەوداڵی ئارامی وئاسایش كرد تا بتوانێ‌ ئەو دەستكەوتانەی بپارێزێ‌ وبرەوی زیاتری پێبدات، دۆزینەوەكانی تر كە هەموویان بەشۆڕش دادەنرێن لەژیانی مرۆڤایەتیدا وەك ماڵی كردنی ئەسپ وداهێنانی هێزی هەڵم وكارەبا ودەیان ودەیان دۆزینەوەی تر هەمیشە مرۆڤایەتییان لە قۆناغێكی ژیارییەوە بردۆتە ناو قۆناغێكی ترەوە كە هەر قۆناغەو پێویستی بە نوێكردنەوەو داڕشتنەوەی بوارەكانی تری ژیان بووە .
لەساڵانی كۆتایی سەدەی بیستدا هاندەرێكی بەهێز هانمانی دا بۆ نوێكردنەوەو داڕشتنەوەی لایەنە جۆراو جۆرەكانی ژیانمان، ئەم پاڵنەرە بەهێزە كە بەسەردەمی دیجیتاڵی ناو براو دەبرێت تا هەنووكە بۆ ئێمەی كورد چ لەئاستی وشەو چ لەئاستی دەلالەت روون نییەو كەچی بەهەموو وردەكارییەكانییەوە دەیژین ودەیگوزەرێنین بەبێ‌ ئەوەی ئاگای زۆرینەی كوردەواری پەی پێ ببات .
كۆمپیوتەر لە زۆرێك لەماڵەكاندا هەیەو زانیارییەكان لە رێگەی كەناڵەكانی سەتەلایت وئەنتەرنێتەوە دەستی هەمووان دەكەوێت وغەزووی هەموو ماڵێك دەكات، هێڵی تەلەفۆنی جیهانی، فاكس... چەندان ئامێری تەكنەلۆژی تر بەئاسانی دەستمان دەكەوێت، بەمەش هەم كات وهەم ماوەش خەریكە نامێنێ‌ وبە هیچ شێوەیەك ناتوانن واتا (كات وشوێن) ببنە رێگر لە نێوان پەیوەندی (من وتۆ)بەجیهانی دەرەوەی خۆمان تا وای لێهاتووە دونیا چۆن لە سەردەمی تەكنەلۆژیا ئاماژەی بۆ دەكرا بۆتە دێیەكی بچووك، نەك تەنها دێیەكی بچووك بگرە لەسەردەمی دیجیتاڵیدا جیهان تەنها بۆتە بۆشاییەكی بچووك، شاشەیەكی تەنها شین، لەم سەردەمەدا بۆ یەكەم جار مرۆڤ توانی لە ژێر هەژموونی كات وشوێن خۆی قووتار بكات .
ئەگەر جاران كات لە لای (نیوتن) بەپێی یاسا بەناوبانگەكەی "خێرایی یەكسانە بەو ماوەیەی كە لەكاتێكی بڕاودا دەبڕدرێت" كاتێكی جەبری وجێگیربوو لەگشت كات وشوێنێكدا، هەروەها لەلای (ئینشتاین) كات جوڵاوەو بەتەواوەتی پشت بە خێرایی دەبەستێ‌ بەبێ‌ ئەوەی فاكتەری ماوە لەیاد بكات، ئەوا لە سەردەمی دیجیتاڵیدا كاتی راستەقینە دەكاتە كاتی گریمانەیی وهەمیشە كات لە جوڵە دایە بۆ گەیشتن بەجێگیربوون...گەیشتن بەیەك (مەبەست ژماری 1)...گەیشتن بەرەهایی .
كاتی دیجیتاڵی بریتییە لەو خێراییەی كە تەنها بە كات پێوانە دەكرێت، بۆ نموونە ئەگەر لەجەبری (نیوتن)و تیۆرەی رێژەیی (ئینشتاین) سێ‌ كۆڵەكەی سەرەكی هەبن كە ئەوانیش (خێرایی – كات – ماوە)یە، ئەوا لە لە سەردەمی دیجیتاڵی تەنها دوو كۆڵەكە بەدی دەكەین كە ئەوانیش (خێرایی وكات)ە و بەتەواوەتی كۆڵەكەی (ماوە) بەدی ناكرێت، واتا ئەو (كات)ەی (ماوە) بەدی ناكرێت، (ماوە) نزیك دەبێتەوە لە ژمارە سفرو خێرایی دەبێت بە كات و كاتیش یەكسان دەبێت بە ژمارە 1، بەوەش تەنها ژمارە (0 و 1)مان هەیە، ئەوانیش دەبنە (بت وبایت) .
با نموونەیەكی ئاسان ببین، جاران بۆ ئەوەی كەسێك(س) نیشتەجێی كەلار، بۆ ئەوەی كارەكانی ئەنجام بدات لەگەڵا كەسێك(س) نیشتەجێی سلێمانی پێویستی بەوە هەبوو ماوەی نێوان كلار/سلێمانی بەخێراییەكی گونجاو ببڕێت تا لە كاتی خۆیدا كارەكانی بەئەنجام بگەیەنێ‌، بەڵام ئێستا (س و س) تەنها پێویستیان بە كۆمپیوتەرێكی باش وهێڵێكی ئەنتەرنێتی خێرا هەیە تا بتوانێ‌ رێگەیەوە گفتوگۆ (Chat) یاننامە (E- male) بگۆڕنەوە واتا تەنها خێرایی پێویستە، لەبەر ئەوەی كاتی دیجیتاڵی تەنها دەكاتە خێرایی، هەروەها كاتی دیجیتاڵی جوڵاوە واتا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە جێگیربوون، روونتر بڵێن هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە خێرایی كرتە كردن لەسەر ماوسی كۆمپیوتەرەكە بە زانینی ئەو راستییەی كە هەموو شەش مانگ خێرایی كۆمپیوتەرەكان زیاد دەكات ..
پەیوەندی ئەوەی كە لە سەرەوە باسمان كرد بە نووسین( هونەرەجوانەكان بەشێوەیەكی گشتی) ئەوەیە كە نووسین لەو بوارانە سێ‌ رەهەندی گرنگی هەیە ئەوانیش (كات وشوێن ورووداوە) بۆ ئەوەی زیاتریش روون بم جەخت لەسەر رۆمان دەكەمەوە .. مێژووی رۆمان ئەوەمان بۆ باس دەكات كە رۆمان وەكو ژانەرێكی ئەدەبی سێ‌ رەهەندی سەرەكی هەیە كە ئەوانیش بریتییە لەو كۆمەڵە رووداوەی كە لە كات وشوێنێكی دیاریكراودا روو دەدەن ئیدی رووداوەكان مادی بن یان رۆماننووس لە زەینی خۆیا خەیاڵیان كردبێ‌ .
پرسیاری سەرەكیمان ئەوەیە ئەگەر خۆمان لە رەهەندی شوێن لە ناو رۆماندا دەرباز بكەین یان ئەو رەهەندە بەلاوە بنێین، چی رۆمان چی بەسەر دێت ؟؟
سەرەتا دەبێت ئەو راستییە بزانین كە سەردەمی تازە كە بە سەردەمی دیجیتاڵی ناو دەبرێت، كۆمەڵگەیەكی تازەو جیاوازی بەرهەم هێناوە، لەم كۆمەڵگەیەش كۆمەڵێك رووداو روودەدەن، هەروەها كاتمان هەیە كە پێشتریش ئاماژەمان پێی كرد بەناوی كاتی دیجیتاڵی كە هەردوو یەكسان دەبن بە ژمارە (1)، لەهەمان كاتدا شوێنمان هەیە كە خۆی لە كۆتایی نزیك دەكاتەوە واتا دەبێتە ژمارە (0)، مرۆڤیش لەم كۆمەڵگەیەی سەرەوە مرۆڤێكی گریمانەییە یان مرۆڤێكی دیجیتاڵییە، كوڕو پاڵەوانی كۆمەڵگەی دیجیتاڵی وسەردەمی دیجیتاڵییە .
باشە با جارێكی تر ئەو پرسیارەی سەرەوەمان داڕێژینەوە، چ جۆرە رۆمانێك دەتوانێت ببێت بە گوزارشتكەرێكی راستەقینە لە مرۆڤی دیجیتاڵی كە لە كۆمەڵگەی دیجیتاڵیدا دەژێت، ئایا ئەو ستایڵە كۆنەی رۆمانە كە هەموومان دەیزانین ؟؟
لە راستیدا سەردەمی دیجیتاڵی بەهاتنی دەیان چەمكی نوێی بەلكێشی ژیانی مرۆڤ كرد لە هەموو بوارەكاندا، بۆ نموونە ئەمڕۆ گوێبیستی چەمكی وەك ئابووری دیجیتاڵی دەبین كە لە كەلاریشدا بەدەیان كەس بەشداری لە پرۆژەیەكی وەك كۆمپانیای (كویست) كە بازرگانیكردنێكی دیجیتاڵییە كردووە .. ئیدارەو بەڕێوەبردنی دیجیتاڵی وێنە حكومەتی دیجیتاڵی..سیاسەت وجەنگی دیجیتاڵی لەرێگەی موشەكی ئاقڵا ودەیان ودەیان كەرەستەی تر، هەروەها ئەو پەیوەندییە مرۆیی وعاتفی وسێكسیانەی كە لەسەر (نت) روودەدەن وزۆر جیاوازە لەوەی لە جیهانی واقیعیدا هەن ..هەموو بوارەكانی تریش ..ئەمانە هەمووی بونیادی ژیاری مرۆڤی دیجیتاڵییە، كەواتە ئەم مرۆڤە هاوشێوەی مرۆەڤانی تری سەردەمەكانی رابردوو پێویستی بە ئەدەب ورۆمانێك هەیە كە گوزارشتی لێبكات، بۆ نموونە زوڵمی كۆمەڵایەتی لەسەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا واقعییەتی كۆمەڵایەتی لە ئەدەب ورۆماندا بەرهم هێنا، كاتێك سوسیالیزم لە سێ‌ یەكی زەوی بڵاوبووەوە واقعییەتی سۆسیالیزمی هاتە ئاراوە ...هتد ..
رۆمانی دیجیتاڵی ئەو رۆمانەیە كە ئامرازە تازەكانی سەردەمی دیجیتاڵی بەكار دەهێنرێ‌ لە بەرهەمهێنانیا بەتایبەت لە بونیادی گێڕانەوەی رۆمانەكەدا وەك ئەوەی دەقەكە لەرێگەی بەكارهێنانی (هاپەرتێكست) لە لینكێكەوە بچێتە لینكێكی تر، بەوەش بونیادی رۆمانی دیجیتاڵی شێوەی درختێك وەربگرێت، سەرەتا لە ساقەتەوە دەستی پێبكات پاشان بڕواتە سەر لقە سەرەكییەكان دواتر، چڵو پۆپەكان ئینجا بۆسەر گڵاكان، ئەم تەكنیكەش هەمان ئەو تەكنیكەیە كە بەكار دەهێنرێت لەدروست كردنی پەڕەكانی سایتێكی ئەنتەرنێتی .
روونترین نموونەیەك كە دەتوانم ئاماژەی پێبكەم لەدەرەوەی ئەوەی كە لەسەرەوە باسی دەكەم وبۆ خوێنەرو بینەری ئێمە روونتر بێت، فلیمی ماتركسە كە چەند بەشێكەو سەراپا باشی پاڵەوانی دیجیتاڵی(نیۆ) دەكات، چۆن وەكو مرۆڤێكی گریمانەیی لەناو تۆڕی ئەنتەرنێت وجیهانی گریمانەیی شەڕی مان ونەمان دەكات لەگەڵا ئەو بەرنامەو سیستەمە دیجیتاڵیانە كە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی مرۆڤ دەكەن لە جیهانی واقعیدا ..

نموونەیەك لە رۆمانی دیجیتاڵی :
بەشی یەكەم لە رۆمانی چات (chat) ..
رۆژی شەممە 21/7/2007 كاتژمێر 11:20 شەو ..
كچێكی كوەیتی : سڵاو .
كۆڕێكی كورد : ئەم كاتەت باش جاو جوان .
كوەیتی : باشتر بۆ خۆت، چۆن زانیت چاوانم جوانن .
كورد : لەبەر ئەوەی كوەیتیت، كەواتە چاوت جوانە .
كوەیتی : سوپاس بۆ ئەو هەستە جوانەت .
كوەیتی : ئێستا خەریكی ئیشوكاری ؟
كورد : نەخێر
كوەیتی : پیشەكەت چییە ؟
كورد : ئەندازیاری كارەبا، ئەی تۆ تەمەنت چەندە ؟؟
كوەیتی : تەمەنم 24 ساڵە. ئەی تۆ ؟
كورد : 30 ساڵا، ئەی تۆ كاری چی دەكەی ؟
كوەیتی : تائێستا سەردانی كوەیتت كردووە ؟
كورد : یەكجار هاتووم ساڵی 2006.
كورد : لەمانگی 8 بوو .
كوەیتی : باشە تۆ شێتی وا لەمانگی 8 سەردانی كوەیت دەكەی ؟
كوەیتی : مانگی هەشت كەس لەكوەیت دا نابینی .
كورد : پێم مەڵێ‌ منیش جگە لە هندی وسیریلانكی كەسی ترم نەبینی .
كوەیتی : لەوانەیە سەردانی دوبەیت كردبێ‌ نەك كوەیت .
كورد : زامم مەكولێنەوە سەردانێكی باش نەبوو، تا ئەمرۆش نەخۆشی دەستی ئەو گەرمایەم كە لەو سەردانە چێشتوومە .
كوەیتی : دەباشە جارێكی تر سەردان بكە .
كوەیتی : لە زستانا وەرەوە بۆ كوەیت .
كورد : دەزانم ، بەڵام من ئەو كاتە بۆ سەردان نەهاتبووم، خولێكی 4 رۆژیمان هەبوو .
كورد : پێم وایە لەمانگی فبرایەر بێم باشە، جۆنكە وەك هەندێك برادەر باسی بۆ كردم مانگی شت كڕینە بەنرخی گونجاو .
كوەیتی : ئەگەر دەتەوێ‌ بە باشی كوەیت ببینی، پێم باشە پێش یان دوایی مانگی فبرایەر بێت .
كورد : بەس ئەو كات پێویستمان بە رێنماكارێكی كوەیتی دەبێت .
كوەیتی : خۆت بەمەوە خەریك مەكە خەڵكی زۆری لێیە بۆ ئەو كارە .
كوەیتی : ژنت هەیە ؟
كورد : 3 كوڕیشم هەیە .
كوەیتی : خوا بیانپارێزێت .
كورد : سوپاس
كوەیتی : پێویستە ئەگەر هاتیت لەگەڵا خۆتدا بیانهێنی .
كورد : خوا كەریمە، بەڵام تا ئێستا تۆ وەڵامی دوو پرسیاری منت نەداوەتەوە ؟
كوەیتی : پرسیاری چی ؟
كورد : چ كارێك دەكەی ؟
كوەیتی : دیزاینەری جلوبەرگە .
كورد : ئەی شووت كردووە ؟
كوەیتی : بەڵێ‌، كوڕو كچێكم هەیە .
كورد : خوا بیانپارێزێت .
كوەیتی : ژنەكەت كاری چی دەكات ؟
كورد : ژنی ماڵەوەیە .
كوەیتی : بۆ ؟
كورد : تا قۆناغی ناوەندی خوێندوویەتی، حەز دەكات زیاتر بایەخ بە ماڵا و مناڵەكان بدات .
كوەیتی : لە شاری بەغدا دەژیت ؟
كورد : نەخێر نیشتەجێی كەركوكم .
كوەیتی : ناوت چییە ؟
كورد : ناوكم ئەحمەدە ( ناوی راستەقینە نییە )
كورد : ئەی ناوی تۆ ؟
كوەیتی : ناوم حسەیە .
ئەحمەد : خۆشحاڵم
حسە : هەروەها منیش
حسە : پێم وایە كات درەنگە وا نییە ؟
ئەحمەد : راست دەكەی، بەڵام خۆشحاڵدەبم ئەگەر ئەم هاورَێیەتییەمان بەردەوام بێت ؟
حسە : خەریكبوو من ئەو قسەیەی تۆ بكەم ؟
ئەحمەد : زۆر باشە سبەی من رۆژی پشوومە، ئەگەر پێتكرا ئەوا من خێزانەكەم پێت دەناسێنم .
حسە : خۆشحاڵ دەبم
ئەحمەد : ئەمەش ئیمێڵەكەمە : sssss@yahoo.com
حسە : زۆر باشە ئیمێڵەكەی منیش fffftf@maktoob.com
ئەحمەد : زۆر باشە، شەوێكی شاد .
حسە : شەوێكی شاد بۆ تۆیش .

ئەوەی سەرەوە نموونەیەكی بچوكە لە شێوازی رۆمانی دیجیتاڵی كە من بەدەستكارییەوە وەرم گێڕاوە بۆ ئەوەی روونییەك لەبارەی بابەتەكەوە بخەمە روو، بەڵام ئەمەیان نموونەی چات كردنە .
سەرچاوەكان :
1/ سايتى فةرةمى يةكيَتيى نووسةرانى ئةنتةرنيَتى عةرةب .
2/ العصر الرقمي ، نووسينى ديفيد ب، رزينك .
3/ الزمن الرقمي انت حيث لا مسافة ، محمد سناجلة

17‏/09‏/2011

تركيا تستخدم الاسلحة المحرمة دوليا في كردستان


لەكاتێكدا چەتەكانی عوسمانلی لە بەرەكانی تونس‌و میسرو سۆمال‌و لیبیا بەناوی ئیسلامبوونەوە خۆیان دەبەنە بەرەوە تا دەستكەوتێكیان دەست كەوێت، رووی راستەقینەی خۆیان لە سوریاو كوردستانی باشوور دەردەخەن، ئەم رووەی عەبدوڵڵا گویل‌و ئۆردوگان ، هیچ كەمتر نییە لە رووە قیزەونەكانی مێژووی مرۆڤایەتی، بۆیە هیچ جیاوازییەك نابینم لە نێوان گویل‌و ئۆردوگان‌و سەددام‌و حافزو بەشارو خومەینی‌و نەجاد، هەموویان هەر كورد كوژن، لە نوێترین قارەمانییەتییەكانی سوپا عوسمانلییە داگیركەرەكەی گویل‌و ئۆردوگان بەكارهێنانی چەكی كیمیاییە دژ بە رۆڵە گیانبازەكانی كورد، ئەو وێنەیەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكراوەتەوە لەبارەی سووتانی كچە گەریلایەك بە چەكی كیمیای ئەو حەقیقەتە دەردەخات كە ئەوان دژی ئاشتی‌و دوژمنی مرۆڤایەتین ..


في الوقت الذي كان فيها القراصنة العثمانيين يظهرون انفسهم بأسم الأسلام ويجنون ارباح مكتسباتهم في تونس ومصر وليبيا والصومال، انكشف النقاب عن الوجة الحقيقي لهم في سوريا و كوردستان الجنوبية، وقد انكشف الوجة الحقيقي لعبدالله غول واردوغان، وهما لا يقلان عن الوجه المنبوذة في التاريخ البشرية، لذلك لا ارى اي اختلاف بين غول واردوغان وصدام وحافظ وبشار والخميني ونجاد، الكل جلادى الكورد ، وفي احدث بطولات الجيش العثماني ضد البشرية استخدامها الاسلحة المحرمة دوليا ضد مقاتلي حزب العمال الكوردستاني ، والصورة التى نشرت قبل ايام عن احتراق جسد احدى المقاتلات بالاسلحة الكيميائية خير برهان حقيقة غول واردوغان، التي تظهر عدائهم لسلم والانسانية ..

14‏/09‏/2011

ئاگاداری یانزەهەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ


بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ ئاگاداری سەرجەم نووسەرو ئەدیب‌و رەخنەگرو توێژەران دەكاتەوە كە فیستیفاڵی گەلاوێژ بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو لەكاتی دیاریكراوی خویدا، واتە لە 22/11/2011 ساز دەكرێت . بۆیە لە رێكەوتی 15/9/2011 بەدواوە تا 10/10/2011 بەرهەمەكان ( شیعر – چیرۆك - لێكۆڵینەوە ) وەردەگرین .

وەك دەزانن پێویستە بەرهەمەكان بە چاپكراوی بگاتە دەستمان، لە رێگەی ئەم ئەدرەس‌و ئیمیڵانەوە :-

ئەدرەسەكان :-

بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ – بنكەی گشتی – نزیك فولكەی خاڵە حاجی – بەرامبە قوتابخانەی گەشەی نموونەیی .

بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ – لقی كەلار – تەلاری زانكۆ – نهۆمی سێیەم – شوقەی ژمارە 14 .

ئیمێلەكان :-

سەرجەم نووسەرو ئەدیب‌و رەخنەگرو توێژەران دەكاتەوە كە فیستیفاڵی گەلاوێژ بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو لەكاتی دیاریكراوی خویدا، واتە لە 22/11/2011 ساز دەكرێت . بۆیە لە رێكەوتی 15/9/2011 بەدواوە تا 10/10/2011 بەرهەمەكان ( شیعر – چیرۆك - لێكۆڵینەوە ) وەردەگرین .

وەك دەزانن پێویستە بەرهەمەكان بە چاپكراوی بگاتە دەستمان، لە رێگەی ئەم ئەدرەس‌و ئیمیڵانەوە :-

ئەدرەسەكان :-

بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ – بنكەی گشتی – نزیك فولكەی خاڵە حاجی – بەرامبە قوتابخانەی گەشەی نموونەیی .

بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ – لقی كەلار – تەلاری زانكۆ – نهۆمی سێیەم – شوقەی ژمارە 14 .

ئیمێلەكان :-

- benkagalawizh@yahoo.com

- Bestoon2006@hotmail.com

- syamandhadi@yahoo.com

10‏/09‏/2011

بلۆگەرەكانی سلیمانی گروپێك پێكدەهێنن






رۆژی پێنج شەممە 8/9/2011 رێكخراوی میدیای سەربەخۆ لە كوردستان بەهاوكاری رێكخراوی STATT لەشاری سلێمانی، خولێكی زانیاری بەخش بۆ كەسانی bloggers كردەوە، خولەكە تەنها 1 ڕۆژو بێبەرامبەر بوو، پاش تەواوبوونی خولەكە ئامادەبووان لەسەر ئەوە رێككەوتن كە گروپێك پێك بهێنن بۆ زیاتر خزمەتكردنی رووناكبیری ئەلكترۆنی‌و برەودان بە رووناكبیریی بلۆگكردن ..

08‏/09‏/2011

نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز ( جەلال تاڵەبانی ) سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان

نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز ( جەلال تاڵەبانی ) سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان

پاش سڵاوو رێز .
ناخوازم بۆ مێژوو بگەڕێمەوە، چونكە جەنابتان لە رابردوودا چ لە شاخ‌و چ لە شار هەمیشە پەنا‌و شورای قایمی پشتی ئازادیخوازان‌و بیركردنەوەی ئازاد بوونەو دروشمی (نان‌و ئازادی ) گەواهی راستییەكان دەدەن .
ئەو ئازادییەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و جەنابتان خەباتتان لە پێناودا كردووە، لە ئەمڕۆدا لە ژێر پرسیاری جددی‌و رەحمەتی كەسانی نابەرپرسن، لەوەش دڵنیام كە نە یەكێتی‌و نە جەنابت، ئەو رەوشەتان بە دڵ نییە كە ئەمڕۆ ناوچەی سلیمانی گرتووەتەوە، بەتایبەت پێشێلكردنی ئازادییەكان، ئەم رووداوانەی كە ئێستا ناوچەی سەوزی گرتووەتەوە بەشێك نییە لە ئەدەبیات‌و ئاكارە جوانە پڕ شانازییەكانی یەكێتی، بۆیە خوازیارم لە جەنابت راستەوخۆ تەدەخول لەم مەسەلەیە بكەیت‌و ئاوەكە بگێڕیتەوە ڕێرەوە راستەكەی خۆی . لە ئەمڕۆ هەم هەڤاڵانی یەكێتیی‌و هەم جەماوەرە دڵسۆزەكەی یەكێتیی چاوەڕوانی دەستی تۆن، موحاسەبەكردنی ئەو كەسانەی كە دەستیان لەم رووداوانە هەیە ئیدی هەر پلەو پایەیەكیان هەبێت هێندەی تر یەكێتیی جوانتر دەكات .
بڕوای تەواوم بە حیكمەتی جەنابتان هەیە، دڵنیام لەوەی كە تاوانباران‌و ئەوانەی دەستیان هەیە لە ناشرینكردن‌و پەردەپۆشكردنی مێژووە پڕ سەروەرییەكەی جەنابتان‌و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان جێگەیان لە ناو یەكێتیدا نابێتەوە . بۆیە وەك پێشتریش نووسیوومە داواكارم لە بەڕێزتان بە شێوەی راستەوخۆ تەدەخول لەم رەوشە بكەن‌و مێژوو خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم گەلەو یەكێتیی نەكەنە قوربانی كۆمەڵێك بەرژەوەندخواز‌و مشەخۆری ناو یەكێتیی كە زیانیان لە سوودیان زیاتر . هەر تەمەن درێژ بن
خوای گەورە ئەم وڵاتە بپارێزێت

دلسۆزتان
ئاسۆ وەهاب ئەحمەد
باشووری كوردستان – كەلار
8/9/2011

05‏/09‏/2011

03‏/09‏/2011